جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییتان پیرۆز بێت

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
19-3-2019


 

جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییتان پیرۆز بێت!
 
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین. بە هیوای ساڵێکی پڕ لە بەختەوەری وسەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتیی و بۆ هەموو چەوساوەکان بە تایبەتی.
 
جەژنی نەورۆز کە هێمای سەرکەوتنە، سەنبولی یەکێتی نەتەوەییە و جەژنی هاوبەشی کوردانە. نەورۆز لە هزر و بیری کوردستانییاندا واتا و گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە. بۆیە هەموو ساڵێک سەرەڕای ستەم و زۆرداریی داگیرکەران، کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان لە ناوخۆی وڵات و لە هەندران لە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵدا بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیی لە نەورۆز و ساڵی نوێ دەکەن و بە هیوای سەرکەوتن و دواڕۆژێکی باشتر بۆ گەلی کورد، خۆشیی خۆیان دەر دەبڕن و جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن. کوردانی نیشتمانپەروەر بە نواندنی چالاکیی جۆراوجۆر ڕێز لە داب و نەریت و ڕابردووی خۆیان دەگرن و بە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامیان نەورۆز وەک جەژنێکی نەتەوەیی بە زیندوویی دێڵنەوە.
 
هیوای ساڵێکی پڕ لە دەسکەوت و سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان!
دووبارەش نەوەرۆز و ساڵی تازەتان پیرۆز بێت!
 
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردی