دایکە فاتمەی ئەحمەدەین ناسراو بە دایکی ئاڵای کوردستان کۆچی دوایی کرد!

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
10-10-2020

دایکە فاتمەی ئەحمەدەین ناسراو بە دایکی ئاڵای کوردستان کۆچی دوایی کرد!

زۆر بەداخەوە ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ی کوردیی (٢٠٢٠/١٠/٩) دایکە فاتمەی ئەحمەدەین ناسراو بە "دایکی ئاڵای کوردستان" دوای ماوەیەک نەخۆشیی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایکە فاتمە کە ژنێکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوسەری نەمر کەریم ئەحمەدەین یەکێک لە وەزیرەکانی کۆماری کوردستان بوو، لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا یەکەم ئاڵای کوردستانی چنی و بۆ یەکەم جار ئەو ئاڵایە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە مەهاباد بەرز کرایەوە.

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم ژنە نیشتمانپەروەرە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکا و لە خەم و پەژارەیاندا خۆی بە هاوبەش دەزانێت. بێگومانیین کە ناوی ئەم ژنە مەزنە لە مێژوودا وەک شانازیی و ئەستێرەیەکی گەشاوە و خۆشەویست دەمێنێتەوە و دەبێتە ئیلهام و ڕووناک کەرەوەی ڕێگەی جیلەکانی داهاتوومان.

گیانی دایکە فاتمە شاد و تەمەندرێژیی و سێبووریی بۆ بنەماڵەکەی!

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

١٠/١٠/٢٠٢٠

١٩/٧/٢٧٢٠