تیرۆرکردنی قادر قادری، کادر و پێشمەرگەی "حدک" مەحکووم دەکەین!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
9-3-2018
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان: تیرۆری فەرماندە قادر قادری مەحکووم دەکەین.
لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا بۆ جاری دووهەم دەستی ڕەشی تیرۆر ڕۆڵەیەکی تری گەلەکەمانی لە باشووری کوردستان کردە ئامانج و گیانی لێ ئەستاند. ئەمجارە شهوی سێشهمه ١٦ی ڕهشهمهی ١٣٩٦(٧ی مارسی ٢٠١٨)، کادرێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ناوی قادر قادری، لە مێحوهری بالیسان بۆ چوارقوڕنه، له نزیک گوندی "ههرتهلێ" تیرۆر کرا.
ئێمە وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، سەرخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری نەمر قادر قادری و هەروەها هەموو هاوسەنگەران و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین و خۆمان لە خەم و پەژارەی لەدەستدانییدا بە هاوبەش دەزاننین. هاوکات هیواخوازیین بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە زووتریین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای کردوەکەیان بگەیەندرێن.
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
٠٩/٠٣/٢٠١٨