کورتە وڵامێک بۆ خەتە سوورەکانی ڕەزا پەهلەوی!

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکسانی
17-01-2023

کورتە وڵامێک بۆ خەتە سوورەکانی ڕەزا پەهلەوی!
ڕەزا پەهلەوی، کوڕی دیکتاتۆری پێشووی ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی تەلەڤیزیۆنی فارسیی من و تۆ (من و تو) ئاماژە بە خەتە سوورەکانی خۆی دەکات بۆ هەر ڕیکەوتنێک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ داهاتووی ئێران. لەم وتووێژەدا ناوبراو وتی "کە کوردستان و ئازەربایجان و بەلووچستان و خوزستان هەمووی خاکی ئێرانن و بستێک لەم خاکە ئەولاو ئەملای پێ بکرێت، ئیتر ئەمە وڵاتی ئێرانی من نابێت. بۆیە یەکپارچەیی وڵات یەکێ لە سەرەکییترین بابەتەکانی هەر ڕێککەوتنێکە"

کورتە وڵامی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکسانی لە توویتەر بۆ ڕەزا پەهلەوەی بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی:

لە بابەت وتەکانی ڕەزا پەهلەوی و خەتە سوورەکانییەوە!
هەموو نەتەوەکان مافی دیارییکردنی چارەنووسی خۆیان هەیە و هیچ کەس بە بیانووی پاراستنی تەواویەتی ئەرزییەوە ناتوانێت ئەم مافە لە نەتەوەکانی تر زەوت بکات. کەواتە مافی دیارییکردنی چارەنووس، خەتی سووری ئێمەیە!
بۆ بیرهێنانەوەتان: پێویستە تۆ و باوکتان لە بابەت زۆرێک لەم خەتی سوورانەی کە بەزاندتانن، وڵامدەر بن!

وڵامەکە بە فارسی:
راجب سخنان رضا پهلوی و خط قرمزهایشان
همە ملیتها حق تعین سرنوشت دارند و کسی بە بهانە تمامیت ارضی نمیتواند این حق را از ملیتهای دیگر سلب کند. بنابراین حق تعین سرنوشت، خط قرمز ماست!
یاداوی: شما و پدرتان بایستی راجب خیلی از خط قرمزهایی کە از انها گذشتید، پاسخ دهید!