وتار
سیروان کاوسی
سیروان کاووسی
سەربەست ئازاد
سەربەست ئازاد
سیروان کاووسی
سەربەست ئازاد
هۆمەر
سەربەست ئازاد
سەربەست ئازاد
ڕێبوار حەسەن
کاوە سوور
ڕێبوار حەسەن
وەرگێڕانی بۆ كوردی: رەزا مەنوچەهری
سیروان کاوسی
ڕێبوار حەسەن

facebook Yeksani on Facebook

پەیامی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان لە پێشوازی جەژنی نەورۆزدا
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
auImg

نەوڕۆز جەژنی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت. لە یادی جەژنی نەوڕۆزدا سەری ڕێز لە بەرامبەر گیان بەختکردوانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان دادەنوێنین، وێڕای دەربڕینی هاوغەمی لە گەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، دەستی ماندووی تێکڕای خەباتکارانی  ناو کۆڕی تیکۆشان دەگوشین، هیوای دڵخۆشی و سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازین. هیوادارین ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی بۆ کرێکاران و وەرزێڕان و خەڵکی هەژاری کوردستان ساڵێکی پر لە داهات بێت، ساڵی ئاشتی و یەکێتی و سەرەتای وەرزێکی نوێی سەرکەوتنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان و بنیات نانی کۆمەڵگایەکی یەکسان و پێشکەوتوو بێت.

بەداخەوە ساڵی ڕابردوو بۆ خەڵکی کوردستان ساڵێکی ناخۆش و پڕ لەئازار بوو. خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بوونە قوربانی ناکۆکی و سیاسەتی بەرژەوەندیخوازانەی ئەمریکا و رووسیا، لەو ناوەدا تورکیا هەڵەکەی قۆزتۆتەوە و بەچەکی پێشکەوەتوو و بە هاوکاری هێندێک لایەنی ئەپزسیۆنی سووریا درێژەی بە پەلاماردانی ڕۆژئاوای کوردستاندا، کە چەند شارو گوندی داگیرکردن و چەندین کەسی کوشت و بەشێکی زۆر لە خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانەی ئاوارە کرد. رژیمی بەعسی سووریاش بە ئاواتی بەرتەسک بوونەوەی ناوچەی ژێر دەستەڵاتی خۆبەڕێوەبەری لە ڕؤژئاوای کوردستان چاوڕوانی دەرفەتێکی گونجاو دەکات کە ئەویش لە لای خۆیەوە پەلاماری هەرێمە ڕزگار کراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بدات.

 خەڵکی باشووری کوردستان دوای ئەوەی ناوچەکانی خۆیان لە چەکدارەکانی داعش پاک کردەوە، نەحەسانەوە کە حەشدی شەعبی و سووپای عێراق پەلاماری دان و کەرکوک و بەشێکی زۆر لە خاکی باشووری کوردستان داگیرکرایەەوە. لەو کاتەوە ژیانی خەڵکی باشووری کوردستان رۆژ بە رۆژ  بەرەو خەرابتر دەچوو، کە نەبوونی خزمەتگوزاری خەڵکی لە گەڵ ژیانیکی تاڵ بەرەوروو کرد، تەنانەت کەم و کۆڕی گەیشتە ئاستێک کە کۆمەڵانی خەڵک بە چەند شێوە ناڕزایەتی خۆیان لەو بارودۆخە ناجێگیرە دەربڕی. بەداخەوە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانیش بە ڕادەیەک توشی پەتای بەرژەوەندی حیزبی بوون کە تا ئێستاش نەیانتوانیوە لە سەر پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکان یەک هەڵوێست بن. لە کاتێکدا کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێڕاق بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و بە تێپەڕینی کات زیاتر تەشەنە دەکەن، دەستەڵاتدارانی ئێران و تورکیاش بەردەوام بە هەموو شێوەیەک پەستان دەخەنە سەرهەرێمی کوردستان. لەو ناوەدا خەڵکی باشووری کوردستان لە بارودۆخێکی چەقبەستوودا بە دەست چەند ئازارەوە دەناڵێنن.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆماری ئیسلامی لە سەر بنەمای " شەلم، کوێرم، کەس نابوێرم" بەربۆتە گیانی خەڵکی کوردستان و بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی جینۆساید کردنی خەڵکی کوردستاندایە. هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەک بە ئەنقەست مەوادی بێهۆشکەر لە کوردستان بڵاو دەکەنەوە و لە لایەکتربە بیانوی بەکار هێنان وبازرگانی کردن بە مەوادی موخەدر خەڵکی دەگرن و سزای زۆریان بەسەردا دەسەپێنن، کە بەهێشتنەوەیان لە بەندیخانەکان شەڕی ڕەوانی لە گەڵ کەس و کاری گیراوەکان دەکەن. لە کەس شاراوە نیە کە هۆکاری قەیران و گرانی و بیکاری کردەوە نامۆکانی کۆماری ئیسلامین، بەڵام کاتێک خەڵکی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناچاری پەنا بۆ کۆڵبەری دەبەن لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و بریندار دەکرێن، دەکوژرێن، دەستگیر دەکرێن، دەست بە سەر کەل و پەلکانیان دادەگیرێ، تاوانی ناڕەوایان دەدرێتە پاڵ و حوکم دەدرێن. هیزە داگیرکەرەکان بەردەوام بەهانە بە چالاکوانانی مەدنی دەگرن، هەرکەس خزمەت بە بوژاندنەوەی کەلەپوور و فەرهەنگ و زمانی کوردی،.... بکات بە تاوانبار لە قەڵەم دەدرێت و دەگیریت و حوکم دەدرێت. خۆپیشاندان و ناڕزایەتی دەربڕین و بەشداری لە یادەوەری هەشتی مارس، یەکی ئەیار، جەژنی نەورۆز و  هەر چالاکیەکی ڕامیاری بە تاوان هەژمار دەکرێن، کە سزاکەیان گرتن و ئەشکەنجە و زیندانی کردنە بۆ ماوەیەکی زۆر و بەشی زۆریشیان ئیعدام دەکرێن، کە ساڵی ڕابردوو چەندین زیندانی سیاسی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمانی نادادپەروەرانەی دادگای کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دران.

لە باکوری کوردستان بە هۆی سیاسەتی شەڕ ئەنگێزی پارتی داد و گەشە پێدان بارودۆخی ژیانی خەڵک زۆر خەراپە، ڕۆژانە خەڵک بە تاوانی کورد بوون، بەشداری لە بۆنە نەتەوەیەکان و هەر چالاکیەک کە لە دەرەوەی ڕەزامەندی دەستەڵاتدارانی تورکیا بەڕێوە بچێت و بە بیانوی هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیر دەکرێن و بە زۆر ڕاپێچی زیندانیان دەکەن. لە سەر هەر کردەوە و قسەیەک کە بەدڵی دەستەڵاتداران نەبیت پارێزبەندی لە پارڵمانتارە کوردەکان دەسەندریتەوە و سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێنن. هێزی سەربازی لە سەر زەوی و هێزی ئاسمانی تورکیا هەر کات مەبەستیان بێت پەلاماری ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان و شاروگوندەکانی باکوری کوردستان دەدەن، کە لە ساڵی ڕابردوودا چەندین کەسیان بە ناڕەوا کوشت و بریندار کرد وخەڵکیکی زۆر ئاوارە بوون.

لە ساڵی رابردوودا چەندین کرێکاری کورد بە هۆی ناستاندارد بوونی شوێنی کار گیانیان لە دەستدا، لە دەرئەنجامی گەندەڵی دەستەڵاتداران و گرانی و بێکاری خەڵکێکی زۆر کە هەڵوەدای پەیدا کردنی پاروە نانێک بوون لە کوێستانە ساردەکان لە سەرمان ڕەقبوونەوە، چەندین کەس لە سەر سنوورە دەستکردەکان بە گوللەی هێزە سنوور پارێزەکان و بە تەقینەوەی مین بوونە قوربانی.  

ساڵی ڕابردوو بە هۆی بارودۆخی ناهەمواری کوردستان بە گشتی خەڵکێکی زۆر ڕێگای کوچ بۆ هەندەرانیان گرتە بەر، کە بەداخەوە ژمارەیەکی زۆریان لە ڕێگادا بە هۆی سەرما مردن وبەشێکیان لە دەریاکاندا خنکان و هێندێکیشیان شوێن بزر بوون و کەس نازانی بە چ ئازارێکەوە گیانیان لە دست داوە.

ئەوانەی کە ئاماژەیان پێکرا بەشێکی کەم لە ئێش و ئازارەکانی خەڵکی کوردستان بوون کە هۆکاری زۆربەیان سیاسەتی شۆڤینیستی داگیرکەرانی کوردستانە. لە داهاتووشدا ژیانی خەڵکی کوردستان ئەگەر خەرابتر نەبێت باشتر نابێت، چوونکە داگیرکەران هیچ مافێک بەڕەوای خەڵکی کوردستان نازانن و بۆزیان گەیاندن بە کوردستانیان دەست لە هیچ کردەوەیەک ناپارێزن. بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان بیر لە ڕێگا چارەیەکی بنەڕەتی بکاتەوە و خۆی لە ژێر دەستەڵاتی داگیرکەران ڕزگار بکات و بۆخۆی بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات.

لە ئێستادا کە خەڵکی کوردستان نەورۆز بە جەژنی نەتەوەیی خۆیان دەزانن، وەک سەنبوولی یەکێتی نیشتمانی و ڕۆژی سەر کەوتن ڕێزی دەگرن و یادی دەکەنەوە، داگیرکەران دەیانەوێت ئەو یادە کەم ڕەنگ بکەنەوە و بە چەندین شێوە ئاستەنگ بۆ خەڵکی دروست دەکەن کە بەشداری لەڕێ و ڕەسمی جەژنی نەورۆزدا نەکەن. بەڵام خەڵکی کوردستان سەرەڕای چاو سوور کردنەوەی داگیرکەران بە دڵێکی پر لە هیواوە بە پیر پێشوازی لە جەژنی نەورۆزەوە دەچن و ئاواتەخوازن لە ساڵی نوێدا کۆتایی بە ئازارەکانیان بێت. پێویستە لایەنە کوردستانیەکان هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و لە ئاست ئەو چاوەڕوانیەی خەڵکی بێماف و چەوساوەی کوردستاندابن، سەرەتا واز لە دژایەتی یەکتر بێنن و بوار بۆ خەباتی هاوبەش بڕخسێنن، سیاسەت و چالاکی خۆیان بە کردەوە بخەنە خزمەت بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستان. هەل و مەرجی ئێستای کوردستان وا دەخوازێت خەڵکی کوردستان بە گشتی و هەموو لایەنە کوردستانیەکان بە هوشیاریەوە هەڵسوکەوت لە گەڵ هەموو رووداو و گؤڕانکاریە سیاسیەکان بکەن، هەوڵبدەن شێوازێکی خەبات هەڵبژێرن کە لە گەڵ دنیای هاوچەرخدا بەرەوپێش بچن و بتوانن خۆیان لە پیلانی نوێی داگیرکەران و تکنۆلۆژیا و چەکی پێشکەوتوی شەڕ بپارێزن، هەوڵبدەن لە  دەستپێکی هەر کار و چالاکیەکدا بەرژەوەندی ستراتیژی نیشتمانی لە بەرچاو بگرن. دوو بارە جەژنی نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێت.

سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی

٢١/٣/٢٠٢٢ی زاینی

 


Start
Comment
Name:  
‌Email:
Comment‌:  
 

تایبەتی پێشوو
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
All Rights reserved to Yeksani.info