لە لەندەن خۆپیشاندانێکی گەورە دژ بە کۆماری سێدارە و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی بەڕێوە چوو
ناوەندی ڕاگەیاندن
12-01-2025
ئەمڕۆ کوردستانیانی دانیشتووی لەندەن لە دژی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی و بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی زیندانی سیاسیی کورد، خۆپیشاندانێکی گەورەیان لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری سێدارە بەڕێوە برد.
لەم چالاکیەدا هاوڕێ ئێڤار ئیبراهیمیان پەیامی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستانی خوێندەوە.
بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی سێدارە!
ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی!
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی
١٢/١/٢٠٢٥