کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێر مەحکووم دەکات
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکسانی
2013-09-29
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧١٣ی کوردی (٢٩/٠٩/٢٠١٣) چەند هێرش و تەقینەوەیەکی تیرۆریستی شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی باشووری کوردستانیان هەژاند. لەم هێرشە تیرۆریستییەدا بارەگای ئاسایشی گشتیی هەولێر کرا ئامانج کە لە ئاکامدا ٦ کەس شەهید کران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
ئێمە وەک کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە مەحکووم دەکەین و وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو شەهیدانە، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بێگومان بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە بە گشتی و هەلومەرجی ناسکی باشووری کوردستان بەتایبەتی دەخوازێت کە باشووری کوردستان سەقامگیر بێت و پێویستە خەڵکی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسیی و مەدەنییەکان هەوڵی پاراستنی دەسکەوتەکانی باشووری وڵاتەکەمان بدەین و لە هەموو توندوتیژیی و کردەوەیەکی تیرۆریستی بیپارێزین.
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
٠٨/٠٧/٢٧١٣
٣٠/٠٩/٢٠١٣