هاوڕێ عەلی کیتابیی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد!

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
25-11-2022

هاوڕێ عەلی کیتابیی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد!

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هاوڕێ میرزا عەلی کیتابیی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردیی (٢٥/٠٥/٢٠٢٠) لە تەمەنی ٨٤ ساڵییدا لە شاری یۆتەبووریی سوید کۆچی دوایی کرد.

هاوڕێ عەلی لە ساڵی ١٣١٥ی هەتاویی لە گوندی میشەدێی پیرانشار لە دایک بووە و زۆربەی ژیانی خۆی بۆ خەباتی یەکسانیی و ڕزگاریی کوردستان تەرخان کرد. هاوڕێ عەلی نووسەر و هۆزانوان و وەرگێڕ و ڕۆژنامەوان و چالاکوانی هومانیست و خەباتکاری دێرینی ڕزگاریی کوردستان و ڕێبازی یەکسانیی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بوو.

کۆچی دوایی مامۆستا عەلی کیتابیی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵەی یەکسانیی بەتایبەتیی و وێژەی یەکسانییخوازیی کوردستان بە گشتیی. بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی نەمر هاوڕێ عەلی و هەموو هاوڕێیانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین و لەو خەمە گەورەیەدا خۆمان بە هاوبەشی هەموو یەکسانییخوازانی کوردستان دەزانیین.

ژیان و خەباتی دوورودرێژ و بێپسانەوەی هاوڕێ عەلی لە داهاتوودا بە وردەکارییەکی زۆرترەوە لە ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانییدا بڵاو دەکرێتەوە.

 

سڵاو بۆ گیانی پاکی هاوڕێی نەمر میرزا عەلی کیتابیی و هەموو نەمرانی ڕێگەی یەکسانیی و سەربەخۆیی کوردستان!

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠

(٢٥/٠٥/٢٠٢٠)