چەند هۆنراوانەیەک بۆ کۆڕیادی ٤٣ مین ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ تەوار
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکسانی
12-06-2023
چەند هۆنراوانەیەک کە لە کۆڕیادی ٤٣ مین ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ مەستوورەی شاسواری (تەوار) پێشکەش کران:
"شۆله‌ی به‌رده‌وام" هۆنراوەی هاوڕێ سیامەند شاسواری، برا و هاوسەنگەری هاوڕێ تەوار و لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان :
"شۆله‌ی به‌رده‌وام"
بۆ یادی نه‌مر "ته‌واری شاسواری" (1961-1980)
هه‌زار ساڵه یادی گه‌شت له دڵمایه
له هاتووچووی ئێواران و
له ته‌نهایی و
له گۆڤه‌ند و له پرسه‌دا
له‌گه‌ڵمایه،
هه‌زار ساڵه بیره‌وه‌ریت
هه‌ر تازه‌یه و
هێشتاش چرۆی به‌هارانی نه‌پشکووتوو
چرۆی هیوای ئه‌و دوا ڕۆژه‌ی
پڕ له شادی و ئاسووده‌یی
باره‌ته‌قای ئه‌و دنیایه.
هه‌زار ساڵه خه‌می دووریت،
نه‌ک ڕێگر بێ،
که هانده‌ر و هێزی پێمه
له‌و خه‌باته‌ی وا به جووته ده‌ستمان دایه.
تۆ سه‌روه‌ری نه‌ک قوربانی
تۆ نێزه‌کی شۆله‌ی گه‌شی به‌رده‌وامی
تۆ هاواری پڕ به‌دڵی هه‌ژارانی
تۆ ئه‌و بیره‌ی دوژمنی دڕ لێی ئه‌ترسا
تۆ ئه‌و بیره‌ی گه‌شه ئه‌کا و
تا ئه‌م دنیایه دنیایه
له بن نایه
له بن نـ ـ ـ ـ ـ ـ ایـ ـ ـ ـ ـه!
.........................
"تەوار" هۆنراوەی هۆزانڤانی یەکسانیخواز و هاوڕێی دێرینی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان مامۆستا حەسەن شافێعی:
"تەوار"
لە بوومەلێڵی چاوی هاوای ڕەشەمە
ئەستێرەیەک دەدرەوشێت و
لە ئاسۆی لێڵەوە دیارە
لە تۆی تاپۆی شەوەزەنگا
نقێمێکی درەوشاوە و
هێمایەکی، پرشنگدارە ئەو ئەستێرە
... میوانی حەفدەی ڕەشەمە و
شاسواری شەهید، ( تەوارە )
... حەسەن شافێعی. ئۆتاوا
ڕەشەمەی ٢٧٢١ بۆ یەکەم شەهید مەستوورە شاسواری (تەوار)
.........................
هۆنراوەی"سەقز" نووسینی هاوڕێ سۆران زەکی
سەقز!
شاری شۆڕش،
شاری ژینا و مەستوورەی شاسواریی،
کوردستانی تەوارە بەرزەفڕەکان
بە تۆوە سەربەرزە،
کە لە بەرزییەوە
دەڕوانیتە سەر ئێڤێرێست و
لە چوارقوڕنەی دنیاوە تۆ
دیاری!
سەقز،
لەمڕۆوە تۆ ژیناوایت، تەوارشاری
! مژدەهێنی بەهاری بەهارانی
بەهاری ژن و ژیان و ئازادیی و
لەگۆڕنەری زەهاکی جەمارانی!
.........................
هۆنراوەیەکی هۆزانڤانی سۆسیالیست کاک ئازاد عەبداڵیی بە ناوی
"لە یادی مەستورەی شاسواریدا"
کاتێ خوێندمەوە مێژوی جاران
سەرنجم دایە ناو ئاڵبۆمی یاران
یەکەم ڕێبواری کچ ئەتۆ بووی
لە مەیدانی مەرگ و تیرباران
هەروەک لەیلاقاسم
کە گوڵاڵە سوورەی باشوورە
دیوی ڕۆژهەڵاتیش
تۆی هەیە مەستوورە
یەکەم ڕێبواری ڕێی کۆچی سوور
لە ناو کاروانی
ڕێگای دژووارو سەخت و دوور
.........................
هۆنراوەی هاوڕێ ئاسۆ ڕۆژهەڵاتی بۆ " سەقز شاری تەوارەکان"
سەقز شاری خۆراگرم!
شاری بڵێسە و ئاگرم!
شاری زیندووی تەوارەکان!
ئاڵای بەرزی شاسوارەکان!
شاری شۆڕش و بەرخۆدان!
شاری ژیناکەی کوردستان!
بنکەی شۆڕشی یەکسانی
شاری "شەیدا"ی کوردستانی
قەڵای لە گرتن نەهاتووی
هیوای ئێستا و هی داهاتووی
وەک "تەوار" دژی بێدادیی
وەک "ژینا" ئاشقی ئازادیی
خرۆشاوی و هەر کۆڵ نادەی
نابەزی و قەت هەدا نادەی
بۆ دواڕۆژێک پڕ لە شادی
بۆ ژن و ژیان و ئازادی!