کۆماری ئاپارتایدی ئیسلامیی بە زەبروزەنگ و زیندان ناتوانێ پەروەردەکاران و خەڵی کوردستان چاوترسێن و بێدەنگ بکات!

Yeksani
08-11-2025

لە درێژەی گوشارەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر مامۆستایان و خوێندنگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ هەتاویی / ٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ بەڕێز ئیدریس مینبەریی مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوی (نۆژین) کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەند جار لەلایەن کۆماری ئیسلامیی داگیرکەرەوە زیندانیی کراوە، بۆ جارێکی تر دەسگیر و ڕەوانەی گرتووخانەی سنە کرایەوە.  

ئێمە وێڕای شەرمەزارکردنی ڕژیمی ئاپارتایدەکان، داوا لە ڕێکخراوەکانی مامۆستایان و خوێندکاران و سەرجەم ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە یەکدەنگ و یەکگرتووانە و لە هەڵمەتێکی فراوانی هاوبەشدا کە هەموو دەڤەرەکانی نیشتمان بگرێتەوە، پشتگیریی پەروەردەکارانی کوردستان بکەن و ڕێگە نەدەن ڕۆژانە دوژمن مامۆستایانمان بخاتە کونجی زیندانەوە. ئێمە دڵنیاین کە ئەم هەڵمەتەی ئێوە لەلایەن خوێندکاران و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە بە گەرمیی پێشوازیی لێ دەکرێت.

 هاوکات داوا لە خوێندنگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بە وتنەوەی ئەو سروودە کوردیانەی کە ماوەیەک لەمەوپێش لە لەلایەن خوێندکارانی خوێندنگەی سەرەتایی فیردەوسی شاری جوانڕۆ  پێشکەش کران و بەم بیانووەوە ڕژیم گوشارێکی زۆری خستە سەر مامۆستا مێهری خوسرەویزادە و مامۆستا زەیتوون کۆهزادی بەڕێوەبەری خوێندنگەکە، سروودەکانی "بەتەنها جێم مەهێڵن" و "ڕێگەی خەباتمان" بە کۆمەڵ بڵێنەوە.

وێڕای دووپاتکردنەوەی هاوپشتییمان بۆ خەباتی ڕۆشنگەرانە و قارەمانانەی مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرنجتان بۆ وتەی مامۆستا ئیدریس مینبەریی و چەن چالاکێکی تری کۆمەڵایەتیی شاری سنە ڕا دەکێشین کە لە کۆڕی بەدرەقەی مامۆستا ئیدریسدا ئامادە بوون و وتەی هاوپشتیی و هاوخەباتییان پێشکەش کرد.

https://youtu.be/rs1d6UQv9Bo

سەرکەوێ خەباتی مامۆستایان و خوێندکاران و خەڵکی قارەمانی کوردستان!

نەمان بۆ کۆماری لەرزۆکی ئیسلامیی ئێران!

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ هەتاویی / ٨ی نۆڤەمبری ٢٠٢٥