پیرۆزبایی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنەوەی هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات
کۆمەڵەی یەکسانی
20-11-2022
پیرۆزبایی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنەوەی هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات
بەڕێز ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حیزبی دێـموکڕاتی کوردستانی ئێران
سڵاوێکی گەرم!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای دەستخۆشیی لە ئێوە و هەموو ئەو لایەن و کەسایەتییانەی کە ڕۆڵیان هەبوو لە پرۆسەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان،خۆشحاڵیی خۆمان بەو یەکگرتن و دەستکەوتە ڕادەگەینین و بە بۆنەی ئاشت بوونەوە و برێاری دریژەدان بە خەباتی هاوبەش لە ناو یەک ڕێکخستندا پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان دەکەین. هیوادارین ئەوە سەرەتای قۆناخێکی تازە و هەنگاوی گەورەتر و سەرکەوتنی زیاتری بە دواوە بێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەو هیوایە ئەزموونێکی باش لە دابڕانەکانی ڕابردوو وەرگیرابێت و بە گشتی لە ڕوانگەیەکی خسارناسییەوە لە هۆکار و دەرئەنجامەکانی لێکدابرانەکانی پێشووی ناو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان بکۆلدرێتەوە و ڕێکارێ نوێ و زانستیانە بۆ چارەسەریی کێشە ناوخۆییەکان بدۆزریتەوە تا لە داهاتوودا پێشهاتەی لەو جۆرە دووبارە نەبنەوە و خەون و ئاواتی داگیرکەران لە گۆڕ بنرێن.
بژی ئاشتی، سەرکەوێ ڕەوتی ڕوو لە گەشەی خەباتی هاوبەش لە پێناو ڕزگاریی نیشتمان و پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سەربەخۆ و یەکسان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
٢٥/٨/٢٠٢ی زاینی
٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی