بەرزین هەمزەزادە، یەکێکیتر لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بەهۆی ئەشکەنجەی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی بەخت کرد!

ناوەندی ڕاگەیاندن
04-01-2024

بەرزین هەمزەزادە، یەکێکیتر لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بەهۆی ئەشکەنجەی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی بەخت کرد!

بەداخەوە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری١٤٠٢ ی هەتاویی(٢ی ژانویەی٢٠٢٤)، بەرزین هەمزەزادە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی شاری سەردەشت کە لە ئەنجامی لێدان و ئەشکەنجەکرانی سەختی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شۆڕشی ژینادا، گورزی سەخت بەر گورچیلە و ئەندامەکانی ناوەوەی کەوتبوو، دوای ١٣ مانگ لە نەخۆشکەوتنی، لە دوایین نەشتەرگەرییدا لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە کە بەرزین لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا لە سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە سەردەشت دەسبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی هەفتەیەک بە توندی ئەشکەنجە درابووو کە بەم هۆیەشەوە بەشێک لە ئەندامانی ناوەوەی لەکار کەوتبوون و لە ١٢ی بەفرانباردا دوای نەشتەرگەرییەکەی لە نەخۆشخانە گیانی سپارد .

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاست دەسبەسەرکراوان و زیندانییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوخەمی بنەماڵە و کەسوکاری نەمر بەرزین هەمزەزادە و هەموو ئازادیخوازان و یەکسانیخوازانی کوردستانە.

نەمان بۆ کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران!

سەرکەوێت بزووتنەوەی ڕزگارییخوازانەی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی

٠٤/٠١/٢٠٢٤ی زایینی