دەوڵەتی کۆنەپارێزی سوید چالاکڤانێکی باکووری کوردستانی ڕادەستی تورکیا کردەوە!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
04-12-2022

دەوڵەتی کۆنەپارێزی سوید چالاکڤانێکی باکووری کوردستانی ڕادەستی تورکیا کردەوە!
چالاکڤانی کورد، مەحموود تات، کە ساڵی ٢٠١٥ دوای ئەوەی کە لە تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە ، سزای٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو و لەوکاتەوە پەنای بۆ وڵاتی سوید هێنابوو، داواکارییەکەی لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی سویدەوە ڕەت کرابۆوە و دوێنێ ٣/١٢/٢٠٢٢ بۆ ڕازییکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و ئەرۆغانی فاشیست تا دەنگ بە ئەندامێتیی سوید لە ڕیکخراوی ناتۆدا بدات، مەحموود تات لە لایەن دەوڵەتی کۆنەپارێزی سویدەوە رادەستی دەوڵەتی تورکیا کراوە و بە پێی زانیارییەکان لە تورکیاش هەر لە فڕۆکەخانەوە ڕاستەوخۆ بۆ زیندان گواستراوەتەوە.

ئێمە وێرای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە دژی مرۆڤانەیەی دوو دەوڵەتی کۆنەپارێزی سوید و تورکیا، داواکارین لە هەموو ڕێکخراوەکان و چالاکڤانانی مافی مرۆڤ، ئەوەی بۆ ڕزگاریی ئەم چالاکڤانە لەدەستیان دێت، درێخیی نەکەن!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی

٢٠٢٢/١٢/٠٤