کوشتنی کۆڵبەران و کاسپکارانی کورد بە دەستی کۆماری ئیسلامی مەحکووم دەکەین!
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
5-9-2017
کوشتنی کۆڵبەران و کاسپکارانی کورد بە درێژایی ساڵانی رابردوو یەکێک لە کردەوەکانی نامرۆڤایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی بووە. کۆماری ئیسلامیی بە درێژایی مێژووی خۆی هەموو دەرفەتێکی بۆ سەرکوت و کوشتنی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت کوشتنی خەڵکی کاسپکار و زەحمەتکێش بەکار هێناوە.
لە دوایین جینایەتی کۆماری ئیسلامیی لە ڕۆژی ڕابردوودا (١٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ ی هەتاوی) دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی حەیدەر فەرەجی و قادر بەهرامی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست دا. بۆ ناڕەزایەتیی و مەحکوومکردنی ئەم جینایەتە ئەوڕۆ خەڵکی خۆڕاگری شاری بانە لە خۆپێشاندان و گردبوونەوەیەکی بەرییندا لە بەردەم فەرمانداریی و چەندیین شوێنی گرینگی ئەم شارە، ناڕەزایەتییەکی گەورەیان بەڕێوە برد. لەم خۆپێشاندانە کە لەگەڵ تەقە و زەبروزەنگی ڕێژییم بەرەوڕوو بۆوە، تا ئێستا چەندیین کەس لە خەڵکی سیڤیل و چەند کەسێکیش لە هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوونە.
ئێمە وێڕای پشتگیرییمان بۆ هەموو مافەکانی کرێکۆڵان و زەحمەتکێشانی کوردستان، پشتگیریی خۆمان بۆ خەڵکی راپەڕیوی بانە ڕا دەگەیەنیین و داواکاریین کە خەڵکی هەموو شارەکانی تری کوردستانیش بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن، لەم ناڕەزایەتییەدا بەشدار بن.
دای بڕێژیین کۆشکی یەکسانیی ژیان!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
١٤ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاویی
٥/٩/٢٠١٧