هۆنراوەیەک بۆ کۆماری جوانەمەرگ !

ئاسۆ ڕۆژهەڵاتی
02-11-2022

لە بەرۆکی گڵکۆی کۆمار

ئەیدا دایکی نیشتیمانم

ئا ئەم چەند دێڕە هۆنراوە:

داگیرکەری وڵاتەکەم!

دڵنیا بە!

کۆمارەکەم ئێستاش ماوە!

ئەوەی لەم خاکەیا ناشتم،

تۆوی هزری ڕزگارییە و

ئەڕوێتەوە هەموو ساتێک،

لە هەر شوێنێک، لە هەر لاوە

باڵا ئەکات ئەندێشەکەی

لە شار و دەشت و چیاوە!

کۆماری جوانەمەرگی من،

وەک کۆمارەکەی پێشەوا

نەک هەر لە سینگی نیشتمان

لە سینگ و دڵ و لە هزری

کوڕ و کچانی کوردستان

ڕەگوڕیشەی داکوتاوە

بڕۆ لێرە ئەی داگیرکەر!

بڕۆ لێرە ئەی تاڵانکەر!

بڕۆ کە خەیاڵت خاوە!

 

“ئاسۆ ڕۆژهەڵاتی”

٢/١١/٢٠٢٢

تێبێنی: کۆمار دەرۆفتادە، لاوە ١٦ ساڵانەکەی پیرانشار کە لە ڕێکەوتی ٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ ، ٢٩/١٠/٢٠٢٢ لە پیرانشار شەهید کرا.