چەند کورتە هەواڵێکی گرینگی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران، ئازەربایجان و ئیسرائیل کە وێدەچێ پێوەندییان بە یەکەوە هەبێت:

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
04-02-2023

چەند کورتە هەواڵێکی گرینگی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران، ئازەربایجان و ئیسرائیل کە وێدەچێ پێوەندییان بە یەکەوە هەبێت:

ـــ بەڕێوەچوونی گەورەتریین مانۆڕی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە ناوی "دار بەڕوو" لە باشووری ئیسرائیل لە حەوتووی ڕابردوو کە تێیدا زیاتر لە ١٤٠ فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و ١٢ کەشتیی و ژێردەریایی شەڕکەر بەشدار بوون و تا ڕۆژی هەینی ٢٧ی ژانویە بەردەوام بوو. بەرپرسانی سەربازیی ئەم مانۆڕە ڕایان گەیاند کە ئەمە پەیامێکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران!

ـــ پێنجشەممە ٢٦ی ژانویە/ ئۆپەراسیۆنێکی زەوینیی ئیسرائیل لە شاری جەنینی کەرتی رۆژئاوای فەلەستین و کوشتنی ١٠ فەلەستیینی کە ئیسرائیل ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە هێرش بۆ سەر بنکەی تیرۆریستان ناوزەد کرد. هاوکات هەر دوو ڕێکخراوی جیهادی ئیسلامی و بزووتنەوەی حەماس چەند مووشەکێکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

ـــ ڕۆژی دواتر (هەینی ٢٧ی ژانویە) هێرشی چەکداریی بۆ سەر پەرستگەیەکی جووەکان لە ئۆرشەلییم (ئیسرائیل) و کوشتنی ٨ کەس و بریندارکردنی دە کەسی تر کە لە لایەن گرووپە توندئاژۆکانی فەلەستیینەوە بە جەژنی سەرکەوتن ناوزەد کرا و شیریینان لەسەر شەقامەکان بەم بۆنە بڵاو کردەوە.

ــ بەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ژانویە، هێرشی چەکداریی بۆ سەر سەفارەتی ئازەربایجان لە تاران و کوژرانی بەرپرسی پاراستن و بریندارکردنی دوو کارمەندی سەفارەتەکە. ئەم هێرشە چۆڵکرانی هەر دوو سەفارەتخانەی ئێران و ئازەربایجانی لەم دوو وڵاتە بەدوواوە بوو.

ــ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی ژانویە، هێرش بۆ سەر بنکەیەکی پاراستن و شاردنەوەی مووشەکیی ڕێژیم لە شاری خۆی و دوابەدوای ئەوە بوومەلەرزەی شاری خۆی کە وێرانی و ئاواریی بەشێک لە خەڵکی ئەم شارەی لێ کەوتۆتەوە. شایانی باسە کە ئەم بوومەلەرزەیە تا پارێزگای ورمێش کاریگەریی هەبووە بەڵام خەسارەکانی لەوێ تا ئێستا زۆر ڕوون نیین.

ـــ هێرشی درۆنی (پەهبادیی) بۆ سەر بنکەیەکی چەک و تەقەمەنی لە ئیسفەهان و ڕوودانی  تەقیینەوە لە چەند بنکەیەکی نیزامی لە شارەکانی تەورێز، تاران و خۆی لە شەوی ڕابردوودا کە ‌رشە پەهبادییەکەی ئیسفەهان سەر وە وەزارەتی بەرگری ڕێژیم بووە.

ــ لێدانی ئاژیری خەتەر (وشیار کردنەوە) لە فڕۆکەخانە مێهرابادی تاران و هەستانی چەندیین فڕۆکەی شەڕکەر و خولانەوەیان لەسەر تاران.

ـــ فەرمانی ئامادەیی سەراسەریی بۆ سپای پاسداران و ئەرتەشی ڕێژیم!

ــ نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای "کۆبوونەوەی پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل" ڕای گەیاند کە بۆ هەموو سێناریۆیەک کە دژی وڵاتەکەی بێت، ئامادەیە. هاوکات داوای کرد کە پرۆسەی پێدانی ئیزنی هەڵگرتنی چەک بۆ خەڵکی ئاسایی لەم وڵاتە ئاسانکاریی و پەلەی لێ بکرێت.

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
٢٩/٠١/٢٠٢٣