بمانگرن! بمانکوژن! با به‌رچاوی خه‌ڵکی کــورد روون‌تر بێته‌وه
حوسێن شه‌به‌ق
2014-02-09
هاورێێان، به‌ریزان، تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی کوردستان!
من پێم وایه که فه‌رهه‌نگی سیاسی له کوردستان دا پیس و گه‌نده‌ڵ بووه و بوه‌ته زه‌لکاوێک که له‌مه به‌دوا زیاتر هه‌ر نه‌کبه‌تی و چاره‌ره‌شی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به دیاری دێنێ. گه‌نده‌ڵی له زاتی مرۆڤه‌کان و تا...که‌کانی کۆمه‌ڵ دانیه. له سیستمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و جۆری بیرکردنه‌وه‌ی حیزبه‌کان و سه‌رکرده‌کان دایه.
کاربه‌ده‌ستان و که‌سه گه‌نده‌له‌کانی ئێستای ناو حکه‌مه‌تی هه‌رێم تاوانباری ئه‌سڵی ئه‌و زه‌ڵکاوه نین. سه‌رچاوه‌یه‌ک، بیر و لێکدانه‌وه‌یه‌ک و به گشتی کلتوورێکی سیاسی ئه‌وان به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌یه‌نێ که ئێستا پێی گه‌یشتوون.
به‌رێزان و خۆشه‌ویستان! گۆرینی فه‌رهه‌نگی سیاسی له کوردستان،
پێویستی‌یه‌کی مێژوویی‌یه. وه‌رن با باوه‌ر به‌و حه‌قیقه‌ته روون و حاشاهه‌ڵنگره بێ‌نین. وه‌رن با ده‌س بۆ ئه‌و کاره گه‌وره و به‌رین و بنه‌ره‌تیه به‌رین.
ئه‌وه‌ی که ده‌بێ به وردی و به ئارامی و به شێنه‌یی نقد بکرێ، ره‌خنه‌ی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی لێ بگیرێ و به روونی و شه‌فافی بۆ نه‌وه‌ی نۆی باس بکرێ ئه‌وه‌یه که فه‌رهه‌نگی سیاسی حیزباکانی کوردستان هه‌ر هه‌موویان (باشوور و باکوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا) له سه‌ر بنه‌مایه‌کی پته‌و و قایم نیه. خانووچکه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمیش هه‌ر وا. خانوویه‌ک که له سه‌ر سواڵکه‌ری و چاو له‌ده‌ستی و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌ران و ئه‌مریکا، پایه‌که‌ی دارێژرابێ، دره‌نگ یا زوو هه‌ر ده‌روخێته‌وه. حه‌قیقه‌تیش ئه‌وه‌یه که ئه‌وه ئێمه یان خه‌ڵک نین که ده‌ی رووخێنین، به‌ڵکوو کرده‌وه‌کانی خودی حکومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه داگیرکه‌رانن که ئه‌و کاره‌ساته ده‌خوڵقێنن. هه‌ر کات هه‌ریم نه‌یتوانی یان بۆ ساتێک نه‌یه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی داگیرکه‌ران بپارێزێ، بێگومان و له سه‌دا سه‌د ئه‌وان بیر له رووخاندنه‌وه‌ی ده‌که‌نه‌وه، بۆ کاره چه‌په‌ڵه‌یان پلانیان هه‌یه. کاری زۆریان کردووه. ره‌وه‌ی جاسووس و تیرۆریست و پیاوکوژانیان له کوردستان دا له سه‌د به‌رگدا بلاون. ئه‌وان هیچ دوودڵی له‌وه ناکه که سولیمانی و هه‌ولێر بکه‌ن به به‌یرووت. هه‌ر ئێستا له‌شکرێکی 7 هه‌زار که‌سی سپای پاسداران و له‌شکرێکی 5 هه‌زار که‌سی میت له کوردستانی باشوور له کار و هه‌ڵسوورانی به‌رده‌وام و له ئاماده‌باشی کامڵ دان بۆ جێ به جێ کردنی پلانه‌کانیان. هه‌موو ئه‌م کاره‌ساته‌ش له ژێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم دا به‌ریوه ده‌چێ. حکومه‌تێک که هێشتا به هیچ نه‌گه‌یشتوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆی گۆر بۆ خۆی هه‌ڵده‌که‌نێ. مێژوو و تاریخی کورد پــڕه له گه‌مژه‌یی کورد ده‌رحه‌ق به خۆی و خۆش خزمه‌تی به داگیرکه‌رانی.
با ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاگادار بین که بریندار کردنی شعووری خه‌ڵکی کوردستانی باشوور له راستی‌دا بزه ده‌خاته سه‌ر لێوی داگیرکه‌رانی کوردستان. به هه‌مان شێوه که بریندارکردنی دڵ و شعووری سیاسی پێشمه‌رگه کۆنه‌کانی کۆمه‌له و دیموکراتیش هه‌ر وا.
بـــــۆیه ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌بێ بیکه‌ین ، ئه‌وه نیه که دژی یه‌کتر بوه‌ستینه‌وه. ئه‌وه نیه که ئێستا ده‌ستمان بــــۆ بردووه،نا به دڵنیایی‌یه‌وه نا. به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه که ره‌خنه له کلتورێک بگرین که هه‌ر ئێستا له رۆژهه‌لاتیش رێک به قه‌د باشوور وجوود و کاردانه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌ر وا بــڕواته پێش له داهاتوو‌دا هه‌ر به هۆی بیری ئێستای کۆمه‌ڵه و دیموکراته‌کان بازتولید واته سه‌رله نوێ گیانی وه‌به‌ر ده‌ندرێته‌وه. بیر و بۆچوونی کۆمه‌ڵه‌کان و دیموکراته‌کان هه‌ر وه‌ک بیر و بۆچوونی یه‌کیتی و پارتی له‌بنه‌ره‌تدا نه‌ك بۆ رێک خستنه‌وه و یه‌ک خستنی ماڵی کورد به‌ڵکوو بۆ ئێرانچیه‌تی و خۆش خزمه‌تی به نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست بونیاد نراوه. پ.کا.کا ی ئێستاش به هیچ جۆر له‌وه جیاواز نیه. هه‌موو ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیاسی‌یه فاسد و گه‌نده‌ڵ و دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا و ره‌سه‌نه‌کانی چین و تۆژه‌کانی گه‌لی کوردستانه.
باشتر وایه که له ئێستادا و تا دره‌نگ نه‌بووه هه‌موومان بیر له گۆرینی فه‌رهه‌نگی سیاسی حیزبه‌کان بکه‌ینه‌وه. من 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌و ئه‌و ئاکامه گه‌یشتووم و شتم له سه‌ر نووسیووه. پێکهاته واته ساختاری سیاسی هه‌موو حیزبه کوردییه‌کان به جۆرێک له جۆره‌کان هه‌ر خزمه‌ت به‌و فه‌رهه‌نگه گه‌نده‌ڵه‌ی ئێستا ده‌کات. گوێ له‌مستی هه‌ر گوێ‌له‌مستی‌یه. گوێ‌له‌مستی دوژمنی بیرکردنه‌وه و ئازادی‌یه. گوێ‌له‌مستی له‌جیاتی جه‌ساره‌ت به‌خشینه‌وه به ئینسانی تێکۆشه‌ر و خوڵقێنه‌ر له یه‌ك که‌ڵام دا مـــه‌ڕ دروست ده‌کا و به‌س.
له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م دا "مـه‌ڕ" ناتوانێ داکۆکی له خۆی و مافی بوون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکات، به‌ڵکوو دروست به پێچه‌وانه‌وه ده‌جووڵێته‌وه. به‌رێزان و خۆشه‌ویستان کاتی ئه‌وه هاتووه که به خۆماندا بچینه‌وه. کاتی ئه‌وه هاتووه که بیر له کارێکی قووڵ و بنه‌ره‌تی فه‌رهه‌نگی بکه‌ینه‌وه.
له وه‌ها ره‌وت و رێگایه‌ک بێگومان هه‌ر خه‌باتکارێکی ریگای ئازادی، هه‌ر مرۆڤ دۆستێک، هه‌ر لایه‌نگرێکی داهاتوویه‌کی روون بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌رکی زۆر گه‌وره و گران ده‌که‌وێته سه‌ر شانی. ئێمه هیچکاممان ناتوانین شان له ژێر ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه خاڵی بکه‌ین. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ داهاتوو و ویژدانی خۆمان ده‌رنگ یا زوو رێگه‌مان لێ ده‌گرێت.
با تا دره‌نگ نه‌بووه بێینه‌وه خۆ. با راستگۆیانه و جه‌سوورانه ره‌خنه له خۆمان و ره‌وته سیاسی‌یه‌کانمان بگرین. ئه‌وه دروست ئه‌و کاره‌یه که ئێوه‌ش هه‌میشه هه‌ستتان پێکردووه. پێویست ناکا که ئێمه که‌س یا که‌سانێک یان لایه‌نێک بریندار بکه‌ین. به‌ڵکو پێویست ده‌کا که ئه‌م کلتووره دارزیوو و گه‌نده‌له "کلتووری کردنی مرۆڤ به مـــه‌ڕ"، کلتووری "خزمه‌ت به داگیرکه‌ر"، کلتووری "گوێ له مستی و تعصبی حیزبی" ره‌د که‌ینه‌وه.