کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاری و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
31-03-2023
ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ی خاکەلێوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان شەش لایەن و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەد نەزیف قادری لە بارەگای پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەدا پرسی یەکگرتوویی، یەکگووتاری، هاوکاری و هەماهەنگی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شۆڕشی ژینا و دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ڕۆژەڤی کوردستان و ئێران قسە و باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.
لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەدا پێداگری لەسەر درێژەدان بە دانیشتن و هەماهەنگیی پتر لەگەڵ یەکتر کرایەوە.
شەش لایەنەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتی بوون لە:
- پارتی ئازادیی کوردستان
- پارتی سەربەستیی کوردستان
- کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
- ڕیکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
- بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
- پارتی سەربەخۆیی کوردستان.
١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی. ٢٠٢٣ی زاینی