پێشمەرگەی دێریین و هۆزانوانی خامە ڕەنگین  کاک پۆڵا نانەوازادە کۆچی دوایی کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
26-02-2024

زۆر بەداخەوە ئاگادار بووینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمە (٢٥/٠٢/٢٠٢٤)، پێشمەرگە و هونەرمەندی خاکیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک پۆڵا نانەوازادە بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد. نەمر کاک پۆڵا جگە لە تەمەنێک تێکۆشان لەپێناو ڕزگاریی کوردستان، خاوەن پێنووسێکی ڕەنگین بوو و دەستێکی باشی لە بوواری وێژە و نێگارکێشیدا هەبوو.

کۆچی دوایی مامۆستا پۆڵا زیانێکی گەورەیە بۆ هەڵبەست و وێژەی شۆڕشگێرانە بەتایبەتیی لەم دۆخە هەستیارەی ئێستای کوردستاندا. ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان دڵگرانە بە کۆچی دوایی هۆزانوانی پێشمەرگە، مامۆستا پۆڵا، خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەم بۆنەوە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی بەڕیزی و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و تاجەگوڵینەی ڕێزلێنان لەسەر گڵکۆی بەڕێزیان دادەنێین.

سڵاو لە یاد و تێکۆشانی مامۆستا پۆڵا!

نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین!

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

٢٦/٢/٢٠٢٤