تیرۆرکردنی ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەنیز جەودەت شەرمەزار دەکەین!

یەکسانی
19-09-2023

زۆر بەداخەوە ئاگادار بووینەوە کە بەڕێز دەنیز جەودەت ناسراو بە هێڤی، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سێپتامبری ٢٠٢٣، لەناو بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێر تیرۆر کرا.

خەباتکاری یەکسانییخواز نەمر دەنیز هێڤی خەڵکی گەڤەری جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و مامۆستای زمانی کوردی بوو کە لەم بووارەوە لە باکووری کوردستان کاری کردووە و بە هۆی چالاکییەکانییەوە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە دەسبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەنیز هێڤی و ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و خەڵکی خۆڕاگری باکووری کوردستان دەکات و هاوکات داواش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە لێکۆڵیینەوەیەکی ڕاستەقیینە لەم جینایەتە بکەن و وێڕای ئاشکرا کردنی تیرۆریستەکان، بە سزای یاساییان بگەیەنن.

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

٢٠٢٣/٠٩/١٩