لەسێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسیی لە لایەن کۆماری سێدارەی ئیسلامییەوە

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
23-01-2024

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣/٠١/٢٠٢٤)، دوو زیندانیی سیاسیی بە ناوەکانی محەممەد قوبادلو و فەرهاد سەلیمی لە لایەن کۆماری سێدارەی ئیسلامییەوە لەسێدارە دران.

محەممەد قوبادلو تەمەن ٢٣ ساڵ، لە ماوەی شۆڕشی ژینادا لە ڕەبات کەریمی تاران دەسبەسەر کرابوو، بە تاوانی کوشتنی ئەفسەرێکی ئینتزامیی ڕێژیم بە ناوی فەرید کەریمپوور لەسێدارە درا.

 هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران زیندانییەکی کوردی بە ناوی فەرهاد سەلیمی خەڵکی سەقز دوای ١٤ ساڵ زیندانییکردن، لە زیندانی قەزڵحەساری شاری کەرەج لەسێدارە دا.

بەپێی زانیارییەکان، بنەماڵەی فەرهاد سەلیمی بۆ دوا دیدار لەگەڵ ئەو بەرەو کەرەج وەڕێ کەوتبوون بەڵام لەبەردەم زیندانی قزڵحەسار ئاگادار کرانەوە کە حوکمی لەسێدارەدانی فەرهاد جێبەجێ کراوە.

نەمان بۆ کۆماری سێدارەی ئیسلامی!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی