پەیامی سەرەخۆشیی یەکسانی بە بۆنەی گیانبەختکردنی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
26-6-2017

 

پەیامی سەرەخۆشیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە بۆنەی گیانبەختکردنی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان!

 

ڕۆژی هەینی ٢ی پوشپەڕێ ١٣٩٦ی هەتاوی، دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە نزیک شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ناو بۆسەیەکی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بەداخەوە لە کردەوەیەکی ترۆریستییدا سێ پشمەرگە بە ناوەکانی حامید سەیف پەناهی، سەباح حوسێن پەناهی و بەهزاد نووری گیانیان بەخت کرد.

 

ئێمە وێڕای بە پەرۆشییمان بۆ لەدەستدانی ئەو ڕۆلە خەباتکارانەی ووڵاتەکەمان، سەرخۆشیی لە بنەماڵە و کەس و کاری گیانبەختکردووان و ئەندامانی بەڕێوەبەری و هەموو ئەندام و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانیین.

لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هێزێکی دیکتاتۆر و داگیرکەر لە کوردستان لە هەر جووڵەیەکی سیاسی، مەدنی و سەربازیی دەترسێ و هەوڵ دەدات بە درندەترین شێوە سەرکوتی بکات، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە وردبینیی زیاتر کار و چالاکییە ڕامیارییەکانی خۆیان بەرەو پێش بەرن و بە هاوکاریی لە گەڵ یەکتر بەرپەرچی پییلانە دووژمنکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە ڕزگارییخوازانەکەی بدەنەوە.

 

گیانی نەمرانی کوردستان و گیانبەختکردووانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان شاد بێت!

 

نەفرەت لە سیاسەتی داگیرکاریی و تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران! 

 

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

٢٥/٦/٢٠١٧ زاینی

 

٣ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی