با هەموومان بە هانای هاونیشتمانییانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە بچین!  

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان 
06-02-2023

زۆر بەداخەوە ئەوڕ٠٦/٠٢/٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پێوەری ٧.٨ ڕیشتێر دوو جار باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و بەشێک لە تورکیا و سووریای هەژاند و بەم هۆیەوە بە سەدان خانوو و باڵەخانە بەسەر هاونیشتمانییانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕماون و ئەم کارەساتە گیانلەدەستدانی هەزاران هاونیشتمانی و برینداربوونی هەژمارێکی نادیاری  لێ کەوتۆتەوە.  

بە پێویست و ئەرکی سەر شانی خۆمان و هەموو گەلەکەمانی دەزانیین تا لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە هەر شێوازێک لە دەستمان دێت و هەر چۆنێک بۆمان دەکریت بە هانای لێقەوماوانەوە بچین و لە هاوکاریی هاونیشتمانییانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان درێخیی نەکەین! 

هەر بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی لە هەموو گەلەکەمان و بەتایبەت لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانیین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازیین. 

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان 

٠٦/٠٢/٢٠٢٣