وتار
سیروان کاوسی
سیروان کاووسی
سەربەست ئازاد
سەربەست ئازاد
سیروان کاووسی
سەربەست ئازاد
هۆمەر
سەربەست ئازاد
سەربەست ئازاد
ڕێبوار حەسەن
کاوە سوور
ڕێبوار حەسەن
وەرگێڕانی بۆ كوردی: رەزا مەنوچەهری
سیروان کاوسی
ڕێبوار حەسەن

facebook Yeksani on Facebook

یادی ٢ی ڕێبەندان، ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە دڵی گەلدا زیندووە
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

auImg

 

یادی ٢ی ڕێبەندان، ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە دڵی گەلدا زیندووە

 

کۆمەڵانی گەلی کوردستان

ئەمڕۆ لەکاتێکدا یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان هێشتا پێخوستی داگیرکەرانە و پارچەپارچەیە. هێشتا هەموو بەشەکانی کوردستان وەک جاران خوێنیان لێ دەبارێت و داگیرکەران شەلم، کوێرم، ناپارێزم، دەستیان لە هیچ تاوانێک نەپاراستووە و بەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و زلهێزەکانەوە تەڕ و وشکی کۆمەڵگە و ژینگەمانیان بەیەکەوە سووتاندووە.

ئاشکرایە کە داگیرکرانی کوردستان تەنها بەشێوەی چەکداریی نەبووە و زۆر ڕەهەندی جۆراوجۆری لەخۆی گرتووە. داگیرکەران لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە بەرنامە و پلانی تۆکمەوە و بە شێوەیەکی بەردەوام و سیستماتیک چوونەتە جەنگی هەمەلایەنە بۆ داگیرکردنی وڵاتی ئێمە، بە سامانی سرووشتیی و دیرۆک و سامانی فەرهەنگیشیەوە.

ئەوەی لە هەموو شتێک زیاتر جێگەی داخە و خاڵی هەرە لاوازی بزووتنەوە و بەرخۆدانی کوردستانە ئەوەیە، کە دوای تێپەڕبوونی ٧٦ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستاندا، هێشتا هاوهزریی و ستراتیژییەکی هاوبەش نیە بۆ چۆنیەتیی دەرکردنی داگیرکەران و کۆتاییهێنان بە ژێرچەپۆکەیی نەتەوایەتییمان. لایەنە سیاسیەکان تەنها خەریکی حیزبایەتیین و خەتی یەکدییش ناخوێنێتەوە و مخابن هەندێکیشیان بازرگانیی بە دۆزی کوردەوە دەکەن و ئەوی داگیرکەر نەیتوانیوە بە گەلی ئێمەی بکات، ئەوان پێیان کردووە.

ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز

گەلی ئێمە لە هاووڵاتیانەوە بگرە تا ژنان و پیاوانی شەڕڤان و پێشمەرگە و گەریلا هیچ کات لە خۆراگریی و قارەمانەتییدا کەمیان نەهێناوە و هەمیشە بەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە بەرەنگاری سوپای داگیرکەران بۆتەوە و گەلێک داستانی وەک کوبانی و قەڵای دمدمی تۆمار کردووە، بەڵام بێگومان بۆ ڕزگاریی نەتەوەیەک لە ژێردەستیی و داگیرکاریی، بەر لە هەر شتێک، ڕامان و بەرنامە و ستراتیژییەکی سەربەخۆییخوازانە پێویستە. کاتێک وەها بەرنامەیەک بوو بە خەونی گەل و لایەنە سیاسیەکان لەدەوری کۆبوونەوە، تێکۆشانێکی سیاستماتیکی فرە ڕەهەندیش بۆ گەیشتن بەو ئامانجە گڕدەسێنێت و گەلی وشیار و ڕێکخراو و یەکگرتوو لە ئاستی ناوچەیی و جیهانییشدا دۆست و هاوکاریش بۆ خۆی دەدۆزێتەوە.

 

بەرز و بەڕێزە یادی ٢ی ڕێبەندان، ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان

سەرکەوێ خەباتی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و یەکسانیی 

 

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢١

٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٢

 

 

 


Start
Comment
Name:  
‌Email:
Comment‌:  
 

تایبەتی پێشوو
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
All Rights reserved to Yeksani.info