زيِندانی، هۆنراوەی مامۆستا سەید ڕەشید
مامۆستا ڕەشید حوسەینی
4-2-2016
"زيِندانی"
نووسیینی نەمر مامۆستا سەید ڕەشید حوسێنی
(شەيدای كوردستان)
بشکێ قفلی بەندیخانه
ئازادی مافی ئینسانه
بۆچی بەسەربەستی نەژیم
ژین به دیلی کەی ژیانه
نامەردان ئەچنه جێی مەردان
پەندە و پەندی پێشینیانە
زەنجیر خشڵی تێکوشەرە
کەلەپچە بازنەی پیاوانه
دوژمن دڵی بەوەی خۆشە
زیندان گۆڕی زیندووانه
پیاوان له زیندان ناترسن
زیندان مەدرەسه ی چاکانه
بەخێر بێنەوە خوشک و برا
سەربەرزیتان لەبیرمانە
سەرکەوتن تەنیا بۆ گەلە
سەرشۆڕی بۆ نامەردانە
*****
پارچەی دووهەم:
"گه وره یی زیندانی پاک"
شەوی تاریک و بڕوای ڕوون
وەک شەم لەناو شەوەزەنگ دا
هاوڕییان ئێوەن کە زیندوون
لەناو بەندیخانەی تەنگ دا
...
لە تاریکی شەودا گیران
سڵاو لە دڵی ڕووناکتان
زەنجیر لەپێ و دەست یەخسیران
سڵاو لە دەروونی پاکتان
وەرن یەکێکتان پێم بڵێن
چۆن و لەسەر چی بوو گیران
وەرن نەنگیی دوژمن دەرخەن
ڕێی ژین بڵێن بە یەخسیران
...
یەک پیللە گەلتان سەر بخەن
با جێی گلێنە ڕەشخاڵ بێ
پەرژین کرابێ بە برژانگ
با جێی شێران سیاچاڵ بێ
ئابلۆقە درابێ بە تانک
با دوژمن هەر خۆش خەیاڵ بێ
...
کاری گلێنە بینینە
شێر بۆ هەڵمەتی شێرانە
بینایی بۆ ڕێگەی ژینە
ژیان هەر بۆ دلێرانە
ئیرادەی ژن و پیاوی پاک
بۆ گەل هەمیشە سەرمەشقە
بۆچیمە ئەوینی ناپاک
ئەوینی وەتەنم عەشقە
با بەرزبێ گیانی ئازاد
بەرز بفڕی سەربەرز و شاد
بەرز ئەفڕێ سەربەرز و شاد
ڕەشید حوسێینی (شەیدای کوردستان)