کۆماری ئیسلامیی دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە باشووری کوردستان ترۆر کرد

Yeksani
07-07-2023

کاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەکی شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاویی، ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک ھەڵشۆی سەر بە شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان کەوتنە بەر دەستڕێژی بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی.

لەم هێرشە ترۆریستییەدا بەداخەوە دوو کەس لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوەکانی لوقمان ئاجی، ناسراو بە لوقمان گەرگوول و عادڵ مهاجر، ناسراو بە سەربازموهاجر، کە خەڵکی پیرانشار بوون گیان لەدەست دەدەن و کەسێکیش بەناوی سەعدی مورادپوور، ئەندامی پێشووی حیزبی دێموکرات بەسەختی بریندار دەبێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی کۆماری ترۆریستی ئیسلامیی، هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری گیانبەختکردووان عادڵ موهاجیر و لوقمان ناجی و ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەردەبڕێت.

 

نەمان بۆ کۆماری ترۆریستیی ئیسلامیی ئێران!

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢