دارستانەکانی مەریوان دوو ڕۆژە لە ئاگری کۆماری ئیسلامییدا دەسووتێن!

Yeksani
21-07-2023

تا ئێستا حەوت ژینگەپارێز لە گەرمەی ئاگرکوژاندنەوەی دارستانەکاندا لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی دوژمندا بریندار بوونە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
شۆڕشوانانی شۆڕشی ژن ــ ژیان ــ ژینگە ــ ئازادی!
دارستانەکانی دەڤەری مەریوان وا دوو ڕۆژە لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە ئاگریان تێبەردراوە. کۆماری سێدارە ژینگەی کوردستانیش وەک دوژمن سەیر دەکات، بۆیە هەموو ساڵێک دارستانەکانی وڵاتی ژینا ئاگر تێبەردەدات، جگە لە خەڵکی دەڤەرەکە کەس نیە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدات. خەڵکی مەریوان نەک هیچ چاوەڕوانییەکیان لە دوژمنی داگیرکەر نیە لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا بەشداریی بکات، بەڵکو شۆڕشوانانی درێژەدەری ڕێبازی شەریف باجوەرە ئازیزەکان، خۆیان بە سەرەتاییترین کەرەسەی کوژاندنەوە بەرنگاری ئاگری دوژمن بوونەتەوە.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، شۆڕشوانانی شۆڕشی ژن ــ ژیان ــ ژینگە ــ ئازادی!
خەڵکی ناوچەی مەریوان و ژینگەپاریزانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا پێویستییان بە هاوکاری بەپەلەی ئێوە هەیە!

بەو هیوایە ئێوە خەڵکی دەڤەرەکانی تری ڕۆژهەڵات و ئێران بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان بەدەم خەڵکی دەڤەرەکەوە بێن. پێویستە وەک ڕۆژانی لافاوەکان، وەک ڕۆژانی بوومەلەرزەکان و وەک ڕۆژانی سەردەمی کۆرۆنا بە هانای یەکترەوە بێن.
شۆڕشی ژن ــ ژیان ــ ژینگە ــ ئازادی پێویستیی بە هاوپشتییەکی بەرینتر هەیە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان و بۆ لەگۆڕنانی کۆماری دوژمنی ژن و ژیان و ژینگە و ئازادی.

بژین خەڵکی ژینگەپارێزی مەریوانی شۆڕش، شۆڕشوانانی بزووتنەوەی ژن ــ ژیان ــ ژینگە ــ ئازادی!
بڕووخێت کۆماری ئیسلامیی ئێران!
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
٣٠/٤/١٤٠٢
٢١/٧/٢٠٢٣