logo
text-xl-end

١ـ هەر کەسێک کە باوەڕی بە بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی یەکسانی هەبێت، دەتوانێ ببێتە ئەندامی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان.

٢ـ هەموو ئەندامانی کۆمەڵەی یەکسانی مافی هەڵبژاردن و خۆپاڵاوتنیان بۆ ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکانی یەکسانی هەیە.

٣ـ مافی ئەندامان یەکسان و ئەرک و بەرپرسیارییه‌تییەکانیان بەپێی توانایە.

٤ـ تەمەنی ئەندامانی یەکسانی نابێ لە ١٨ ساڵ کەمتر بێت. کەسانی ١٤ تا ١٧ ساڵ دەتوانن لە ڕێکخراوی پەروەردەی گەنجانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستاندا بەشدار و چالاک بن.

٥ـ ئەندامانی یەکسانی پێویستە مافی ئه‌ندامێتی مانگانە/ ساڵانە بدەن.

٦ـ لە یەکێک لە بەشەکانی یەکسانیدا کار بکەن و ڕاپۆرتی کاریان لە کاتی خۆیدا پێشکەشی ئۆرگانی پێوەندیدار بکەن.

٧ـ بە باوەڕ و بەکردەوە بۆ یەکێتیی ڕیزەکانی کۆمەڵەی یەکسانی هەوڵ بدەن و دژی دوودەستەیی و ناوچەخوازیی بن.

٨ـ هەموو ئەندامێکی یەکسانی لە ناوخۆی یەکسانیدا مافی کار و گەشەپێدانی بیر و بۆچوونی خۆی هەیە و دەتوانێ بە ئازادی و بە ئاشکرا، بیر و بۆچوون، پێشنیار و ڕەخنەکانی بۆ گەشەپێدانی یەکسانی بێنێته‌ ئاراوه.

٩ـ هەموو ئەندامێک مافی جیابوونەوەی لە کۆمەڵەی یەکسانی هەیە. کەسێک کە لە یەکسانی جیا دەبێتەوە، پێویستە پاش ڕادەستکردنەوەی کەلوپەلەکانی یەکسانی، بە ناردنی نووسراوەیەکی ئاشکرا بۆ ئەو ئۆرگانەی کاری تێدا دەکات، لە یەکسانی جیا بێتەوە. شایانی باسە هیچ کەس دوای جیابوونەوە لە یەکسانی، مافی قسەکردن و کارکردنی بە ناوی "کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان"ەوە نییە.

١٠. ئەگەر ئەو مەرجانەی سەرەوەت پەسندە، پێویستە لە ڕێی ئیمەیلی پێوەندییەکانی یەکسانییەوە یا بە پڕکردنەوە و ناردنی ئەو فۆرمەی خوارەوە، پێوەندیی بە ڕێکخستنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستانەوە بکەیت.

email