چەند کاسپکارێکی ناوچەی سەردەشت دەکەونە بەر دەستڕێژی گوللەی پاسدارنی ڕژیم

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکسانی
2013-06-24

 

شەوی ڕابردوو، ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٣ کاتژمێر هەشت و نیوی شەو، چەند کاسپکارێکی ناوچەی سەردەشت لە پشتی "دەرماناوێ"ی ئەم شارە دەکەونە کەمینی پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی و پاش ئەوەی لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکان و پاسدارنی ڕژیم تەقەیەن لێ دەکرێت، دوو برا به‌ ناوه‌کانی "قوربان شێخی" و "شورش شێخی" خه‌ڵکی ئاوایی "گوڵان" بریندار ده بن . پاش بریندار بوونی ئەم دوو برایە، پاسداره‌کانی ڕژیم هەوڵی گرتنی کاسپکارەکان و ڕاوەدوونانیان دەدەن کە زۆربەی کاسپکارەکان لەدەست ئەم هێزانە ڕزگاریان دەبێت بەڵام "قوربان شیخی" به‌ برینداری ده‌که‌وێته‌ ده‌ست پاسداره‌کان و هەر لەوێ بە برینداریی دەیدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لێ دەستێنن. برایەکەی "قوربان" کە بریندار دەبێت، لەوێ خۆی حەشار دەدات و ناکەوێتە دەست هێزەکانی ڕژیم و پاشان خۆی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی سەردەشت کە تا ئێستاش لەژێر چاودێریی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دایە. هاوکات کەمپینی برگری لە زیندانیانی سیاسی ڕای گەیاند کە پاسدارانی ڕژیم بۆ ڕادەستکردنەوی تەرمی قوربان شێخی داوای ١٥ ملوێن تمەنیان کردوە و دوای ئەوەیکە ئەم پووڵەیان وەرگرتوە، ئەوڕۆ تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردۆتەوە.

 

شایانی باسە کە ساڵانە به‌ سەدان کاسپکاری کورد دەکەونە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە کانی ئینتزامی و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و بەشێکی زۆریان بریندار دەکرێن یان گیانیان لێ دەسێندرێت و ماڵ و منداڵیان لە هەموو بژیوێکی ژیان بێبەش دەبێت. هاوکات پاسداران و هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم وێڕای تاڵانکردنی بار و کەلوپەلەکانی ئەم کاسپکارانە، ئاژەڵەکانیشیان دەکوژن و تا ئێستا هیچ ناوەندێکی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وەڵامدەری ئەم پێشێلکارییانە نییە.دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و دوو برایه‌ بریندار ده‌بن پاسداره‌کان هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ریان و یه‌کێک له‌و برایانه‌ خۆی حه‌شار ده‌دات؛ به‌ڵام قوربان شێخی له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌که‌ی ناتوانێت خۆی حه‌شار دا و له‌ ئاکامدا به‌ برینداری ده‌که‌وێته‌ ده‌ست پاسداره‌کان.‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ قووربان به‌ برینداری ده‌که‌وێته‌ به‌رده‌ست پاسداران به‌ زیندوویی سێ فیشه‌کی لێ ده‌ده‌ن و ده‌ی کوژن. دیارە سپای پاسداران کاری ئه‌ورۆ دوێنێیان نیه‌ به‌ هه‌زاران لاوی کوردیان به‌ بیانووی جۆرا جۆره‌وه‌ شه‌هید و بریندار کردووه‌."دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و دوو برایه‌ بریندار ده‌بن پاسداره‌کان هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ریان و یه‌کێک له‌و برایانه‌ خۆی حه‌شار ده‌دات؛ به‌ڵام قوربان شێخی له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌که‌ی ناتوانێت خۆی حه‌شار دا و له‌ ئاکامدا به‌ برینداری ده‌که‌وێته‌ ده‌ست پاسداره‌کان.‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ قووربان به‌ برینداری ده‌که‌وێته‌ به‌رده‌ست پاسداران به‌ زیندوویی سێ فیشه‌کی لێ ده‌ده‌ن و ده‌ی کوژن. دیارە سپای پاسداران کاری ئه‌ورۆ دوێنێیان نیه‌ به‌ هه‌زاران لاوی کوردیان به‌ بیانووی جۆرا جۆره‌وه‌ شه‌هید و بریندار کردووه‌."