دەسبەسەرکردنی دەیان هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینادا! میلیتاریزە کردنی ڕۆژهەڵات بەردەوامە!
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکسانی
14-09-2023
دەسبەسەرکردنی دەیان هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینادا! میلیتاریزە کردنی ڕۆژهەڵات لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە!
لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا, هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان کردووە بە دەسبەسەرکردنی خەڵک و بەتایبەت چالاکڤانانی شارستانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ژمارەیەک لەم هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوانە بریتیین لە:
ــ موبین دەهار، سەمەد شابۆیی، ئەمیر سەیدی، ئەفشین ساعیدی و موعین شەریفیان لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، کامێران و پیرانشار
ــ محەممەد شەریفی خەڵکی بۆکان،
ــ سارۆ موستەئجیر، خالید مێهرئاسا، ئەمیر ئەرژەبگن و ستار ئەرژەنگی لە شارەکانی مەریوان و سەقز،
ــ نازیلا مەعرووفیان ڕۆژنامەوانی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران،
ــ بەختیار محەممەدزادە خەڵکی دەڕەشاری ئیلام،
ــ لەیلا قەڵوەزی خەڵکی کامیاران،
ــ شەهلا چووپانی لە سەقز،
ــ وەحید چاوەران، محەممەدحسەین حاسڵی و ناسر ڕەزایی لە ئیلام،
ــ سەفا عائیلی، خاڵی ژینا ئەمینی، لە سەقز،
ــ ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە بۆکان،
ــ تەها ڕەسوولیان هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار،
ــ پارسا قوبادی خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان،
ــ ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە دیواندەرە،
ــ وەتەن دووستی هونەرمەندی خەڵکی دێلوڕانی ئیلام،
ــ سیرووس و ئازاد عەباسی دوو برا و چالاکڤانی خەڵکی دێولان،
ــ مادێح خۆشنەواز، کاوە داستان و کاوە کەریمیان لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان،
ــ شێرکۆ حیجازی لە سەقز،
ــ هێرۆ قەدیمی، تاهیر سوڵتانی، ئەحمەد موعەزێز، ئومید تووتی، قادر فەتحوڵڵاهی، حەسەن چاکوچ و حسەین چاکوچ لە لە شارەکانی سەقز و بۆکان،
ــ سەمیرا ئەحمەدی، ئیسماعیل بەرخورداری، کووروش عەبدی و ئومید کەریمی لە شارەکانی سەقز و دیواندەرە،
شایانی باسە کە لەم ماوەیەدا هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم بە چەکوچۆڵی قورسەوە بەرەو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێن و بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک بە ناو شەقام و کۆڵانەکانی شار و شارۆچکەکاندا دەخولێنەوە و بۆ ڕێگریی لە سەرهەڵدانەوەی خەڵک لە ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینادا خەریکی میلیتاریزەکردنی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
بژی ئیرادەی پۆڵایینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
بژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی!
بڕوخێ کۆماری سێدارەی ئیسلامی!
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
٢٠٢٣/٠٩/١٤