وتار
سیروان کاوسی
سیروان کاووسی
سەربەست ئازاد
سەربەست ئازاد
سیروان کاووسی
سەربەست ئازاد
هۆمەر
سەربەست ئازاد
سەربەست ئازاد
ڕێبوار حەسەن
کاوە سوور
ڕێبوار حەسەن
وەرگێڕانی بۆ كوردی: رەزا مەنوچەهری
سیروان کاوسی
ڕێبوار حەسەن

facebook Yeksani on Facebook

کوشتنی کۆڵبەران و کاسپکارانی کورد بە دەستی  کۆماری ئیسلامی مەحکووم دەکەین!
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
auImg

 

کوشتنی کۆڵبەران و کاسپکارانی کورد بە درێژایی ساڵانی رابردوو یەکێک لە کردەوەکانی نامرۆڤایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی بووە. کۆماری ئیسلامیی بە درێژایی مێژووی خۆی هەموو دەرفەتێکی بۆ سەرکوت و کوشتنی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت کوشتنی خەڵکی کاسپکار و زەحمەتکێش بەکار هێناوە.

 لە دوایین جینایەتی کۆماری ئیسلامیی لە ڕۆژی ڕابردوودا (١٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ ی هەتاوی) دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  بە ناوەکانی حەیدەر فەرەجی و قادر بەهرامی  بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست دا. بۆ ناڕەزایەتیی و مەحکوومکردنی ئەم جینایەتە ئەوڕۆ خەڵکی خۆڕاگری شاری بانە لە خۆپێشاندان و گردبوونەوەیەکی بەرییندا لە بەردەم فەرمانداریی و چەندیین شوێنی گرینگی ئەم شارە،  ناڕەزایەتییەکی گەورەیان بەڕێوە برد.  لەم خۆپێشاندانە  کە لەگەڵ تەقە و زەبروزەنگی ڕێژییم بەرەوڕوو بۆوە، تا ئێستا چەندیین کەس لە خەڵکی سیڤیل و چەند کەسێکیش لە هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوونە.

 ئێمە وێڕای پشتگیرییمان بۆ هەموو مافەکانی کرێکۆڵان و زەحمەتکێشانی کوردستان، پشتگیریی خۆمان بۆ خەڵکی راپەڕیوی بانە ڕا دەگەیەنیین و داواکاریین کە خەڵکی هەموو شارەکانی تری کوردستانیش بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن، لەم ناڕەزایەتییەدا بەشدار بن.

دای بڕێژیین کۆشکی یەکسانیی ژیان!

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

 

١٤ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاویی

 ٥/٩/٢٠١٧

 

 

 

 

 

 


Start
Comment
Name:  
‌Email:
Comment‌:  
 

تایبەتی پێشوو
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
All Rights reserved to Yeksani.info