” کۆمه‌ڵه گوندێک “ و ” سه‌نگه‌سه‌ر “ دۆزرانه‌وه!
مامۆستا سالار
17-12-2016
هۆنراوەی "کۆمەڵە گوندێ " یەکێک لە هۆنراوەکانی مامۆستای شەهید عەلی قوتبی (مامۆستا سالار)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستانە کە ساڵی١٣٤٩ی هەتاوی / ١٩٧٠ی زایینی، لەناوچەی پشدەر هۆنیویەتەوە و بەڕێز کاک سۆران زەکی ئەرکی نووسینەوە و نووسینی پێشەکییەکی بەنرخیشی لەسەر کێشاوە کە لە خوارەوە هاتووە.
” کۆمه‌ڵه گوندێک “ و ” سه‌نگه‌سه‌ر “ دۆزرانه‌وه!
به‌وپه‌ڕی شادمانیه‌وه مزگێنیتان ده‌ده‌مێ، که برا و هاوڕێیەکی خۆشه‌ویستم نه‌وارێکی به‌ده‌نگی شاعیری تێکۆشەر مامۆستا سالار (عه‌لی قوتبی) له ڕێگه‌ی خزمانی ناوچه‌ی پشده‌ره‌وه به‌ده‌سهێناوه‌ته‌وه، و به فایل بۆی ناردووم. ئه‌و شریته، دوو هۆنراوه‌ی مامۆستا سالاری تێدایه به ناوه‌کانی
” کۆمه‌ڵه گوندێ “ و ” سه‌نگه‌سه‌ر “ ، که من ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌پێش ده‌قی شیعری دووه‌میانم له ڕێگه‌ی سایته کوردیه‌کانه‌وه بڵاو کرده‌وه. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ” کۆمه‌ڵه گوندێ “ کم نووسیبووه‌وه و ئاماده‌ی بڵاوکردنه‌وه‌م کردبوو، که به بیستنی دۆزرانه‌وه‌ی شریته‌شیعره‌که، به مه‌به‌ستی به‌راوردکردنی ده‌نگ و ده‌قه‌که، له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌ستم ڕاگرت . دوای گوێ لێگرتنی سه‌رنجم دایه که ئه‌وه‌ی من له‌به‌رمه و نووسیبوومه‌وه، چه‌ند به‌یتێکی جێگۆڕکێیان کردبوو و یه‌کدوو به‌یتیشی له قه‌ڵه‌م که‌وتبوون. وا لێره‌دا ده‌قی ” کۆمه‌ڵه گوندێ “ وه‌ک خۆی ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ست ئێوه‌ی خۆشه‌ویستی شیعردۆست. به‌و هیوایه ئه‌گه‌ر شیعری مامۆستا سالارتان لا ده‌سده‌که‌وێ، بۆمان بنێرن، تا له‌گه‌ڵ ئه‌و شیعرانه‌ی تری که ده‌یاننووسمه‌وه، له چوارچێوه‌ی دیوانێکدا بڵاویان بکه‌ینه‌وه و له تیاچوون بیانپارێزین.
جارێکی تر سوپاس و باوه‌شی گه‌رم بۆ برابچووک و هاوڕێی ئازیزم سه‌عید زه‌کی و خزمانی خۆشه‌ویستی پشده‌ریم، بۆ به‌ده‌سهێنانه‌وه‌ی ” سه‌نگه‌سه‌ر “ و ” کۆمه‌ڵه گوندێ “!
ساته گه‌شتێکی خۆش بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ری شیعردۆستی ” کۆمه‌ڵه گوندێ “! شیعرێک، که له چاوی منی ناشاعیر ، تابڵۆیه‌کی ساکارنوێنی پڕ له ورده‌کاری هونه‌رمه‌ندانه‌یه، له‌مه‌ڕ فه‌رهه‌نگ و شێوه‌ی ژیانی ئه‌وسای دێنشینه کۆچه‌ره‌کانی ناوچه‌ی شارۆشان و هه‌ڵکه‌وت و باری سرووشتی ناوچه‌که .
له کۆتایی شیعره‌که‌دا فه‌رهه‌نگۆکێکی بچووکم نووسیوه، بۆ یارمه‌تیکردن به ڕوونبوونه‌وه‌ی مانای هێنێک ناو و وشه‌ی کۆن و ناوچه‌یی.
سۆران (حه‌سه‌ن) زه‌کی
فینله‌ند، ١٨ ی ڕێبه‌ندانی ٢٠٠٥
soran_zeki05@yahoo.com
کۆمه‌ڵه گوندێ
مامۆستا سالار (عه‌لی قوتبی)
ناوچه‌ی پشده‌ر، سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ١٩٧٠
کۆمه‌ڵه گوندێ له هه‌ردی خه‌یاڵ
ئه‌دره‌وشێنه‌وه وه‌کو تارای ئاڵ
قه‌ندیل گرتوونیه ئامێز و کۆشی
به‌و هۆزه ده‌ڵێن خێڵه شارۆشی
((سینه‌مۆکه)) یه و گوندی ((سه‌رگه‌ینێڵ))
((دێرشت)) ((باراوا)) جێ هاتوچۆی خێڵ
له ترسی زستان سه‌رما و باوبۆران
چۆته نه‌دیوێ گوندی ((ماقۆران))
((ئاشقوڵکه)) ڕووی خۆی کردۆته ((ساوێن))
ڕاماوه له سه‌یر سروه‌ی خه‌م تاوێن
نابزوێ به سه‌ت ڕه‌نوو و فه‌رته‌نه
ده‌ڵێی میراوی سه‌ر ((جۆی ڕه‌به‌ن)) ه
((سووره‌دێ)) له سه‌ر چۆما ڕاوه‌ستاو
ڕازی کوێستانان ده‌سپێرێ به ئاو
ئاشه‌کانی وه‌ک ((بنکه‌ی بێته‌ل)) ن
جێگه‌ی پێویستی و پێوه‌ندی گه‌لن
((شارۆش)) یش خۆی وخه‌ڵکی دڵ پاکی
ئاڵاون له ده‌ور مزگه‌وت و چاکی
((پڕمه‌مکه)) له‌گه‌ڵ ((بڕه‌دێ)) بڕن
له دێی ((به‌ردکوڕان)) چاوان ده‌بڕن
لێک هه‌ڵبڕاون په‌رت و بڵاون
ده‌ڵێی ترساوی حه‌زیای لافاون
جه‌مسه‌ری ئاوه ئه‌م چه‌م و دۆڵه
به ناز له ڕووی یه‌ک ده‌نێن چه‌مۆڵه
وه‌ک په‌ری کوێستان پێیان بسپێرن
به‌و سه‌ر شاخانه خۆ هه‌ڵده‌دێرن
هێنده به‌په‌له دۆڵ ده‌گرنه به‌ر
دڵێی ده‌عوه‌تن له‌لای ((سه‌نگه‌سه‌ر))
((ده‌روه‌کۆتر)) و ((قادراوا)) ش له خوار
جێی حه‌سانه‌وه‌ن بۆ دونیای ڕێبوار
((شه‌یدان)) لایه‌زی لافاوی خێڵه
جێی پیر و په‌ری و پیر و جه‌حێڵه
سه‌رچاوه‌ی هه‌مووان گوندی ((کاسکان)) ه
کۆشکی په‌ریانه جێگه‌ی ((ئاسکان)) ه
گه‌ڕه‌ک گه‌ڕه‌که هه‌ر یه‌ک به‌ناوێ
سه‌ت خۆزگه به‌وه‌ی له‌وێ بێ تاوێ
له‌لام ((باسکه‌توو)) قه‌ڵای ئه‌سته‌مه
((سه‌رچاوی قونیه)) ئاوی زه‌مزه‌مه
به‌ری ((کاسکان)) ه ((به‌رجۆ)) و ((به‌رنایه))
شنه‌ی ((بالۆتان)) زه‌مزه‌مه و ((نای)) ه
گه‌لێکی ساده و که‌مێ نه‌زانن
زۆربه‌ی ژن و پیاو له یه‌ک نه‌بانن
بچینه گه‌ڕانێ شه‌وانه باوه
شێوی ئێواره ((گه‌نمه‌کوتاو)) ه
ته‌مه‌نی زۆربه‌ی هێوان و ماڵان
ده‌ڕوا بۆ پێشتر له سێسه‌ت ساڵان
زۆربه‌یان جێگه‌ی دۆڵ و ((سندۆلان))
کۆڕی کۆمه‌ڵی کۆڵوانه کۆڵان
ده‌ڵێی دێراوی باڵابه‌رزانه
جوانی ئه‌وه‌نده زۆره هه‌رزانه
بۆ ((گیابرژیوه)) په‌خشن له ده‌شتا
کچ وه‌کوو په‌ری له نێو به‌هه‌شتا
کۆلکه‌زێڕینه‌ی کلی چاوکاڵان
که‌وتووی کن په‌ڵه‌ی هه‌وری ڕه‌شماڵان
بڕوانه چه‌نده جوان و نه‌خشینه
ده‌لێی ده‌سکاری ده‌ستی ((هه‌مین) ه
سه‌یرێکه له لێڕ له دێ ده‌رده‌چی
ده‌نگی گه‌ڵبڕه و مه‌که‌و تێنه‌چی
هه‌ر کۆلکه‌داره کراوه ڕه‌ژی
هه‌ر داری شۆخه چوونه‌ته گژی
لووت و گوێ بڕاو ڕنراوه قژی
نراوه‌ته‌وه نێو چنگی پژی
هه‌ر گوێنیه وه‌ک ژشکی به‌دڕوو
چه‌کی دڕووی خۆی هێناوه‌ته ڕوو
خۆی داپۆشیوه له به‌ر جه‌وبڕ
به‌پاچ ده‌وره‌یان کردوه شڕ و وڕ
نشته‌ریان داوه له شاده‌ماری
خوێنی سپییه ((جه‌وی جه‌باری))
له‌ڕێوه ده‌گه‌ی به ((چاکی سۆتێ))
به‌رد له کێل ده‌گری له‌بۆ ((مرۆتێ))
جا ڕوو ده‌که‌یته ((گۆڕی تاوکێ))
چاوت ده‌که‌وێ به بێ باوکێ
ڕێکه‌وته ئه‌ویش به‌به‌خت و نه‌رده
په‌ری لێڕه‌وار فریشته‌ی هه‌رده
گیرۆده مه‌گه‌ر په‌ڕنده‌ی چا بێ
ده‌نا ئه‌سته‌مه له چنگی ڕابێ
ئه‌مجار ڕوو ده‌که‌ی هه‌ردی ((بانیسان))
هه‌وارگه‌ی پیرۆز جێی خۆشه‌ویستان
شنه‌ی سرته‌ی زار ڕه‌زاشیرینان
ڕه‌شه بای ناڵه‌ی ته‌کیه‌نشینان
شینکه‌یه مێرگه هه‌ر کانی و ئاوه
ماڵاتی خۆیان لێ به‌رهه‌ڵداوه
هه‌ر کێوه له گیای به‌ستوه پێتاوه
شووی گه‌ردنبه‌رزی لێ هه‌ڵکێشاوه
چاوی له عه‌رشی سه‌رو بڕیوه
ورگی ئاسمانی شینی دڕیوه
ئیجازه‌ی گرتووه به به‌فری مه‌ندیل
لای مه‌لای گه‌وره مامۆستا ((قه‌ندیل))
شه‌و و ڕۆژ مانگ و ڕۆژ ده‌سته‌یه‌خه‌ن
به سه‌ت کێشه کێش تا خۆ ده‌ر ده‌خه‌ن
ڕه‌نگی ماندوویان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
وه‌خت له وه‌ختی خۆی تێده‌په‌ڕێ
به‌و حاڵه‌ش که وا دێنه ده‌ر له سوێ
هێند ڕاده‌مێنن له سوێی ((گۆڕتیسوێ))
تا ده‌گه‌نه جێ کاتی چوونیانه
هاتن نیشانه‌ی ئاوا بوونیانه
که چوویته ڕاوێ پله به پله
شاره‌زای شاخه کاک ((خدره شله))
کیژان نێچیری نێو شاخ و هه‌ردن
بۆ هه‌ر دڵدارێ جێ داخ و ده‌ردن
گه‌لێکیان سڵن هێندێ ده‌سته‌مۆن
سۆفیشیان هه‌یه له سه‌ربیری کۆن
هه‌شیانه ڕاوچی که نه‌یپێکاوه
ده‌نازێ به‌وه‌ی خودا پێداوه
((کانی شینکه)) یه ((کانی خاتوون)) ه
به‌هار و پایز جێ هات و چوونه
((هه‌واری ئه‌ڵمۆز )) جێ میری خێڵه
به دیاری له‌وێ دڵ به‌جێ بێڵه
بۆ ئه‌و مه‌ڵبه‌نده که‌چووی تۆی ڕێبوار
سه‌یرکه کوێستانی پڕ له به‌فری پار
تاڤگه جوانه‌که‌ی پشتی ((ئاشقوڵکه))
تۆزی هه‌ڵده‌ستێ وه‌ک به‌فره‌بوڵکه
ئه‌و ته‌پ و تۆز و دووکه‌ڵه شینه
وه‌کو سکاڵای کورده بیبینه
هه‌ر له ((کوردستان)) ئه‌گرن سه‌رچاوه
هه‌ر دوو وه‌کو یه‌ک ئه‌که‌ن بڵاوه
ئه‌و بۆ ((ده‌ریای شین)) ئه‌م بۆکۆڕی شین
وای بۆ داناون چاره‌نووسی ژین
چاو پێکه‌وتنی ئه‌و دیمه‌نانه
بۆ جه‌زره‌به‌ی دڵ بوونه به‌هانه
به ماندوو نه‌بی چۆنی کیژێ گیان
هاته گوێم نه‌وای سه‌نتووری ژیان
به قوربانت بم ده‌به‌رت مرم
ئاگری خسته دڵ و جگه‌رم
فه‌رهه‌نگۆک
**********
تێبینی: هێندێک له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ناوی ئاواییه‌کانی پێش ڕاگواستنی سه‌رده‌می به‌عسن، و
نازانم دوای ڕاپه‌ڕین ئاوه‌دانکرابنه‌وه یان نا. هه‌ربۆیه له باسکردنیاندا ده‌مکاتی ڕابردووم به‌کار هێناوه.
ئاشقوڵکه: ناوی دێیه‌ک بوو له شارۆشان، که ده‌که‌وته ناو دۆڵێکی قووڵه‌وه.
ساوێن: ناوی شوێنێکی به‌رز و جێی حه‌سانه‌وه‌ی ڕێبوارانه له گۆڕێکی ده‌م کانییه‌که، که کوێستانیان و ڕێبوارانی ناوچه‌که به ئاوی سارد و سازگاری لووسی ساوێن و شنه‌ی سروه‌ی خه‌مڕه‌وێنی خۆیان شارژ ده‌که‌نه‌وه.
ڕه‌نوو: ڕنوو، هه‌ره‌س
جۆی ڕه‌به‌ن: جۆگایه‌ک بوو بۆ ئاودانی بێستان و ته‌ڕه‌کاری گوندی سووره‌دێ و ده‌وروبه‌ر.
چاک: گۆڕستان
پرمه‌مکه و بڕه‌دێ: ناوی دوو گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن که هێندێک دووره‌ده‌ستتر بوون له دێیه‌کانی تر و که‌وتبوونه به‌رامبه‌ر ئاوایی به‌ردکوڕان.
ده‌روه‌کۆتر: گوندێکی بچووک بوو له پشتی شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر.
قادراوا: دێیه‌کی گه‌وره بوو له به‌ینی گوندی شه‌یدان (شه‌هیدان) و شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر.
باسکه‌توو: ناوی هه‌وارگه‌یه‌کی کوێساتییه.
هه‌مین: ناو‌و بۆ کچ.
سه‌چاوه‌ی قونیه: ناوی هه‌وارگه‌یه‌کی پڕ له ئاو و مێرگه.
سندۆڵان: دێیه‌که له نزیک سه‌نگه‌سه‌ر و ئاوایی ژاراوه.
گیابرژیوه: گیایه‌کی کێویله‌که‌ی وه‌ک تۆڵه‌که و کووزه‌ڵه‌یه و به سوورکراوه‌یی ده‌خورێ.
کۆلکه‌زێڕینه: په‌لکه‌زێڕینه.
جه‌وبڕ: جه‌ویبڕ، که‌تیره‌که‌ر.
جه‌وی جه‌باری: جۆره جه‌وییه‌که، جۆره که‌تیره‌یه‌کی سپییه.
چاکی سۆتێ: گۆڕستانه‌ێکه له‌سه‌ر ته‌ختاییه‌کی سه‌ر ڕیگای ڕێبوارانی گه‌رمێن و کوێستانی ناوچه‌که.
به‌رد له کێل گرتن: به‌ردیان ئه‌نا به کێلی گۆڕێکه‌وه، که ئه‌گه‌ر پێیه‌وه گیر بوایه مایه‌ی شادمانی و به‌مرادگه‌یشتن بوو!
گۆڕتیسوێ: کوێستان و له‌وه‌ڕگه و هه‌وارگه‌یه‌کی سه‌ر گۆڕه‌پانێکی داوێنی چیای قه‌ندیله که پری بوو له تیسوێ.
گۆڕ: مه‌به‌ست ته‌ختاییه‌کی سه‌ر به‌رزاییه، گۆڕه‌پان.
تیسوێ: جۆره گیایه‌کی دڕکنی کوێستانییه که به کاڵی ده‌ورێ.
کانی شینکه: ناوی شینکه و مێرگه‌ڵانێکی کوێستانییه له پشتی گۆڕتیسوێ.
کانی خاتوون: ناوی هه‌وارێکی کوێستانیانه له نزیک گۆڕتیسوێ، به دیوی ئاوایی ئاشقوڵکه‌دا.
به‌قوربانت بم، ده‌به‌رت مرم: جۆرێک له هه‌واڵپرسی ژنانی دێنشینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناوچه‌که بوو.
گه‌ڵبڕ: پیاوانی مه‌ڕدار که وه‌کو تفاقی مه‌ڕوماڵاتیان گه‌ڵی داریان به‌کار ده‌هێنا. گه‌ڵبڕ، ته‌نیا بۆی هه‌بوو له گه‌ڵی پاوانکراوی خۆی گه‌ڵ بکا و گه‌ڵای داریشی هه‌ڵنه‌ده‌وه‌راند، به‌ڵکو به ته‌رداس لکوپۆپی داربه‌ڕ و دارمازووی ده‌هێنایه خوارو و بۆ زستان وشکی ده‌کرده‌وه.
مه‌که و تێنه‌چی: نه‌چیته ناو گه‌ڵی پاوانکراوی من، گه‌ڵی من نه‌بڕی.