"فرمێسکی هەتیو"

مامۆستا ڕەشید حوسەینی
4-2-2016

 

 

 

 وێنە، لە ڕاستەوە: نەمران مامۆستا سەید ڕەشید و مامۆستا هێمن

 

"فرمێسکی هەتیو"

 

هۆنراوەی شەهید مامۆستا سەید ڕەشید حوسەینی

 

خوشک و برایان، وەرن هەموومان

تێ کۆشین لە ڕێی کورد و کوردستان

مافی گەلی کورد، هەقە و ڕەوایە

مەگەر هەقسەندن، گوناهی تیایە؟

خوێندن بە کوردی، لە قوتابخانە

ئەبێ ڕەسمیی بێت، لەم کوردستانە

 

هەناسەی دایکی، ڕۆڵە کوژراوان

باوەشێنێکە، بۆ گیانی لاوان

ئەوەی ئابڕووی بێ، نابێ بە نۆکەر

سەنگەر ئەگرێ لە پێش داگیرکەر

با خۆی دیاری کا، هەر کەس کە باشە

تف لە زۆڵە کورد، تف لەوەی جاشە!

 

بۆ ئازادیخواز بەشی زیندان بێ؟

یا خۆی وەشارێ، یا لە کێوان بێ

گەلی کورد زوڵمی لە کێ کردوە؟

مافی کام گەل و هۆزی خواردوە؟

کورد لە بەرامبەر دوشمن بەجەرگە

 

بژی کوردستان، بژی پێشمەرگە!