بەشداریی یەکسانی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە بنکەی ناوندیی کۆمەڵە
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکسانی
1-5-2016
بەشداریی یەکسانی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە بنکەی ناوندیی رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران/ کۆمەڵە
دوای نیوەرۆی ڕۆژی ٣٠/٠٤/٢٠١٦ ڕێوڕەسمی یەکی مەی، ڕۆژی جیهانیی کرێکار، بە بەشداریی چەند لایەنێکی سیاسی لە بنکەی ناوندیی رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران/ کۆمەڵە لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە کورتە باسێک لە سەر مێژوی یەکی مەی دەستی پێ کرد و دوای خوێندنەوەی سروودی ئینتێرناسیۆناڵ، وتاری ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران/ کۆمەڵە بەم بۆنەوە خوێندرایەوە. پاشان ناوی ئەو لایەن و کەسانە کە پەیامیان ناردبوو خوێندرایەوە. پاشان سروودی یەکی ئایار پێشکەش کرا و دوا بەشی ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەرکێ تا کۆتایی بەردەوام بوو. شایانی باسە کە هاوڕێ خالید بێخەو وەک نوێنەری کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان لە باشوور لەم ڕیوڕەسمەدا بەشدار بوو.