تیرۆرکردنی ئەندامانی "ح.د.ک.ا" لە هەرلێر شەرمەزار دەکەین!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
3-3-2018
بەداخەوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧١٧ (١ی مارسی ٢٠١٨ی زایینی) چەند ئەندامێکی "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" لە کردەوەیەکی تیرۆریستییدا کە لە ڕێی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبییلەوە لە ناوچەی بنەسڵاوەی هەولێر کراوە، بە توندیی بریندار بوونەوە پاشان یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی سەباح ڕەحمانی گیانی لەدەست داوە.
ئێمە وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهید سەباح ڕەحمانی و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات دەکەین و خۆمان لە خەم و پەژارەیاندا بە هاوبەش دەزانیین. هاوکات داواکاریین حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێرای پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت پاراستنی پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان، بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بدۆزنەوە و بە توندتریین شێوە بە سزایان بگەیەنن.
شەرمەزاریی بۆ تیرۆریستان و داگیرکەرانی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
١٠/١٢/٢٧١٧
(٢/٣/٢٠١٨)