دوو برای زەحمەتکێش لە سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور بە تەقەی هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لێ ستێندرا!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
12-12-2022

ئەورڕۆ ١٢/١٢/٢٠٢٢ دوو برا بە ناوەکانی کامەران ئیبراهیم حەمەد و سەرباز ئیبراهیم حەمەد کە خەڵکی بێپاڵانی ناوچەی سەنگەسەر و پێکەوە شوان بوونە و لە کوێستانەکانی گۆڕتیسوێی سەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات، کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی و دوای هەڵاتن بۆ خۆڕزگارکردن لەدەست هێزە بەکرێگیراوەکان، هەردوکیان لە شاخ هەڵدێراون و گیانیان لەدەست داوە.

جێی خۆیەتی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کوژرانی ئەم دوو برایە بە دەستی سوپای پاسداران بەرپرسانە بێتە دەنگ و وێڕای مەحکوومکردنی ئەم جینایەتە، لێپرسیینەوە و بەدواداچوون بکات و نەهێڵێت جینایەتکارەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ناوە ناوە بەم شێوەیە گیانی هاووڵاتییانی کورد بستێنن.

لە لایەن ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانییەوە ، وێڕای مەحکوومکردنی ئەم جینایەتەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەم دوو هاونیشتمانییە و هەموو خەڵکی سەنگەسەر دەکەین و لە خەم و پەژارەیاندا هاوبەشین.

بڕووخێت ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانیی

١٢/١٢/٢٠٢٢