ئەمڕۆش وەک ساڵانی ڕابردوو کوردستان شانۆی 22ی ڕێبەندانی کۆماری ئیسلامیی بەتەواوەتی بایکۆت کرد!

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
11-02-2024


لە یەک مانگی ڕابردوودا و بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەموو هێز و توانای خۆی وەگەڕ خستبوو بۆ ئەوەی لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی کۆماری ئیسلامی، خەڵک لە ئێران بەگشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی بێنێتە سەر شەقام و لەم ڕێیەوە ڕەوایەتیی خۆی نیشان بدات، بەڵام ئەم هەوڵەی ڕێژیم بە تەواوەتی بێئاکام مایەوە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکپارچە ئەم شانۆگەرییەی ڕێژیمیان بایکۆت کرد.

شایانی باسە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەموو ساڵێک ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتیی ئێران وەک جەژنی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە دەبات و بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات خەڵک ناچار بکات لە مەراسمە حکوومەتییەکانی ئەو ڕۆژەدا بەشداریی بکەن. بەڵام خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر سەلماندیان کە کۆماری ئیسلامیی داگیرکەر لە کوردستان هیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی نەبووە و نیە.

بژین خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی یەکسانی
٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی
١١/٢/٢٠٢٤