بۆ چلەی ژینای نەمر

ئاسۆ ڕۆژهەڵاتی
27-10-2022

بۆ چلەی ژینای نەمر

سەقز شاری خۆراگرم

شاری بڵێسە و ئاگرم

شاری شۆڕش و بەرخۆدان

شاری ژیناکەی کوردستان

بنکەی شۆڕشی یەکسانی

شاری "شەیدا"ی کوردستانی

قەڵای لە گرتن نەهاتووی

هیوای ئێستا و هی داهاتووی

وەک "تەوار" دژی بێدادیی

وەک "ژینا" ئاشقی ئازادیی

خرۆشاوی و لەسەر جادەی

نابەزی و قەت هەدا نادەی

بۆ دواڕۆژێک پڕ لە شادیی

بۆ ژن و ژیان و ئازادیی

 

ئاسۆ ڕۆژهەڵاتی

27-10-2022

تەوار: نازناوی نەمر مەستوورەی شاسواریی

شەیدای کوردستان: نازناوی نەمر مامۆستا مەلا سەید ڕەشید حوسەینی