پەیامی هاوخەمی "یەکسانی" بە بۆنەی گیانبەختکردنی مام زەکی شنگالیی و هەڤاڵانی

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
17-8-2018

 

پەیامی هاوخەمی "یەکسانی" بە بۆنەی گیانبەختکردنی مام زەکی شنگالیی و هەڤاڵانی
زۆر بەداخەوە لە ڕێێ مێدیاکانەوە ئاگادار بووینەوە کە مام زەکی شنگالی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان و هەروەها ئەندامی كۆردیناسیۆنی كۆمەڵگەی ئێزدی، لە ڕێکەوتی ١٥/٠٨/٢٠١٨دا، لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕێژیمی تورکیای داگیرکەردا لەگەڵ چوارهاوڕێی دیکەیدا لە شنگال ژیانیان بەخت کردووە.
ئێمە وێڕای دانواندنی سەری ڕێزمان بۆ خەبات و گیانی هەڤاڵی نەمر، مام زەکی شنگالی و هەڤاڵانی گیانبەختکردووی، تێکۆشان و خەباتی دەیان ساڵەی مام زەکی و هەڤاڵانی بەرز دەنرخێنیین و سەرەخۆشی و هاوخەمییمان بە بنەماڵە و هەڤاڵان و دۆستانی مام زەکی، بەتایبەت هەڤاڵانی ک.ج.ک. و کۆمەڵگەی ئێزدیی ڕا دەگەیەنیین. هاوکات دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و سەرۆکە فاشیستەکانی بۆ ئەم هێرشە دڕندانەیە شەرمەزار دەکەین. بێگومانیین لەوەی کە گەلی کورد و هەڤاڵانی مام زەکی، خەبات و قوربانییدانی ئەم نەمرە و سەرجەم نەمرانی کورد و کوردستان لە بیرناکەن و تا دەستەبەرکردنی هەموو ئامانجەکانی نەتەوەکەمان لە تێکۆشان بەردەوام دەبن.
سەربەرزیی بۆ نەمرانی کورد و کوردستان!
شەرمەزاریی بۆ فاشیستان و داگیرکەران!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان