با ساڵی 2017 بکەینە ساڵی پێکهینانی یەکێتیی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هۆمەر
8-1-2017

با ساڵی 2017 بکه‌ین به‌ ساڵی بونیادنانی ئۆپۆزێسیۆنێکی بەهێزی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و پێکهێنانی
یەکێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد

 

ساڵی 2017 زائینی له‌ گه‌لانی شورشگیری کوردستان و مه‌سیحیانی جیهان پیرۆزبایی ده‌که‌م  به‌ریزان : قه‌یرانی سورییه‌ به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هیزه‌ داگیرکه‌ره‌کانی ناوجه‌که‌ و ده‌وڵه‌ته‌ زل هیزه‌کانی جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ لوتکه‌ و هه‌رکام سه‌ره‌رای ده‌خاڵه‌تی راسته‌وخۆ به‌ پیکهینانی ده‌یان گروه‌ و ده‌سته‌ی جوراوجور بۆ شه‌ری نیابه‌تیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌م هۆیه‌وه‌ شه‌ری سیهه‌می جیهانی به‌ هه‌موو باڵ و توانایه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ کردار هه‌ر یه‌ک له‌م لایه‌نانه‌ به‌ ڕه‌واڵه‌ت تیده‌کۆشن که‌ پیگه‌ی خۆیان چێ گیر که‌ن له‌ هه‌مانحاڵدا بۆخۆیان به‌شیکن له‌م قه‌یرانه‌. هه‌ر یه‌ک له‌م ده‌وڵه‌تانه‌ به‌ تایبه‌ت ئیران و تورکییه‌ ئامانجیان پساندن و لاوازکردنی هیزی دیموکراتیکی و شورشگیری گه‌لانی  ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌. کوردان بۆ پاراستنی هووییه‌ت و جیگه‌و پیگه‌ی خۆی به‌ ئیراده‌یکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به‌ ئیده‌ئۆلوژی و خه‌تی سیاسی و موبارزاتی تایبه‌ت به‌ خۆی به‌ ناوی خه‌تی سێ هه‌ڵبژارد که‌ ئیمرۆ پیشاهه‌نگی خه‌باتی دیموکراتیک و ئازادیخوازانه‌ی نه‌ ته‌نیا گه‌لانی ڕۆژئاوا به‌ڵکو هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌.

ساڵی 2016 ساڵی مه‌زنترین به‌رخۆدان و خۆراگری که‌له‌که‌مان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ فاشیسمی نوێ و به‌ربه‌رییه‌تی داعش و داگیرکه‌ران و کۆنه‌په‌ره‌ستان و خۆ فروشانی ناو خۆیی بوو که‌ به‌رده‌وامه‌، ساڵی شه‌هیدانی کوردستان به‌ کورد و نه‌ته‌وه‌کانیتریه‌وه‌ بوو گه‌لانی ئه‌م سه‌رزه‌وییه‌ ئیمرۆ به‌ بی واتا کردنی سنوره‌کانی ده‌ست کرده‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان هه‌ر له‌  شه‌رناخ و نوسه‌یبین و درسیم و ئامه‌دی سور بگره‌ تا شه‌نگاڵ و کۆبانی و عفرین  و حه‌له‌ب تا که‌رکوک وموسڵ و مینبه‌ج و باب و ره‌قعه‌ تا ئه‌وپه‌ری رودی فورات له‌م سه‌رزه‌ویه‌ که‌ کوردستانی ناوه‌ به‌ ریبه‌رایه‌تی کچان و ژنانی بۆ پاراستنی مروڤایه‌تی و  ڕزگاری گه‌لانی چه‌وساوه‌ و به‌شمه‌ینه‌ت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی شکۆی ژنان ڕاپه‌ریوه‌ن و به‌ ئیراده‌یکی پۆڵائین له‌ به‌رامبه‌ر کاپیتالیسمی موده‌رنیته‌ و ده‌سه‌ڵاتی جیهانی (ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌) ڕاوه‌ستاون بۆ دامه‌زراندنی سیستمی خۆ به‌ریوه‌به‌ری دیموکراتیکی بۆ به‌ دی هینانی ئازادی و ژیانیکی هاوبه‌شی گه‌لان .ساڵی 2016 هەرچەند داگیرکەران زەرەرو زیانێکی زۆریان بە گەل و ولاتی ئێمە گەیاند، بەلام بەرخوردانیکی ئەفسانەیی بەڕیوەچوو، گەلی ئێمەش سەرکەوتنی زیاتری بەدەستهێنا کوردان لە ناو ئەو ئاگر و بڵێسەی شەرەدا کە داگیرکەران هەڵیانگیرساندووە، تێکۆشانێکی بێهاوتا دەکەن و سەرکەوتوون.  چونکه‌ له‌ دۆزی کوردستان هیچ ریکایکیتر نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌ سه‌رکه‌وتن و دەبی هەر سەربکەوین. لەو سەرکەوتنەی ئێمەدا.

داگیرکه‌ران سه‌ره‌رای ناکۆکیه‌کانی مه‌زهه‌بی و ئیده‌ئۆلوژیکی و سیاسیان له‌ سه‌ر لەناوبردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد یه‌ک که‌وتون و به‌ پشت ئه‌ستوری یه‌کتر و به‌ یارمه‌تی کۆنه‌ به‌رستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو خۆیی و نه‌یارانی کورد شاره‌کان و روباره‌کان و گونده‌کانی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌ بوردومان ده‌که‌ن ماڵه‌کان به‌ سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا ده‌روخینن سروشتیه‌کانی ژیانمان ئاگر تیبه‌رئه‌ده‌ن سه‌روه‌ت و سامانمان تاڵان ده‌که‌ن سپای فاشیست به‌ هاوکاری سپای به‌ربه‌ری داعش له‌ ده‌شت و له‌ کێو له‌ گوندو له‌ شار له‌ شه‌قام و کوچه‌کان هه‌ر قورن و قوژبنیکدا گه‌له‌که‌مان به‌ پیرو جه‌وان بر ده‌ست ڕیژی گوله‌ ده‌دن ڕیبه‌ران ونووینه‌ران و سەروک شارەوانیەکان کە لە لایەن خەلکەوە هەلبژیردرابوون ده‌گرن و زیندانیان ده‌که‌ن سپای فاشیستی عوسمانی نوێ  له‌ گه‌ڵ  سپای کۆماری نگریسی ئیسلامی هه‌موو رۆژیک سه‌دان که‌س له‌ منداڵ تا گه‌وره‌ به‌ بیانوی جوراوجور که‌له‌پچه‌ و زیندانی و به‌ر ئه‌‌شکه‌نجه‌ ده‌درین گه‌نجانمان له‌ شه‌قامه‌کان له‌ سیداره‌ و له‌ زیندانه‌کان ئعدامیان ده‌که‌ن و سه‌دان گه‌نجی کچ وکوڕ و به‌ ساڵاجوو  له‌ زیندانه‌کان به‌ وه‌حشیانه‌ترین شیوه‌ ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌کرین بیکاری و نه‌داری و بر‌سیه‌تی ژیانی خه‌لکی کورداستانی به‌ ته‌نگ هیناوه‌ ماده‌ بی هۆشکه‌ره‌کان و له‌ش فروشی دزی و فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی  له‌ یه‌ک ترازاندووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ر به‌م پلانانه‌ ۆ کۆمه‌ڵکوژ کردنی گه‌له‌که‌مان و قر کردنی زمان و فه‌رهه‌نگ و کولتورمان ویژدان و که‌رامه‌تمان حوکممان لی ده‌کات که‌ ده‌بی ئیمه‌یش هه‌موو حیزب و ڕیکخراوه‌کان و کۆرو کۆمه‌ڵه‌کان و چالاکانی سیاسی یه‌ک بگرین ئەمڕۆ ئەرکی مه‌زنی ئیمه‌ێش کوردستانیان تێکدانی ئەو پلانانەیە. ئەمەش بە رێککەوتنی ناوخۆیی پێکدێت. ده‌بی گوفتمانمان بکه‌ین به‌ یه‌کیک . ئیمه‌  کوردستانیان ڕۆژهه‌ڵات بە هەرشێوەیەک بێت دەبێ بە دیالۆگی ناوخۆیی کێشەو پرسە ناوخۆییەکانمان چارەسەر بکەین حیزب و ریکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بی خاوه‌ن ئیراده‌ ده‌رکه‌ون و ڕێک که‌ون و ئوپوزیسیونیکی به‌ هیز پیک بینین تا هەولەکانی کۆماری ئیسلامی پووچەڵ بکەینەوه . ئه‌مه‌یش ئه‌رکی مروڤایه‌تی و شورشگیرانه‌ی هه‌ر مرۆڤ و چالاکیکی سیاسی و ئندام و لایه‌نگری حیزب و ریکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌ ئیمه‌ ناتوانین هه‌موو که‌مو کوریه‌کان و که‌م ترخه‌میه‌کان بۆ نمونه‌ وه‌ک بینشی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ ژیر ناوی ڕیکخراوه‌که‌مان‌ و ڕیبه‌رانی سه‌ری لی وه‌نێن و خۆمانی لێ به‌ری که‌ێن.

ئیمه‌ ده‌بی له‌ به‌ربه‌ره‌کانی حیزبی و تاوانبارکردنی یه‌کتر و خۆ به‌ زل زانین ده‌ست هه‌ڵگرین یه‌ک ریزی و یه‌ک دڵی له‌ ناو خۆمانا و ریکخراوه‌که‌مان پیک بینین و ئیراده‌ی خۆمان به‌ شانۆ دانێن هه‌رکام له‌ ئیوه‌ بۆخۆتان خاوه‌نی ئه‌زمونی خه‌باتن میژویکی سیاسیتان هه‌یه‌. ئه‌وه‌ ئیمه‌ین که‌ ده‌توانین ڕیکخراوه‌که‌مان خاوه‌ن ئیراده‌ و سه‌ربه‌خۆ بکه‌ین. ئه‌وه‌ئیمه‌ین که‌ ده‌توانین ریکخراوه‌کان له‌ ته‌حه‌سوبی ناوچه‌یی و ناوچه‌که‌رایی به‌ دور ڕاگرین ئیمه‌ ده‌توانین ڕیبه‌رایه‌تیمان به‌ قه‌بوڵ کردن و ریز گرتن و نزیکبونه‌وه‌ و کۆده‌نگی و یه‌کیه‌تی له‌ گه‌ڵ ڕیکخراوه‌کانیتر مولزه‌م بکه‌ین و ئوپوزیسیونیکی دیمواکراتیک و به‌ هیز نه‌ به‌ دروشم و نوسین به‌ڵکوو به‌ کرده‌وه‌ به‌ دژی کۆماری ئیسلامی و داگیرکه‌رانی کوردستان و هاوپه‌یمانه‌کانیان  پیک بێبین ئه‌وده‌م له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌م ئوپوزیسیونه‌دا هه‌وڵ بدریت بۆ هاوپه‌یمانی و هاوکاری ڕیکخراوه دیموکراتیکه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانیترله‌ ئیران (فارس و ئازه‌ری و تورکمه‌ن و به‌لوچ وعه‌ره‌ب هه‌موو نه‌ته‌وه‌که‌مینه‌کان به‌ هه‌موو ئائین و بیروباوه‌ره‌کانیانه‌وه‌.

 من پیم وایه‌ که‌ ئه‌مه‌ ده‌بیته‌ هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی ڕیزو حورمه‌تمان له‌ ناو گه‌له‌که‌مان، ده‌بیته‌ هۆی پشت ئه‌ستوری به‌رزبونه‌وه‌ی وره‌ی گه‌له‌که‌مان و به‌ تایبه‌ت ده‌بیه‌ هوی ترسانی کۆماری نگریسی ئیسلامی که‌ ئیتر نه‌توانیت ئاوا بی باکانه‌ له‌ سیداره‌دانی گه‌نجه‌کانمان له‌ شه‌قامه‌کان به‌ شانوو دانیت و یان به‌ شاراوه‌ ئعدامیان کات و کۆڵبه‌رانمان به‌ر ده‌ستریژی گوله‌ بدات . ئه‌وه‌ هه‌ر یه‌ک له‌ ئیمه‌ین که‌ ده‌بی ئه‌م ئه‌رکه‌ مه‌زنه‌ به‌ جی بینین ده‌بی له‌ حیزبه‌کانمان بخوازین که‌ خاوه‌ن ئیراده‌ ده‌رکه‌ون و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپاریزن  ده‌ست له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزبه‌که‌یان هه‌ڵگرن . ده‌ستدریژی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌مان ده‌بی هه‌م بۆ هه‌ریه‌ک له‌ڕیکخراوه‌کان بۆ هه‌ر یه‌ک له‌ ئیمه‌  خه‌تی سور بیت .

هیوادارم: له‌ ساڵی 2017 په‌یمان یەکگرتن لەگەل گەل و نیشتمان و هەموو هیزەکان بە بی جیاوازی بیرورا گونگره‌یکی نه‌ته‌وه‌یی بەهیزو پیک بێنین تا رۆژهەلاتی نیوراست ئەو ڕاپه‌رینه‌ی کە ئەمرو لە ئارادایه‌ و لەوانیە لە داهاتوو ئالوگوری جوغرافیش بیتە گوری بەجی نەمینن ئه‌وده‌م گه‌له‌که‌مان حسابیان لی دەخوازی ئەویی بکەویتە به‌ر توره‌یی گەل بەنەمانی تەواو دەبیت و لە ئاست میژوودا دەبی ولام دەرەوە بیت .

 

 

نوسینی : هۆمه‌ر              06-01-2017