لەسێدارەدرانی زیندانیی سیاسیی کورد سەرکەوت ئەحمەدی!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
22-02-2023


ئەوڕۆ ٢٢/٠٢/٢٠٢٣ زیندانیی سیاسیی کورد ئارەش ئەحمەدی ناسراو بە سەرکەوت کە لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە زیندانی کرابوو، بە تۆمەتی موحاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) لەسێدارە درا. نەمر سەرکەوت خەڵکی شاری ڕەوانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەرزشکار و چالاکڤانی سیاسیی بووە و بە گوێرەی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر ئەندامی کۆمەڵە بووە.

شایانی باسە کە نەمر سەرکەوت لە ساڵ ١٣٩٩ی هەتاوی (٢٠٢٠ی زایینی) لە ورمێ دەسبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی شاری کرماشان ڕاگوێزرا. پاشان بە تۆمەتی موحاربە و کوشتنی سەرگوردێکی هێزەکانی بەناو ئینتزامی سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و بەیانیی ئەمڕۆ بێ ڕاگەیاندنی پێشوەخت و بەبێ ئاگاداریی کەسوکار و پارێزەری لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان لەسێدارە درا.

نەمریی بۆ سەرکەوت و هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگەی یەکسانی و سەربەخۆیی کوردستان!

بڕووخێت کۆماری سێدارەی ئیسلامی!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی