کوردستانی قارەمان، مەهابادی شۆڕش خرۆشاوە و نابێ تەنیا بمێنێتەوە! هاتنەوە شەقامی ئەمجارە، دەبێ هەموو کوردستان بگرێتەوە!

Yeksani
10-07-2023

پێرێ کاکە مووسا ئیسماعلیی پیرانشار و دوێنێ کاکە پەیمانی گەڵوانی لەژێر شکنجەی کۆماری جەللادەکانی ڕژیمی فاشیستی ئیسلامییدا سەری سەربەرزیان نایەوە. بۆ درێژەدانی شۆڕشی ژینا و مووسا و پەیمانەکان، کەمێک پێش ئێستا مەهابادی چوارچرا لە پێشوازیی کاکە پەیماندا هەموو شەقامەکانی شاری کردووەتە چوارچرای کۆمار!

ژنان و پیاوانی شۆڕشوان لە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!

مەهابادی قارەمان، مەهابادی کاکە پەیمان نابێ تەنیا بمێنێتەوە! هەر ئێستا هێزەکانی ڕژیم لە شاری سنەی سوور پێیان دەلەرزێ و لە سێبەری خۆیان دەسڵەمنەوە.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!

 بۆ ئەوەی دوژمن نەتوانێت گوشاری هێزەکانی خۆی لەسەر مەهاباد چڕکاتەوە، بۆ ئەوەی خوێنی پەیمان و مووساکانمان بەفیڕۆ نەچێت، بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک لاوەکانمان ڕاپێچی شکنجەخانەکانی داگیرکەری فاشیست نەکرێن، بۆ ئەوەی شۆڕشی ژینا بەسەرکەوتن بگات، پێویستە هەر ئێستا هەموو کوردستان یەکپارچە بێتە گۆڕەپانی شەقام!

هاوپشتیی ئێران زۆر گرنگە، بەڵام ئێمە ناتوانین چاوەڕوان بمێنینەوە هەروەکو لە ١٣٥٧ دا چاوەڕوانی کەسمان نەکرد و بە تەنبها ڕووبەڕووی فاشیزمی داگیرکەر بووینەوە. بەو هیوایە خەڵکی ئێران لە کردەوەدا هاوپشتی کوردستان بن و بۆ لەگۆڕنانی ڕژیمی ئاپارتایدی ڕەگەزیی هەرچی زووتر بەفریای مەهاباد و کوردستانەوە بێن.

 

بژی خەڵکی راپەڕیوی مەهاباد!

هەڕنە پێش، هەڕنە پێش، ڕۆژ ڕۆژی ئێوەیە!

کوردستان یەکپارچە لە سەنگەری شۆڕشا لەگەڵ ئێوەیە!

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

 ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ (١٠ی جولایی ٢٠٢٣)