رۆژی جیهانیی ژنان!

کاوەسوور
08-03-2023

- لە٢٨ی مانگی ٢ی ساڵی ١٩٠٨ پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا لە شاری نیووەرک بۆ باشترکردنی بارودۆخی شوێن و چۆنیەتی کارکردنی ژنان مانگرتن و خۆپیشاندانێکی گەورەیان وەرێخست. هەر بەو پێیە ٢٨ی مانگی ٢ی ساڵی ١٩٠٩ رۆژی نێونەتەوەیی ژنان راگەیاندرا.

- لە ساڵی ١٩١٠ ئینترناسیونال سۆسیالیست لە شاری کۆپینهاگ زیاتر لە ١٠٠ ژن کە لە١٧ وڵاتانرا هات بوون کۆ بوونەوە وباسی مافی ژنانیان کرد.لە لایەن ژنە کۆمۆنیستی ئاڵمانی کلارا زتکین رۆژی جیهانی ژنان پێشنیار کرا.

- لە ساڵی ١٩١١ بە پێی دانیشتنی کۆبوونەوەی ساڵی ١٩١٠ی کۆپینهاگ رۆژی ١٩ی مارچ لە ئۆتریش ودانیمارک وئاڵمان و سویس کە نیزیکەی ١ میلیون ژنان و پیاو بەشداری خۆپێشاندانێکی گەرورەیان کرد. دیاری کرا.

- لە ساڵی ١٩١٣ و١٩١٤ لە دوایین یەکشەمەی مانگی ٢ی ئەو ساڵە ژنانی روسییە لە دژی شەری جیهانی یەکەم خۆپیشاندانیان کردو بوون بە بەشێک لە بزووتنەوەی ئاشتی.

- لە داویین یەکشەمەی مانگی ٢ی ساڵی ١٩١٧( کە دەبێتە ٨ی مارچ بە ساڵی گورجستان) لە دژی شەر، ژنانی روسییە دیسان دەستیان بە خۆپیشاندان بە ناوی " نان و ئاشتی " کرد. ٤ رۆژ دواتر سزار ( دەسەڵاتداری روسییە) ناچار بوو کە مافی بەشدار بوونی ژنان لە هەڵبژاردن رابگەیەنێت.

- لە ساڵی ١٩٤٥ نەتەوەیەکگرتۆکان بۆ یەکەم جار مافی یەکسانی ژن و پیاوان دیاری کرد. ( ئەو زانیاریانە لە ماڵپەری "ومێن واچ و چەند ماڵپەری مێژووی رۆژی جێهانی ژنان وەرگیراوە)

لە وەتی مرۆڤ فێری چەوساندنەوەی یەکتر بوە،هەر دەم لە ناو کۆمەڵگادا زۆر وزۆرداری هەر جارەی بەشێوەیەک و بە ناو و دەستەیەک لەسەردەستەیەکی دیکە ژیانیان لە یەکتر تاڵ کردوەو تەنانەت بەوەش رانەوەستاون و بە هێز و توانای مێشک و دەستیان بۆ یەکتر داگیرکردن و داپلۆسین کۆڵیان نەداوەو زۆرجارانیش یەکتریان بە شێوەیەکی هۆڤانە کە ئاژەڵانی کێویش لە گەڵ یەکترنایکەن خۆبەخۆ کردویانە. لە ناو ئەو کێبەرکێیەی مرۆڤدا لە زۆەربەی قۆناخەکانی ژیانیاندا ،ژن وەکوو بەشێکی سەرەکی کۆمەڵ زیاتر لە هەمو لایەک قوربانی بوە، بە تایبەت لەو قۆناخانەی کە مرۆڤ دینەکانیان لە سەر زەوی بۆ ئاسمان برد، ژنان زۆرتر لە هەموو کاتێک کەوتنە بەر تەوەژمی زۆر و چەوسانەوە.

هەر چەند ژنان بە پێی هەڵ و مەرجی تایبەتی مێژووی قۆناخەکان بۆیان نەکراوە و نەیانتوانیوە بە پێی پێویست بە شێوەیەکی یەکگرتوو وهاوپشت لە هەمبەر ئەو هەموە نایەکسانیەی کە لە گەڵیان کراوە، دەنگی خۆیان یەک بخەن . بەڵام لە رەوتی گەشەوپێشکەوتنی کۆمەڵی مرۆڤ بە تایبەت هەر چەند کە دین و ئایین کە دەسەڵاتیان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی کەم کراوەتەوە، بەورادەیەش بواری یەکسانیخوازی ژنان رێگای زۆرتر بۆ ڤاڵا بوە کە بە کۆمەڵگای بسەلمێنن کە مێیینە و نێرینە هیچ جیاوازیەکیان نیە لە یەکسانی ماف ودادپەروەری کۆمەڵایەتیدا. مرۆڤ نە بە تەنێ بە یەک لایەن لە نێرینەو مێیینە دەتوانن ژیان بەرەو پێش بەرن و نەدەتوانن کۆمەڵگایەکی یەکسان دابین بکەن.

لە هەر کۆمەڵگایەکی نایەکسانیدا ژنان دوو جۆرە زۆرداریان لە گەڵ دەکرێت، یەکەم بەشدار نەبوون وەک پیاو لە بەرێوەبەری کۆمەڵدا. دووهەم بن دەست بوون لە ژێر دەسەڵاتی خاووخێزاندا. بەڵام بە داخەوە لە کۆمەڵگای داگیرکراوی کوردستاندا ئەوە لە سێ لاوە زۆرداری لە ژنان دەکرێت. سێهەم وەک هەموو کوردێک کە وڵاتی داگیرکراوە، لەو وڵاتانەی کە کوردستانیان داگیرکردوە ژنان بێجگە لە بەشدارنەبوون لە بەرێوەبەری ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وبن دەستی داب و نەریتی خاووخێزان ،وەک هاووڵاتی دووهەم سەیر دەکرێن.

ژنانی کوردلە چاو ژنانی وڵاتانی ئێسلامی وخێڵەکی هەر چەند هەموو کاتێک لە دژی ئەو زۆرداریەی کە لە ناوخۆدا لە گەڵیان دەکرێت بەر خۆدانیان بە شێوەی جۆراوجۆر لە خۆ نیشان داوە، بەڵام ئەو بەرخۆدانە بە داخەوە یان بۆتە هۆی کوشتنیان بە دەستی پیاوان یان خۆیان بە شێوەی بەرخۆدانی " نەرێنی" وەک خۆ سووتاندن و خۆکوشتن و...... لە خۆ دەرخستوە. هەر لەو روانگەشەوە دەتوانێن بێژین کە لە سەردەمی ئەمرۆی ناوچەو تەنانەت دەرەوەش ژنانی کوردلە زۆەربەی ژنانی هاورادەی خۆیان لە وڵاتانی تر لە خەبات و تێکۆشاندا هەن و لە زۆر بوارانیشدا گەر لە پێشەوەی پیاوان نەبن شان بە شانی پیاوان لە خەبات بۆ رزگاری ویەکسانی کوردستان لە بەشێکی زۆری کوردستان دیاروبەرچاون، کە ئەوە بۆتە جێ سرەنجی هەموو لایەک چ لە ناوخۆ و چ لەدەرەوەی وڵات. بە خۆشێوە لەو شووێنانەش شێوە خەباتی وبەرخۆدانی " نەرێنی" ژنان کەم بۆتەوە. بەو هیوایە کە لە هەموو بەشەکانی کوردستان ژنانیش بتوانن شان بە شانی پیاوان لە بەرخۆدان ورێبەرایەتی رزگاری کوردستان بۆ سەربەستی و یەکسانی هەردەم لەسەر پیان بن.

بەرزوبەرێز بێت رۆژی جێهانی ژنان

بژی بەشداریی ژنانی کورد بۆ رزگاری و یەکسانی لە کوردستان

٨ی مارچی ٢٠١٣

کاوە سوور