تیرۆری "شوعەیب زارعی" لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە توندی شەرمەزار دەکەین!

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
17-03-2024

بەداخەوە ئاگادار بووینەوە کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۶ی ڕەشەمە (١٦/٠٣/٢٠٢٤ی زایینی) پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناوی «شوعەیب زارعی» لە لایەن بەکرێگیراوێکی کۆماری ئیسلامییەوە لە باشووری کوردستان تێرۆر کراوە.

وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیە، هاوخەمیی و سەرساخیی خۆمان بە کەسوکار و هاوڕێیانی نەمر شوعەیب زارعی ڕادەگەیەنیین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانیین. هاوکات داوا لە بەرپرسانی هەرێمی باشووری کوردستان و بەتایبەت دەزگا ئەمنییەکانی باشوور دەکەین کە وێڕای بە سزاگەیاندنی بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، لە ئاست تیرۆر و ڕفاندنی هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشوور بە پیلانی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە دەچێت، کەمتەرخەم نەبن و ئەوەی لە توانایان دایە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان ڕۆژهەڵات درێخی نەکەن.

نەمریی بۆ گیانبەختکردووانی ڕێگەی یەکسانی و ڕزگاریی کوردستان

نەمان بۆ ڕێژیمی تیرۆریستی ئیسلامیی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

۲٧ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی

١٧/٠٣/٢٠٢٤ی زایینی