لەسێدارەدانی دوو گەنجی بەشداربوو لە شۆڕشدا (مۆحسێن شکاری و مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد) بە تۆمەتی موحاربە!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
12-12-2022

مۆحسێن شکاری و مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد، ئەو دوو گەنجەن کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە ئێران لەسێدار دراون!

مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد ئەم بەیانییە بە تۆمەتی کوشتنی دوو بەسیجی لە لایەن کۆماری سێدارەوە لە بەرچاوی خەڵکی مەشهەد لەدار درا.

مەجید ڕەزا ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەر ، دوای کوژرانی دوو بەسیجی لە مەشهەد لە خۆپێشاندانەکاندی دژی ڕێژیمدا  دەسبەسەر کرا و پێنج ڕۆژ دواتر بە "موحاربە" (دژایەتیی خودا) تاوانبار کرا و دە ڕۆژ دوای دەسبەسەرکرانیشی بە کوشتنی ئەم دوو بەسییجییە تاوانبار کرا و بەیانی ئەمڕۆش لە مەشهەد لە بەر چاوی خەڵک لە سێدارە درا!

 ئەوە دووهەمیین کەسە کە بە هۆی بەشداریی لە خۆپێشاندانەکانی دژی ڕژیم لەم چەند ڕۆژەدا بە ئاشکرا لە سێدارە دەدریت.  

گەنجێکی تر بە ناوی مۆحسێن شکاری کە لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر لە خۆپێشاندانەکانی تاراندا دەسبەسەر کرابوو، دوای ٧٥ ڕۆژ شکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ بە بریندارکردنی بەسیجەکان و ڕێگریی سەر شەقام و لە کۆتاییدا بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەز لە سێدارە درا.

کۆماری ئیسلامی بڕیاری داوە بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک، جیا لە گرتن و شکەنجە و کوشتن لەناو زیندانەکانی ڕێژیم، کۆمەڵێک لە گیراوانیش لە سێدارە بدات. بەڵام خەڵکی کوردستان و ئێران وەها لەم ڕێژیمە بێزار بوونە کە هیچ چارەیەکی تر بێجگەلە شۆڕش و بەرخۆدان نابیینن تا ڕووخانی کۆماری جینایەتکاری ئیسلامی!

نەمان بۆ کۆماری سێدارەی ئیسلامی و دەست و پێوەندەکانی لە ناوچەکە!

ژن، ژیان، ئازادی!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی

٢٠٢٢/١٢/١٢