سه‌نگه‌سه‌ر، هۆنراوەی مامۆستا سالار
مامۆستا سالار
04-02-2016
سه‌نگه‌سه‌ر
مامۆستا سالار (عەلی قوتبی)
****************
سه‌نگه‌سه‌ر مه‌کۆی سه‌ربه‌ستان
هێلانه‌ی دڵ پاک و هه‌ستان
کۆش و ئامیز پر له یاران
سڵ له بێگانه و نه‌یاران
ڕێبازی گه‌رمێن و کویستان
دڵگیر دیمه‌ن باغ و بێستان
په‌سه‌ندی نێو شاخ و هه‌ردان
سه‌یرانگای خێڵی سه‌ر گه‌ردان
له هه‌ر لاوه دانیشتوان
لێت هاڵاون پیر و جوان
ده‌تپه‌رستن به دڵ و گیان
وه‌ک تۆ بی سه‌رچاوه‌ی ژیان
نیگاری ده‌ستی گه‌ردوونی
به‌هه‌شتی مان و هه‌ر بوونی
((سیروان)) و ((ئاسۆس))ت په‌رژین
((ده‌ربه‌ند))ت ده‌م به پێکه‌نین
ته‌نیشتت ((گوڵفه‌تی)) کێوه
هه‌وارگه‌ی به‌رز و به‌نێوه
پاڵشتت ئێڵاخه شاخه
قه‌ندیلی به‌رزه ده‌ماخه
ده‌ور و به‌رت ڕاخراوه
ده‌ریا و به‌ڕ و عه‌رز و ئاوه
ئاوی ((زێ)) و((شه‌روێت)) و ((قه‌ندیل))
جۆگه‌له‌ی ((سیفۆنی)) خنجیل
پاوان ملوێنک و خڕخاڵن
په‌راوێزی خه‌ت و خاڵن
ئه‌ستێره‌کان که شه‌و دا دێ
تێکڕا وه‌کو جه‌حێڵی دێ
به‌چاو بڕکێ سه‌ر دادێڵن
دڵی دڵداران ده‌کێڵن
ده‌ڵێی وانیش تۆ په‌رستن
دڵی خۆ به تۆ ده‌به‌ستن
چاویان بڕیوه دیمه‌نت
بازاڕ و چه‌م و چیمه‌نت
سه‌نگه‌سه‌رماوه‌ی چه‌ن ساڵ بوو
له ده‌وره‌ی تۆ گرم و گاڵ بوو
دوربێ نازت لێ شێوابوو
جاده‌کان قوڕیان پێوابوو
چه‌ن جار هێرشت هاته سه‌ر
بوویته مۆڵگه‌ی جاش و عه‌سکه‌ر
تێت ڕۆ هاتن ڕێوی و چه‌قه‌ڵ
قوربانت بوون چه‌ن شێر و که‌ڵ
که‌وتیه به‌ر بڵێسه‌ی ئاگر
ئاگری ده‌شت و کێو داگر
ئاگری تۆپ و ته‌یاره
ڕیزی ڕه‌شاش و غه‌دداره
تۆش وه‌ک دایکان ڕۆڵه‌کانت
خانووه تازه چۆڵه‌کانت
له ناو باوه‌شی هێمنت
سوتان وه‌ک هیوای دوشمنت
یاسای سروشتی گۆڕا بوون
زۆر بیر‌و باوه‌ڕ دۆڕا بوون
ته‌ڵقه‌ته‌نوور تۆپی غوبار
ده‌ی گۆڕی شه‌و و ڕۆژ چه‌ن جار
باڵداری فڕۆکه به شه‌و
ده‌یان تاراند میوانی خه‌و
له باشوور ده‌هاتن له دوور
هه‌ڵیان ده‌دا ته‌ڵقه‌ته‌نوور
پێت وابوو ڕۆژ گه‌ڕایه‌وه
حه‌شره و دنیا بڕایه‌وه
ده‌تگوت چه‌ن ئازا و به‌جه‌رگه
که‌وی ڕه‌شا‌شی پێشمه‌رگه
به تۆپ له قاسپه ناکه‌وێ
هه‌تا به‌یانی ناخه‌وێ
وا شڵه‌ژا بوو ئه‌و نێوه
ده‌تگوت کێو دێیه دێ کێوه
له هه‌ر ده‌شت و دۆڵ و یاڵێ
هه‌ڵبڕابوون چه‌ن منداڵی
ده‌بوون به هاوپه‌ڕه‌ی خێڵێ
کێ بووساوای کێ جێ بێڵێ
خزم و بێگانه و نه‌ناسی
هه‌موو یه‌کتریان ده‌ناسی
هه‌میشه کۆچ و کۆچ بار بوو
هات و چۆ و هه‌را و هاوار بوو
خه‌ڵکی ئاواره‌ی ده‌شت و ده‌ر
منداڵیان نێو ده‌نا کۆچه‌ر
دۆڵ و ئه‌شکه‌وتان ئاوا بوون
به‌رغه‌ل منداڵی ساوا بوون
فرمێسکی گه‌ش له چا‌وا بوون
ئاواتیان بوو ڕۆژ ئاوا بوون
گه‌ڕان نه‌بوو شه‌و نه‌بایه
هه‌رکه‌س ڕوی ده‌کرده لایه
هه‌ڵوه‌دا بوون به‌رز و نه‌وی
تێکه‌ڵاو بوون کێوی و که‌وی
به‌هاری بوو شێوه‌ی زستان
هه‌ردی پڕ بوو له چا و مه‌ستان
کۆترێ لانکیان له کۆڵا
ده‌کشان به سه‌ر سه‌هۆڵا
به‌ره‌و هه‌واری بیابان
سه‌ر گه‌ردان بێ نوێن و نان
ده‌تدی له ناو به‌فر و ئاوا
نه‌مامی کچ گوڵی ساوا
سه‌نگه‌سه‌ر به‌م گشت گۆڕانه
به‌م هه‌موو خول و سووڕانه
له جێی خۆت و ناحه‌زت چوون
ئه‌ی به‌هه‌شتی مان وهه‌ربوون
دێوجامه‌ی دیمه‌نی جوانت
شێوه‌ی هه‌ردی کوردستانت
کردی به دوژمن ئه‌و هه‌ڵه
توشی کرد به‌م دا‌و و ته‌ڵه
هه‌ر ته‌مێ نه‌بوو نه‌یدا تک
تا دوا هه‌ناسه‌ی له(( گرتک))
ئه‌تۆش هه‌رمای و وه‌ک جاران
کۆش و ئامێز پڕ له یاران