پەیامی سەرەخۆشیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز عەزیز مەحەممەد
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
2-6-2017
پەیامی سەرە خۆشیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز عەزیز مەحەممەد
بەڕێزان!
بنەماڵە و کەس و کاری بەڕێز عەزیز مەحەممەد
مەکتەبی سیاسی و کادر و ئەندامانی حیزبی شیوعی کوردستان
ڕێز و سڵاو!
بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی، بەڕێز عەزیز مەحەممەد، سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەس و کاری کۆچ کردوو و ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و ئەندامانی حیزبی شیوعی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەمووان دەزانین.
بە کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی عەزیز مەحەممەد، خەڵکی کوردستان سەرکردەیەکی تێکؤشەر و بە ئەزمونی لە دەست دا، کە چەندین ساڵ بەردەوام لە مەیدانی خەباتی چینایەتی و نەتەوایەتیدا تێ دەکۆشا. هیوادارین هاوڕێ و هاوبیرانی نەمر عەزیز مەحەممەد لە درێژە پێدانی ئەو ڕێبازە کە ئەو سەرکردەیە لە پێناویدا تێ دەکۆشا، بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
سەربەرزی بۆنەمران و گیانبەختکردوانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
١/٦/٢٠١٧