له‌مڕۆدا ساڵی ڕابردوو، مامۆستا سالار هەورامی
مامۆستا سالار
4-2-2016
لە ساڵیادی گیانبەختکردنی مامۆستا سالاری هۆزانواندا، کورتەیەک لە هۆنراوە ٦ دەفتەریەکەی بڵاودەکرێتەوە
ئەم هۆنراوەیەی بەردەستان، بەشێکی زۆر کورتی هۆنراوەیەکی ٦ دەفتەریی دوورودرێژی هۆزانوانی یەکسانیخوازی گیانبەختکردو مامۆستا سالار (عەلی قوتبی)ە، کە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣٠ ساڵ هێشتا بیرمنەچۆتەوە و حەز دەکەم بەبۆنەی ساڵیادی گیانبەختکردنی کاک سالارەوە بڵاویبکەمەوە.
مامۆستا سالار لەم هۆنراوە دوورودرێژەیدا باسی شۆڕشی ئێران و کوردستان و ڕەوتی ڕوداوەکانی پێش و پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی دەکات.
سۆران زەکی
له‌مڕۆدا ساڵی ڕابردوو
سالار هەورامی (عەلی قوتبی)
له‌مڕۆدا ساڵی ڕابردوو
هه‌ڵیڕشت شاهی ڕاکردوو
قه‌هری میلله‌ت که خرۆشا
هه‌ڵیکه‌ند تاج و ته‌ختی شا
به‌ملیۆنها له‌م میلله‌ته
به‌شداری کرد له‌م هیممه‌ته
گه‌لی ئێران به‌هه‌زاران
شه‌هید کران و تیرباران
سڵاو له گیانی پاکیان
ئافه‌رین له بێباکیان
ڕایانماڵی له‌شکری شه‌ڕ
گۆڕ کرا ڕژیمی بێفه‌ڕ
تێکچوو ته‌ڵسمی شایه‌تی
به‌تاڵ بوو ئاغاوڕایه‌تی
خرۆشا هێزی کرێکار
له‌رزی کۆشکی سه‌رمایه‌دار
خۆشخۆر و خۆشدڕی وڵات
دانیشتووی نێو کۆشک و قه‌ڵات
بێخێر و خاوه‌نده‌سه‌ڵات
هه‌ر هێنده‌ی پێکرا هه‌ڵات
هێزی زه‌حمه‌تکێش داباری
بۆ سه‌ر ساواکی و ده‌رباری
ئه‌وه‌ی نه‌کرێ پێیان کرا
به نهێنی و به ئاشکرا
زیندان و که‌له‌بچه و پاوه‌ن
شکان و بوو به زه‌ماوه‌ن
ئازاد بوون له کۆت و زنجیر
ژیر و نه‌به‌ز و خاوه‌نبیر
میلله‌ت به یه‌کدڵ و یه‌کده‌نگ
ئه‌یانگێڕا شادی و ئاهه‌نگ
خۆشی خۆشی ئازاد ئه‌بین
به مافی خۆمان شاد ئه‌بین
له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لان یه‌کین
خاوه‌ن بیر و بڕوا و چه‌کین
داگیرکه‌ران ڕائه‌ماڵین
ئیتر خۆمان خاوه‌نماڵین
به‌ڵام وه‌ک هه‌موو ئه‌زانین
داگیرکه‌ر به‌مه ڕه‌زا نین
ساڵه‌هایه ئا له‌مناوه
خه‌ریک فێڵ و ته‌ڵه و داوه
دایناون میکرۆب و گه‌را
سه‌رپۆشی داوون به‌سه‌را
بۆ ڕۆژێکی وای داناون
له‌ناو وڵاتی به‌رداون
گشت بخۆر و بێبه‌رهه‌من
له‌ڕێی گه‌ل کۆسپ و وه‌رهه‌من
واز نایه‌نن له‌م میلله‌ته
چاریان هه‌ر سێداره و په‌ته
هه‌ر ڕۆژه داوێک ئه‌ته‌نن
ده‌ڵاڵی خه‌ڵک و وه‌ته‌نن
جاش و جاسووس پێکهێنه‌رن
وه‌سیله‌ی ئاغا و نۆکه‌رن
چین چین ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره
ئه‌نێرن بۆ پای سێداره
فریوی ئه‌ده‌ن چه‌ندجاره
ئه‌یکه‌ن وه‌یلان و ئاواره
خۆیانی لێ به‌دوور ئه‌گرن
خه‌ریکی فێڵێکی ترن
خۆ ئه‌مرێنن وه‌ک خه‌زەنده
پێوه ئه‌ده‌ن وه‌ک گه‌زه‌نده
چاویان ئه‌قچێنن هه‌موو
وه‌کو وشتری ناو په‌موو
هێنده بێوژدان و دینن
وا ئه‌زانن نایانبینن
به‌ڵام بچنه هه‌ر کراسێ
میلله‌ت زۆر باشیان ئه‌ناسێ
ئه‌وه بوو له‌دوای ئینقلاب
سه‌ریان هه‌ڵدا به‌بێ حیساب
خۆیان کرد به‌ناو خه‌باتا
ده‌سیانگرت به‌سه‌ر وڵاتا
ئیسلامیان گرت به‌ده‌سته‌وه
خه‌ڵکیان له‌کار دوور خسته‌وه
شێلایان مافی هه‌ژاران
خراپتر له جاری جاران
قه‌تڵوعامیان ده‌سپێوه‌دا
سنه و گونبه‌دیان پێوه‌دا
خۆ به‌سه‌رهاتی نه‌غه‌ده
زوخاوه و ده‌ستی لێ مه‌ده
له‌سه‌ر بڕیار و په‌سه‌نی
ده‌وڵه‌ت و مه‌لا حه‌سه‌نی
کردیانن به‌گژ یه‌کترا
کورد و تورک هه‌ردوو برا
.............. مه‌مک بڕا
مناڵ له‌ناو سک هه‌ڵدرا
مردو و زیندو چوون به ئاوا
.......
هه‌رچه‌ن ته‌حریم ئه‌ملاو ئه‌ولا
بوو به مار هاڵا به ملا
وتمان گه‌ر ئیسلام بێ خاسه
به‌ڵام ئیسلام که‌ی وه‌هاسه؟
خۆ ئیسلام هه‌ر بووه لێره
بڵێین چی ئیشه‌ڵا خێره
دڵخۆشی خۆمان دایه‌وه
ئیسلام له قوم گه‌ڕایه‌وه
که‌چی به‌ر له مافی گه‌لان
ئه‌حواڵپرسی کوێر و شه‌لان
بوو به هه‌را و ده‌نگوباسی
پاسدار و قانون ئه‌ساسی
تێکه‌ڵیان کرد شۆرباوشه‌له‌م
دایانڕشت بناغه‌ی سته‌م
عاله‌می کرد گێژ و سه‌فی
ناوی ویلایه‌تی فه‌قی
وه‌ک بلۆقی دڵ‌و زبان
هه‌ڵتۆقی شۆرای نیگه‌هبان
به هه‌زار فێڵ و ته‌ڵه‌که
سازیان کرد ئه‌و تڕەکه‌ڵه‌که
ده‌سیان کرد به سان و مانۆڕ
هه‌ڵڵاو هه‌ڕه‌شه و بۆڕه‌بۆڕ
ویستیان خه‌ڵکی بترسێنن
دراوسێکان خه‌به‌ر بێنن
به‌ڵام زو ته‌سیان دانه‌وه
ئه‌مجا که‌وتنه بادانه‌وه
زانیان به‌که‌س نا‌وێرن
خۆ به‌خاڵی خۆیان فێرن
له‌خۆیاندا هێز و ته‌کان
نیشتنه مل میلله‌ته‌کان
له سه‌ڵماس تاکو خوزستان
به‌نده‌ره‌کان بلوچستان
هه‌موو ئێران سه‌رتاسه‌ری
به‌رابه‌ری و کوێره‌وه‌ری
کوشتن ئاره‌زو و ئاوات بوو
کاولکردن مساوات بوو
بوو به سه‌حنه‌ی خوێن و دوکه‌ڵ
جاش و پاسدار هاتبوونه که‌ڵ
ده‌سیان کرد بوو به ده‌سیسه
ده‌یانوت خه‌ڵک کۆمۆنیسه
شار و دێیان پێ چۆڵ کردین
زینده‌گیان لێ سۆڵ کردین
ئۆردوگایان پێ نیشانداین
جاش و پاسداریان لێ هانداین
ئۆردوگا خۆشبێ خه‌یاڵی
جێگه‌ی شه‌هیده‌کان خاڵی
ئه‌ژده‌هاکی سه‌ده‌ی بیسته‌م
شاعه‌باسی خاوه‌نسته‌م
ماهیه‌تی خۆی خسته ده‌ر
پێشێلی کرد مافی به‌شه‌ر
هاته سه‌ر ئیسگه وەکو غول
پیستر له سه‌رداری مه‌غول
هه‌رچی بشێ و نه‌شی وتی
به‌خۆی و سه‌رومێکوتی
جیهاد به‌سیجی عموومی
ده‌نگی نه‌حسی، ڕەنگی شوومی
قیڕانی وه‌ک قاڵاوی هه‌رد
شۆما را سه‌رکوب خاهیم که‌رد
ته‌ئریخی تیکرار کرده‌وه
پاوه‌ی بۆ دمدم برده‌وه
سوپای ده‌غه‌ڵی دراسان
بۆ خاپوور بوونی کوردستان
دابارین وه‌کو قه‌ل و داڵ
ئۆردوی مه‌غول سوپای ده‌جاڵ
بوو به تاڵان و ڕه‌شکوژیی
به ڕه‌شبگیر و خوێنمژیی
له‌جیاتی ته‌یموور، چه‌مران بوو
وه‌کو یه‌زید و شمران بوو
له‌جێگه‌ی چه‌نگیز خاڵخاڵی
له وڵاتی چۆڵ و خاڵی
هه‌رکه‌س ده‌که‌وته به‌ر ده‌سیان
گه‌وره و بچوک برا و که‌سیان
برینداری بیمارستان
ئه‌یانهێنان له‌سه‌ر ده‌ستان
تا ئه‌گه‌ین به ئه‌ژمارێ
ئه‌یاندانه به‌ر ڕه‌گبارێ
ئه‌یانجنین ئه‌یانکوشتن
له پێش چاو هه‌ڵیان ئه‌ڕشتن
له‌پێشیان بوون ده‌سته‌یه‌ک جاش
له‌بۆیان ببوون به مقاش
ئه‌یانوت له‌ده‌ور ته‌رمه‌کان
جاشه بێ حه‌یا و شه‌رمه‌کان
ده‌س له‌سه‌ر سنگ و ئاماده‌ین
ئێمه کوردین و ئازاده‌ین
پشتیوانمان قیاده‌یه
ڕابه‌رمان مفتیزاده‌یه
موجاهیدین و ئیسلامین
پێڕه‌وی خه‌تتی ئیمامین
درۆیان ده‌کرد، کافر بوون
کاسه له ئاش گه‌رمتر بوون
به‌ناوی دین کردیان حه‌ڵاڵ
خوێن و گیان و ناموس و ماڵ
میلله‌ت حاڵی بوو له‌م حاڵه
ڕاپه‌ڕی و کردی به گاڵه
چۆن خۆ ئیسلام حه‌ساویه
یانی چی ئه‌م قه‌ساویه
قیڕانی بوو به هه‌مهه‌مه
بڕه‌وێ ئه‌م مژ‌و ته‌مه
پێشمه‌رگه‌ی پیری سه‌نگه‌ره
جێگه‌ی ئومێد و له‌نگه‌ره
ناوی له دێهات و شاران
بوو به سروودی سه‌رزاران
مامۆستا تۆ خۆشه‌ویستی
بۆ میلله‌تی کورد پێویستی
به‌رگی پێشمه‌رگه‌ی له‌به‌ر کرد
له دنیادا ناوی ده‌رکرد
که پێشمه‌رگه‌ی ئازا و دلێر
ڕۆڵه‌ی نه‌به‌زی بێچوه‌شێر
قۆڵی شه‌ره‌فی هه‌ڵماڵی
سوپای دوژمنی ڕاماڵی
کوردستان بوو به ته‌ڵیسم
پێوه بوون به قه‌پۆز و سم
کلیلیان پسا له ملا
ده‌رچوون و نایان به‌قولا
کڵاو سه‌وز و جلخه‌تخه‌تی
به‌سه‌ریان هات خه‌جاڵه‌تی
ده‌سیان له‌پاشی په‌تپه‌تی
به گونی ئیمامی ئۆممه‌تی
ئه‌وه‌ی مابوون به ناچاری
چوونه‌وه به‌بێ هه‌وساری
ئه‌مجا له‌دوای حه‌سانه‌وه
هه‌ڵسانه‌وه دیسانه‌وه
ده‌سیان کرد به چه‌قولوور
دایانسه‌پان ڕه‌یس جمهوور
هه‌ر به‌مجۆره‌ش بۆ ئاینده
دیاری ئه‌که‌ن نماینده
به‌سه‌رهاتی ئه‌م میلله‌ته
پڕیه له‌مجۆره مه‌ینه‌ته
له عێراق ئه‌شکه‌وتی داکان
وه‌کو قاڕنا بوو له ئێران
به هه‌زاران باس و ڕووداو
دار و به‌رد و هه‌ردی سووتاو
بووه و هه‌یه و له‌به‌ر چاوه
هێشتاکە ماوه پاشماوه
هێرشه، شه‌ڕه له شاران
ده‌رگیرییه له کامپیاران
له‌ملایشه‌وه وابه‌سته‌کان
ده‌سیان کردووه به گوێته‌کان
سه‌رچۆپی به‌ی به گامێشێ
بۆ لای کادێنێی ده‌کێشێ
خۆش بوو لافاوی هاوکاریی
ژن و پیاو دێهاتی و شاریی
له چوارقوڕنه‌ی ئێرانه‌وه
له مه‌ڵبه‌ندی شێرانه‌وه
تایبه‌ت له کوردستانه‌وه
له شاری سه‌به‌ستانه‌وه
له سه‌قز و بۆکانه‌وه
له مه‌هاباد و بانه‌وه
هه‌موو ئاڵا به شانه‌وه
دوور به دوور ئه‌دره‌وشانه‌وه
نوێنه‌رانی گشت گه‌لان
خونسایان کرد نه‌خشه و پیلان
هاته‌وه بیرمان دووباره
مه‌ریوان و دوانزه سووراه
به‌ڵام نه‌ک وه‌کو ئه‌وجاره
ئه‌مجاره هه‌زار هه‌زاره
به‌رزۆ ئه‌بوون ده‌س و مه‌چه‌ک
تێکه‌ڵ بوون بێچه‌ک و به‌چه‌ک
خواستی ده‌روون هاته سه‌ر زار
سروود و وتار و شوعار
کارخانه و کار بۆ کرێکار
زه‌ویوزاریش بۆ جووتیار
میلله‌تان ببن خودموختار
بۆ ده‌ره‌وه سه‌رمایه‌دار
ده‌ره‌به‌گ و مفتیزاده
جاشی مزدوور ئه‌ی قیاده
ئه‌ی نۆکه‌ری بێ ئیراده
شه‌ڕت له کوردستان لاده
بۆچی بوون به گورگی هار
داتانه ده‌ور دێهات و شار؟
بۆچی ئه‌چن به گژ گه‌لا
خه‌لعه سیلاح ئه‌که‌ن فه‌لا؟
ڕژانتان خوێنی مناڵان
خوێنی کچی دوانزه ساڵان
کاروانتان بردین به‌تاڵان
ئازه‌ه‌قه‌ی ژن و منداڵان
بوونه باییس خوڵقانی جاش
مامه‌ڵه‌ی کورد و داشبه‌داش
شوعار زۆره بێ شوماره
مشتێ نموونه‌ی خه‌رواره
وەلحاسڵ ئه‌رز و ئاسمان
پڕ بوو له ده‌نگ و باسمان
غه‌وغای وا له‌ناو به‌شه‌را
ڕوو نادا، مه‌ڕ له مه‌حشه‌را
دوژمنان به‌و غه‌ره‌زه‌وه
هه‌ر به‌و عوقده و مه‌ره‌زه‌وه
سکیان ماسی وه‌ک هه‌مانه
پاوه‌یان کرده به‌هانه
له‌گه‌ڵمان بوون ئه‌و سه‌رده‌مه
به‌سه‌رهاتی وه‌ها که‌مه
بوێژ ده‌ردی گه‌ل مه‌دوێنه
گوندی قاڕنا گۆمی خوێنه
٦٨ که‌سیان کوشتوون
به ناڕه‌وا خوێنیان ڕشتوون
مه‌لا مه‌حموی بێهته‌رزاده
دیتی ئه‌م دادوبێداده
مه‌لای دێیه به پێی عاده‌ت
قورئانی هێنایه حاجه‌ت
دایانه به‌ر ڕیزی ڕه‌گبار
سه‌ری سوڕما مه‌لای هه‌ژار
قورئانه‌که‌یان لێ دڕی
هێشتا مابوو سه‌یان بڕی
ئاخر ڕۆژ ئاخر هه‌ناسه
تێگه‌یی دنیا چ باسه
له هه‌ر شارێ له هه‌ر لاوه
ئه‌م ڕووداوه له‌به‌ر چاوه
ئه‌رته‌ش گه‌ییه شاری پاوه
جاش و پاسدار تێڕژاوه
میلله‌ت کراوه ئاواره
به هه‌ردانا کۆچ و باره
له خه‌ڵکی دێهات و شاران
نۆیان هێنان بۆ تیرباران
کاک مه‌حه‌ممه‌د کۆنه‌پۆشی
شه‌ربه‌ی شه‌هاده‌تی نۆشی
کاک مه‌حه‌ممه‌دی مالک بوو
لکی پێشچاوی مالک بوو
له‌ناو دڵی گه‌لا خه‌وتن
بوونه هانده‌ری سه‌رکه‌وتن
خاڵخاڵی خۆی لێ مه‌س ئه‌کا
له سه‌قز ته‌پوتۆز ئه‌کا
محمد علی خورشیدی
اسم مرا نشنیدی
گروهبان یکم بابامیری
محکوم به میدان تیری
گروهبان یکم حدادی
چرا گفته‌ای آزادی؟
محمد خورشیدی شما
مخالفت کردی با ما
آدمکهای قلابی
همه ضد انقلابی
مردم را نمیکشی؟
باید همه کشته بشی
یالله آتش به قلب و سر
دیره میرم جای دیگر
هه‌روا ئه‌وانیشی کوشتن
به ناڕه‌وا خوێنی ڕشتن
له‌هه‌ر شارێ له‌هه‌ر لاوه
ئه‌م ڕوداوه له‌به‌ر چاوه
با ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ
چلۆن گه‌ڵای ئه‌خوارد کچێ
هه‌تا بزانێ لاهوتی
بێ قیمه‌ته هاتوهووتی
دێنشینان و جوتیاران
ئازایخوازان له شاران
جاش و ده‌ره‌به‌گیان تاران
ده‌رچوون به‌ره‌و قوم و تاران
سه‌رێ بکێشین شه‌وانه
ماڵی حه‌سه‌ن حه‌وته‌وانه
برا و کوڕی شه‌هید بوون
دۆستی کۆن و هاوڕێی زوو بوون
سوله‌یمانی کوڕی کوژراوە
کوردستان بۆته گێژاوه
...
پورزارا نابێ نائومید
به‌ڵام هه‌یداخی داخانم
هه‌واڵی هه‌ردو شاخانم
ڕابه‌ری دێنشینانمان
زانای ڕازی پێشینانمان
یه‌کسانیخوازی ئه‌م ده‌وره
شەیدای کوردستانی گه‌وره
کاکه مه‌لا سه‌ید ڕه‌شید بوو
له‌گه‌ڵ کاک یەحیا شه‌هید بوو
له‌ناو دڵی گه‌لا خه‌وتن
بوونه هانده‌ری سه‌رکه‌وتن
ئینجا میلله‌ت هه‌ستی پێ‌کرد
که ته‌وتیئه ده‌ستی پێ‌کرد