هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ره‌مزی پێشاندانی دڕنده‌یی داگیرکه‌رانی کوردستان و قوربانیی ده‌ستی سیاسه‌تی خۆیی!
سیروان کاوسی
14-3-2016
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ره‌مزی پێشاندانیدڕندهیی داگیرکه‌رانی کوردستان وقوربانیی دهستیسیاسهتی خۆیی!
سیروان کاوسی
شانزه‌ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1988، شاری هه‌ڵه‌بجه بوو به ره‌مزی سه‌رده‌م بۆ پێشاندانی دڕنده‌یی دیکتاتۆرێکی خوێن‌ڕێژ که نێوی ''سه‌ددام حسێن'' ه، ده‌شتی شاره‌زوور و شاری هه‌ڵه‌بجه، بوونه سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدانی ده‌رسیم و ئامه‌د و که‌رکووک و سنه و سلێمانی و بارزان و مه‌هاباد و پاوه و قامیشلوو و ، سه‌رتاسه‌ری ئه‌م کوردستانه کۆسپ و قه‌ڵاچۆ لێکه‌وتووه.
رۆژی شانزه‌ی مانگی ره‌شه‌ممه، فڕۆکه‌کانی سوپای داگیرکه‌ری عێراق، له چه‌ندین هێرشی به‌ربڵاودا، به‌جۆره‌ها چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ، شاری هه‌ڵه‌بجه وگونده‌کانی ده‌وروبه‌ریان به‌خه‌ستی وچڕی بۆمبا‌باران کرد و، له ئاکامدا ده‌موده‌ست، به هه‌زاران ژن و منداڵ و پیاو و پیر و په‌ککه‌وته، به ئاگری بۆمبا و دووکه‌ڵی گازی کیمیایی خنکێندران و، هه‌زاران بریندار و ژههردهرخواردراوی دیکه‌ش، له‌کات و وڵاتی جیاوازدا مردن، یان بۆ هه‌میشه به‌نه‌خۆشی و پهککهوتووییهوه مانه‌وه.
رژێمی سه‌ددام، پاش هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، هه‌وڵێکی زۆری‌دا تا شوێنه‌واری کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی به‌روخساری شار و خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه نه‌هێڵێ و، تاوانه‌که‌ی بشارێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، زۆربه‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی که بۆ تیمارکردن بۆ نه‌خۆشخانه‌کان به‌ڕێکران، کۆیان کردنه‌وه و له‌نێویان بردن. به‌ڵام گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که به‌ڕاده‌یه‌ک بوو که ته‌نانه‌ت وڵاتانی رۆژاڤا که ئه‌وکاته به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ رژێمی عێراق به هێڵێکدا ده‌ڕۆیی، نه‌یانتوانی رێ له‌بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی قڕکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌نێوخۆی وڵاته‌کانیاندا بگرن.
شاری هه‌ڵه‌بجه، له‌هه‌موو ده‌ور و سه‌رده‌مێکدا، مه‌ڵبه‌ندی تێکۆشینی خه‌باتکاران و نیشتمانپه‌روه‌رانی گه‌له‌که‌مان بووه، هه‌ر بۆیه، ده‌وڵه‌ته‌کانی یه‌ک له‌دواییه‌کی عێراق، چه‌ند بۆیان لوابێ، ده‌ستی خۆیان له‌م شاره وه‌شاندووه و، هه‌وڵی کوشتوبڕی دانیشتوانی و، وێرانکردنی شاره‌که‌یان داوه.
یه‌که‌مجار، شاری هه‌ڵه‌بجه له کۆتایی جه‌نگی دنیاگری یه‌که‌م و، له‌سه‌رده‌می حکوومه‌تی پاشایه‌تیی شێخ مه‌حمووددا، له‌لایه‌ن سوپا و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئینگلیزه‌وه بۆمبا‌باران کرا و، به‌شێکی زۆر له خانووبه‌ره‌ی شار وێران و کاول کران.
جاری دووه‌م، له‌ساڵانی 1963–1965، له‌سه‌رده‌می سهرکۆمارێتیی عه‌بدولسه‌لام عارف دا تووشی کاره‌سات و وێرانی هات. دوژمنایه‌تی عه‌بدولسه‌لام عارف له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڕاده‌یه‌ک بوو، که بۆ له‌نیوبردنی کورد و شۆرشه‌که‌ی، داوای یارمه‌تی سوپایی له میسر و سووریا کرد. سه‌رۆکایه‌تیی سوپای رژێمی داگیرکه‌ری عێراق له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌ده‌ستی زه‌عیم سدیق بوو، که ئه‌میش وه‌ک رێبه‌ره‌که‌ی (عه‌بدولسه‌لام عارف)، به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دڕنده‌یی و کوردکوشتن نێوبانگی ده‌رکردبوو. زه‌عیم سدیق، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک گه‌مارۆی ئابووری خسته سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و، رێیگرت له چوونی هه‌ر جۆره خواردن و خوارده‌مه‌نییه‌ک بۆ دانیشتوانه‌که‌ی، ئه‌وجا ده‌ستیکرد به بۆمبابارانکردن و، فه‌رمانی به هێزه‌که‌یدا شاری هه‌ڵه‌بجه داگیربکات. له‌گه‌ڵ نێزیکبوونه‌وه‌ی سوپای داگیرکه‌ری عێراق بۆ شار، شه‌ڕ و پێکدادانی گه‌رم و خوێناویی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و سوپای داگیرکه‌ر به‌رپاکرا. ژماره‌ی پێشمه‌رگه ته‌نێ سیی که‌س بوون و، چه‌که‌کانیشیان هه‌مووی چه‌کی کۆن و سووکه‌ڵه بوون. به‌شێک له پێشمه‌رگه‌کان کاریان ئه‌وه بوو، له‌سه‌ر جاده و ده‌وروبه‌ری جاده‌که‌دا چاڵ هه‌ڵبکه‌نن و خۆیانی تێدا حه‌شار بده‌ن و، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تانک و زیله‌کان بۆ سه‌ر چاڵه‌کانیان، ''ماین'' و بۆمباکانی ده‌ستیان ببه‌ستن به‌ژێری تانک و زرێپۆشه‌کانه‌وه، که ئه‌وه‌ش کارێکی ئێجگار پڕمه‌ترسیدار بوو، هه‌روه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌نێوی عه‌لی ئه‌حمه‌د، زووتر له‌کاتی گونجاو هاته‌ده‌ره‌وه، که چاویان که‌وت پێی و، له‌ژێر زنجیر و زرێی تانکدا ئه‌نجن ئهنجیان کرد. یان پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مانی دیکه به‌نێوی ''حه‌مه هه‌ورامی''، به نارنجۆک و خه‌نجه‌ر هه‌ڵیکوتایه سه‌ر تانکێکی دوژمن و شه‌هید کرا. به‌و چه‌شنه پێشمه‌رگه‌کان توانییان چه‌ندین تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازیی بته‌قێننه‌وه وزه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره به سوپای عێراق بگه‌یه‌نن و به‌ده‌یان چه‌کداری دوژمن له‌نێو ببه‌ن، لێ مخابن به‌هۆی ژماره‌ی که‌می پێشمه‌رگه و، نه‌بوونی چه‌ک و تهقهمینییهوه. سه‌ره‌نجام زه‌عیم سدیقی خوێن‌ڕێژ، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی داگیرکرد و، جاشه خۆفرۆشه‌کانیش، وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، له‌پێشی له‌شکری داگیرکه‌ره‌وه رژانه نێو شار و، شانبه‌شانی هێزه‌کانی داگیرکه‌ر، ده‌ستیانکرد به تاڵان‌کردنی ماڵ و سامان و گرتن و ئازاردان و سووکایه‌تیپێکردن و، گولله‌بارانکردنی دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه.
سێیه‌م جار، له‌سه‌رده‌می شۆرشی ئهیلوول، له‌ڕێکه‌وتی 24/4/1974 فڕۆکه‌کانی رژێمی به‌عسی عێراق بۆمبابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد. له‌و هێرشه‌دا، پتر له دووسەدکهس کوژران و پتر له حەفتاکهسی دیکه‌ش برینداربوون. رژێمی به‌عس له‌و پهلاماردانهیدا بۆمبای رووخێنه‌ری گه‌وره‌ی به‌کارهێنا، به‌جۆرێک هه‌ر بۆمبایه‌ک به‌پانتایی دووسەد مێتر ده‌وروبه‌ری خۆی وێرانکردبوو، هه‌روه‌ها به‌قووڵایی 5 مێتر زه‌وینی چاڵ کردبوو.
چواره‌مین جار و، دوا کاره‌ساتیش ساڵی 1988 بوو که هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدکرا و، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی، بانگی بێکه‌سی و به‌شمه‌ینه‌تی وکۆیلهتی خۆی وگه‌له‌که‌ی به‌گوێی هه‌موو دنیا گه‌یاند.
رژێمی داگیرکه‌ری به‌عسی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تیی سه‌ددام حسێن، پێش ئه‌نجامدانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ''ئه‌نفال''، پتر له چوارهه‌زار گوند و ده‌یان شارۆچکه‌ی کوردستانی وێرانکرد، به‌سه‌دان هه‌زار کوردی له شار و نێوچه بهپیتوبهرهکهتهکانی کوردستانه‌وه به‌زۆره‌ملی راماڵدا و عه‌ره‌بی له‌جێدانان. سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی کان و کانزاکانی کوردستانی ته‌رخانکرد بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و، سازکردنی پێگه و له‌شکرگه و کڕینی هه‌موو جۆره چه‌کێکی قڕکه‌ر و کۆمه‌ڵکوژ و، به‌کارهێنانیان له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی کۆیله و بێده‌ره‌تانی کورد. ئه‌مانه و هه‌زاران تاوان و کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی دیکه، له‌لایه‌ن رژێم و سوپای داگیرکه‌ری عێراقه‌وه له‌ماوه‌ی 35 ساڵ ده‌سه‌لاتی ره‌شیان به‌دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌نجامدران، به‌ڵام دڕنده‌یی رژێمی داگیرکه‌ری عێراق، یان داگیرکه‌رانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ و ئه‌و مانایه نابه‌خشێ، که ئێمه نه‌توانین، یان رێ به خۆماننهدهین هه‌ڵه و که‌موکورتییه‌کانی بزاڤ و راپهڕینهکانمان بخه‌ینه‌ڕوو، یان چاوپۆشی بکه‌ین له سیاسه‌تی چه‌وت و لاروله‌وێری سه‌رۆکایه‌تیی حیزبه‌کانمان، که له‌و قۆناخ و هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌دا، له‌غاوی رابوونی جه‌ماوه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریی کوردیان به‌ده‌سته‌وه بووه.
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، که وڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌وه داگیرکرابێت و، هه‌ولی رزگاربوون بدات له‌بنده‌ستی و، خولیای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بێت، به‌ڵام نزمبوونی ئاستی هۆشیاریی رێ بگرێ لێی و، نه‌توانێ خاڵه لاوازه‌کانی خۆی ببینێ، ئه‌وا خه‌باته‌که‌ی نه‌ته‌نیا پێش ناکه‌وێ و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌خۆیه‌وه نابێنێ، به‌ڵکو کاره‌ساته‌کانی به‌سه‌ریهاتوون، هه‌موو جارێک دوباره ده‌بنه‌وه و، ئاسۆی تاریک ده‌بێ و، رێی رۆناکی لێ ون ده‌بێ.
به‌درێژایی ساڵانی 1980 – 1988، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی عێراق – ئێران، هه‌ردوو رژێمه‌کانی ئێران و عێراق تێده‌کۆشێن بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆیان و، رووخان، یان شکستپێهێنانی سه‌ربازیی ئه‌وی دییان. له‌و پێناوه‌دا، ئێران، به ملیۆنان جه‌ماوه‌ری حیزبوڵڵایی و کفنلهبهر و موسڵمانی خۆبه‌خش پشتی به‌ستبوو. رژێمی عێراقیش پشتیبهستبوو، به‌سوپایه‌کی ئاماده و پۆشته و په‌رداخ و، پشتیوانی دارایی وڵاتانی عه‌ره‌ب و کڕینی که‌ره‌سته و ته‌کنۆلۆژیای جه‌نگی و جۆره‌ها بۆمبای قڕکه‌ر و کۆمه‌ڵکوژی وه‌ک چه‌کی کیمیایی له وڵاتانی رۆژاڤا و، وه‌رگرتنی زانیاری جه‌نگی به‌ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایتی سیخۆڕیی رۆژاڤا، سه‌باره‌ت به جموجۆڵی هێزه‌کانی ئێران له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ.
سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی 1983، فه‌رمانده‌کانی سوپای ئێران نه‌خشه‌ی رزگارکردنی شاری ''خوڕه‌مشار'' و، نێوچه‌کانی دیکه‌ی خوزستانیان داڕشت، که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه داگیرکرابوون. کۆتایی مانگی گوڵان، هێرشی هێزه‌کانی ئێران ده‌ستیپێکرد و، له‌رۆژی 3/3/1361 هه‌تاوی، (مانگی پووشپه‌ڕی 1983ی ز) ده‌یانهه‌زار پاسداری ئیسلامیی به‌هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ سوپای ئێران، به‌ره‌و شاری ''خوڕه‌مشار'' هێرشیان برد و ئه‌و شاره‌یان له چنگی هێزه‌کانی عێراق ده‌رهێنا. له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سوپای عێراق بۆ یه‌که‌مجار، به‌ره‌وڕووی شکستێکی گه‌وره‌هات و، نۆزدەههزار سه‌ربازی به دیلی که‌وتنه ده‌ستی ئێرانییه‌کان و، به‌دانی شانزەههزار کوژراو و برینداری دیکه‌ش له گۆڕه‌پانه‌کانی جه‌نگدا، پاشماوه‌ی هێزه‌که‌ی به‌ره‌و نێو خاکی عێراق کشایه‌وه.
شکستی گه‌وره‌ی سوپای عێراق له به‌ره‌ی ''خوڕه‌مشار'' و خوزستان، ئه‌و بیره‌ی برده مێشکی ئایه‌تۆڵڵا خومه‌ینی و، کاربه‌ده‌ستانی سیاسی و له‌شکریی ئێرانه‌وه، که ده‌رفه‌تی ئه‌وه هاتووه‌ته‌پێش، لهورهبهردانی هێزه‌کانی عێراق سوودوه‌ربگرن و، هێزه‌کانیان بکشێننه نێوخاکی عێراقه‌وه. به‌وه‌ش زه‌وینه خۆشده‌کرێ بۆ جێبه‌جێکردنی ستراتیژیی سیاسیی رژێم له‌نێوچه‌که، که‌له‌ژێر درۆشمی ''راه قدس، از کربلا می گذرد'' (رێی قودس، له که‌ربه‌لاوه تێده‌په‌ڕێ)، رهنگیدهدایهوه.
فه‌رمانده‌کانی سوپای پاسداران به‌سه‌رۆکایه‌تیی موحسێن ره‌زایی، باشووری عێراقیان بۆ پێشڕه‌ویکردنی هێزه‌کانیان بۆ نێو خاکی عێراق ده‌ستنیشانکرد. بۆچوونه‌که‌شیان ئه‌وه بوو، باشووری عێراق نێوچه‌یه‌کی شیعه‌نشینه و، زۆربه‌ی که‌سایه‌تیی ئاینی و زۆربه‌ی شیعه‌کانی نه‌یاری رژێمی سه‌ددام له‌ئێران ده‌ژین. داگیرکردنی باشووری عێراق ده‌بێته هۆی رزگاربوونی شیعه له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام و، راپه‌ڕینێک له‌نێویاندا دروستده‌کات. به‌وه‌ش زه‌وینه بۆ رووخاندنی رژێمی به‌عس و هێنانه‌سه‌رکاری حکوومه‌تی شیعه له‌عێراق خۆشدهکرێت.
سوپای پاسدارانی ئیسلامیی، جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆیه‌وه و، له‌رۆژی 25/11/1364 هه‌تاوی (1986) ده‌یانهه‌زار پاسداری ئیسلامیی به‌درۆشمی ''اڵڵه اکبر – خومینی رهبر''، به‌ره‌و ''فاو'' و ''مه‌جنون'' و، دوورگه و قامیشه‌ڵانه‌کانی باشووری عێراق هێرشیان برد و، بێگوێدانه گۆڕه‌پانه‌کانی به مین چێندراو، به‌سه‌ر لاشه‌ی کوژراوی خۆیاندا تێپه‌ڕبوون و، به‌ده‌یان کیلۆمێتری چوارگۆشه‌یان داگیرکرد.
سوپای عێراق، جگه له‌وه که له‌به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران له‌شه‌ڕدا بوو، هه‌روه‌ها به‌شێک له سوپا و جبه‌خانه‌ی له کوردستان مۆڵدابوو، بۆ به‌ره‌نگاریکردنی پێشمه‌رگه. هێزی پێشمه‌رگه له باشووری کوردستان، به‌سایی شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌وه، ده‌رفه‌تی باشتر لوابوو بۆی، تا هێرشی زیاتر بکاته سه‌ر له‌شکرگه و پێگه سه‌ربازییه‌کان، که پتریان لهنێوچهی ''من‌ع التجول'' (رێبهندکراو بۆ گه‌ڕان) دا دامه‌زرابوون. له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، هێزێکی چه‌ندین هه‌زار که‌سیی ئازا و ده‌ستوه‌شێنی پێکه‌وه‌نابوو. له‌ماوه‌ی ساڵانی نێوان 80 – 84، به‌ده‌یان پێگه‌ی سه‌ربازیی رژێم، له‌سه‌ر چیا و گردۆڵکه‌کانی نێوچه‌ی ''رێبهندکراو''، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه گیران و، به‌سه‌تان سه‌رباز و به‌کرێگیراوی رژێم تێداچوون. رێکخستنی نهێنی و، چالاکیی نێو شاره‌کان سه‌رله‌نوێ بووژانه‌وه. گه‌لێک له‌و گوندانه‌ی پاش هه‌ره‌سه‌که‌ی شۆرشی ئهیلوول کاولکرابوون، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه و، هێندێک له جۆتکارهکانی گونده‌کانه‌وه ئاوه‌دان کرابوونه‌وه و، نێوچه‌ی ئازادکراوی پێشمه‌رگه، تاده‌هات به‌رینتر و فراوانتر ده‌بوو.
له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به‌سه‌ر ''پشتوێنی رێبهندکراو بۆ گه‌ران'' ی باشووری کوردستان، له‌چه‌ند شه‌ڕ و هێرشێکدا بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی به‌ره‌ی ''جود'' (به‌ره‌ی نیشتمانیی – دێمۆکراتی)، له‌کات و ساڵی جیاجیادا، له قڕناقا و پشتئاشانی قه‌ندیل و له شارباژێر و شاره‌زوور و دۆڵی جافه‌تی و ... هتد، سه‌تان پێشمه‌رگه‌ی ''جود'' ی له‌نێوبرد و، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر بنکه و باره‌گه و کهلوپهلیاندا. ئه‌م شه‌ڕ ولێکدانانه بۆ ئه‌وه بوو، که رژێمی عێراق، یه‌کێتیی نیشمانیی کوردستان وه‌ک هێزی سه‌ره‌کیی نێوچه‌ی ''رێبهندکراو بۆ گه‌ڕان'' بناسێت و، حیساب بۆ ئه‌وانی دیکه نه‌کات!
بۆ سه‌ددام و رژێمه‌که‌ی، درێژه‌دان به شه‌ڕ له‌دوو به‌ره‌ی فراوان و به‌ریندا هاسان نه‌بوو، شکستی گه‌وره‌ی به هێزه‌کانی دێنا و، تووشی کاره‌ساتی ده‌کرد. بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یرانه‌ی تووشی ببوون، ده‌بوو رێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاو بدۆزنه‌وه. ئه‌وه بوو ساڵی 1984، رێگه‌ی وتووێژی له‌به‌رده‌م یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کرده‌وه، تا بتوانێ بهدڵنیاکردنی سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کێتیی، ئه‌و سوپا و چه‌کوچۆڵه‌ی له کوردستان مۆڵیداوه، بهئهرخایهنی و بێ‌ترس، له کوردستانه‌وه به‌ره‌و باشووری عێراق، بۆ پێش‌گرتن له هێرشی سوپای ئێران بیانگوێزیته‌وه.
کاتێک، رژێمی به‌عسی عێراق توانی به‌و گاڵته و گه‌مه‌یه‌ی نێوی نابوو ''مفاوضات''، هێرشی پێشمه‌رگه بوه‌ستێنێ و، به گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له کوردستانه‌وه بۆ باشووری عێراق، به که‌ڵکوه‌رگرتن له چه‌کی کیمیایی و 75 رۆژ جه‌نگی خوێناویی به‌رده‌وام، ''فاو'' و، هه‌موو ئه‌و نێوچانه ئازاد بکاته‌وه، که له‌ده‌ستی ئێرانییه‌کاندا بوون و، ده‌یان هه‌زار پاسداری ئێرانی به گازی کیمیایی بخنکێنێ و، تۆڵه‌ی شکستی گه‌وره‌ی خوڕه‌مشار بکاته‌وه لێیان و، له باشووری عێراق به‌ته‌واوه‌تیی راماڵیان بدات، ئه‌وجا نه‌ته‌نێ له‌هه‌موو به‌ڵێنییه‌کانی دابووی به ی. ن. ک. پاشگه‌زبووه‌وه، به‌ڵکو داوای چهکداماڵێن و ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی کردلێیان و، گوتیشی: ''ئاماده‌یه لێبوردنی گشتی رابگه‌یه‌نێت!''، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نیشتمانیی، نیازی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌مێشکیدا بێت، ئه‌وا سوپای عێراق، به توندترین شێوه هێرشدهکاتەوە سه‌ریان و، چیا و ده‌وه‌ن و دارسانی کوردستانیشیان له‌گه‌ڵ ده‌سووتێنێت. دواکۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌عس و یه‌کیتیی که کاک نه‌وشیروان سه‌رپه‌رشتیده‌کرد، له‌دواڕۆژه‌کانی گوت‌وبێژی بێئه‌نجامی یه‌کساڵه‌یان، له‌ساڵی 1985، له شاره‌دێی ''بنگرد'' ی سه‌ر به دۆڵی ''مه‌رگه''، له‌نێزیکی دوکان به‌گرژی و وشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایانه‌وه کۆتاییهات.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، نه‌چووه ژێر داواکه‌ی به‌عس و، سه‌رله‌نوێ بڕیاری شه‌ڕکردنی دایه‌وه. هاوکات، له‌وه‌ش دڵنیابوو که رژێمی عێراق، ئه‌وجاره‌یان هێرشی گه‌وره‌تر دێنێته‌وه سه‌ریان. له‌به‌ر ئه‌وه، ده‌بوو کات بهفیڕۆنهدرێ و ''پشتبهره'' یه‌ک بۆ دامه‌زراندنی بارگه و بنکه و، نه‌خۆشخانه و بنکه‌کانی سه‌رکرده‌یه‌تیی دابین بکرێت. دیاره له ئێران زێتر چ جێگه و شوێنێکی دیکه نه‌بوو که بیری لێبکه‌نه‌وه و، بۆی بچن!
به‌بۆچوونی لێکۆڵه‌وه‌ران و پسپۆرانی سیاسی و له‌شکریی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌نجامه‌کانی جه‌نگی ''به‌سره'' و، ''فاو'' و، تێکشکانی سوپای ئێران له به‌ره‌ی باشووری هه‌ردوو وڵات، به‌مانای کۆتایی جه‌نگ و دۆڕانی یه‌کجاریی ئێران و، سه‌رکه‌وتنی عێراق بوو. چۆنکه له‌به‌رامبه‌ر هێزی سه‌رتری ئاسمانی و راکێتی دوورهاوێژ و چه‌کی کیمیای و جۆره‌ها چه‌کی دیکه‌ی رووخێنه‌ر و کۆمه‌ڵکوژ، که رژێمی عێراق هه‌یبوو، ئیدی رێخستنی شه‌پۆل شه‌پۆل مرۆڤی خۆبه‌ختکه‌ری موسلمان و به‌کوشتدانیان له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ، رۆڵ و کارکردی خۆی له‌ده‌ست دا. هه‌ر دوو رژێمی ئێران و عێراقیش له‌و راستییه گه‌یشتبوون، که به‌دوای ''جه‌نگی به‌سره و فاو'' دا، بارودۆخێکی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه و، ده‌بێ پلانێکی نوێ دابڕێژن بۆی.
کارگێڕانی سیاسی و له‌شکریی ئیران، بیریان له‌وه کرده‌وه، کردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی نوێ له کوردستانه‌وه، له گه‌لێک لایه‌نه‌وه، له‌به‌رژه‌وه‌ندییاندا ده‌بێ. له‌لایه‌ک، به‌راگه‌یاندنی هێرش و کردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی نوێ، شکستی به‌ره‌ی باشووری ئێران – عێراق له‌بیری خه‌ڵک ده‌به‌نه‌وه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه، قورسایی هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر باشووری ئێران که‌مده‌که‌نه‌وه که به‌شاده‌ماری ئابووری و بازرگانیی ئێران ده‌ژمێردرێت. هاوکات، به کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، به کورد و شیعه و، رێکخراو و حیزبی ئیسلامیی سوننه‌وه، له‌ژێر رێبه‌رێتیی ئێران خۆیدا، قورسای و گرانیی شه‌ڕه‌که ده‌خه‌نه کوردستانه‌وه و، له ئێران دووری ده‌خه‌نه‌وه. جگه له‌مانه، له‌ئه‌گه‌ری راوه‌ستاندنی شه‌ڕ و راگه‌یاندنی ئاگربه‌س و، ده‌ستپێکردنی گوتوبێژ له‌گه‌ڵ رژێمی عێراق، ئه‌وکات ده‌توانێ، ئۆپۆزسیۆنی عێراق – به‌تایبه‌تیی کورده‌کان، وه‌ک ''کارت'' به‌کاربێنێ به‌رامبه‌ر نه‌یاره نێوخۆییه‌که‌ی (رێکخراوه‌ی موجاهدنی گه‌لی ئێران)، که ئه‌ویش له‌ده‌ستی سه‌ددام دایه.
گرێپووچکه‌ی پلانی نوێی ئێران، له‌وێدا بوو، حیزب و رێکخراوه‌کانی باشووری کوردستان تینووی خوێنی یه‌کتر بوون و، شه‌ڕی مان و نه‌مانی یه‌کدییان ده‌کرد. سه‌ره‌تا پێویستبوو کۆیانبکاته‌وه و، به‌ڕێنوێنی و چاودێری و نێوبژیوانیکردنی خۆی، به‌ره‌یه‌کیان لێ دروستبکات. سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانی باشوور، له‌سه‌ر ویستی کاربه‌ده‌ستانی ئێران، شه‌ڕی نێوخۆییان وه‌ستاند و له‌گه‌ڵ یه‌ک رێککه‌وتن بۆ یه‌کخستنی هیزه‌کانیان له‌دژی رژێمی عێراق. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌ر چه‌ند پێکهێنانی ''به‌ره‌ی کوردستانیی''، له‌لایه‌ن حیزب و رێکخراوه‌کانی باشووری کوردستانه‌وه له‌پاش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕه‌سمیی راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام له‌راستیدا، ئه‌و به‌ره‌یه هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م کردپێی، پێش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و، له‌سه‌ر ویست و ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وکاتی رژێمی ئێران، له تاران پێکهات.
پێوه‌ندیی نێوان ئێران و یه‌کێتیی، له وه‌رزی به‌هاری ساڵی 1986 ه‌وه دامه‌زرایه‌وه. سه‌ره‌تا هاتوچۆ و دانووستانه‌کان به‌نهێنی بوون. له‌وه‌رزی هاوینه‌وه، هاتوچۆ و دانووستانه‌کان چڕتر و خێراتر کران. یه‌کێتیی له تاران نووسینگه و، له‌شاری سه‌قزیش چه‌ندین بنکه‌ی دامه‌زراند.
به‌پێی رێککه‌وتنی پێشووتری نێوان سه‌رکرده‌یه‌تیی ی. ن. ک. و رژێمی ئێران، له‌ڕۆژی 6/10/1986 کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی که‌رته‌کانی یه‌کێتیی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ر و پاسداری کۆماری ئیسلامیی – سه‌ر به ''قرارگاه رمضان''، به‌سواری بیست تراکتۆر و دوو ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازیی پڕ له راکێت وگولله تۆپ و بارووته‌وه، به دۆڵی ئالانی سه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵات و چه‌می ''که‌ڵوێ'' دا په‌ڕینه‌وه بۆ دۆڵی سه‌فره و زه‌روون و، چوون بۆ گوندی ''زێوێ'' ی بناری ''پیره‌مه‌گروون''. له‌وێشه‌وه به‌نهێنی و به‌جاده‌ی گونده‌کاندا ملیان نا بۆ نێوچه‌ی که‌رکووک و، ئێواره‌ی 10/10/1986، پێشمه‌رگه‌ی کورد و پاسداری ئێرانیی، له گوندی ''سه‌رچنار'' ه‌وه بهنێوچهی ''ساڵه‌یی'' و ''شێخ بزێنی'' دا شۆڕبوونه‌وه و گه‌شتنه شوێنی دیاریکراو. ئه‌وجا له‌شه‌وی 10-11/10/1988 دا تۆپبارانی خه‌ستی پاڵاوگه و چاڵه‌نه‌وته‌کانی که‌رکووکیان کرد. دوابه‌دوای ته‌واوبوونی تۆپبارانه‌که، میدیای ئێران کردی بهههراوهۆریا و بڵاوکردنه‌وه‌ی سروود و، فووی به شه‌یپوور که‌ڕه‌نای سه‌رکه‌وتندا کرد... پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاکییه هاوبه‌شه، جه‌لال تاله‌بانی سه‌ردانی ئێرانی کرد و، له‌لایه‌ن سه‌رکۆماری ئێران (هاشمی ره‌فسه‌نجانی) و موحسێن ره‌زایی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانه‌وه پێشوازیی گه‌رم کرا. له‌سه‌ردانه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیدا، پرسی ئاشتکردنه‌وه‌ی ''جود'' و ''یه‌کێتیی''، له‌لایه‌ن ئێرانییه‌کانه‌وه هێنرایه ئاراوه. شایانی باسه، ''جود'' (به‌ره‌ی نیشتمانیی دێمۆکراتی)، له پارتی دێمۆکراتی کوردستان، حسک، حسیک و حیزبی شیووعی عێراقی پێکهاتبوو.
به‌درێژایی ساڵه‌کانی 86 و 87، شه‌ڕ و پێکدادانی توند وخوێناوی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای داگیرکه‌ری عێراق به‌رده‌وامبوو. ئێران، جگه له یارمه‌تی دارایی، هه‌روه‌ها چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیشی ده‌دا به یه‌کێتی و، پێشمه‌رگه‌ی برینداریش ده‌گوێزرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ئێران. سوپای عێراق له‌نێوان مانگه‌کانی ره‌شه‌ممه و گوڵانی ساڵی 1987 بۆ ماوه‌ی 37 رۆژ، له‌ده‌یان گوندی نێوچه‌ی دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سان و، سه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵو و دۆڵی مالوومه، چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنا و، به‌هۆیه‌وه به‌سه‌تان ژن و منداڵ و گه‌وره و بچووک شه‌هیدکران. ئه‌و بریندارانه‌ش که برابوون بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێر و رانیه و، نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌کانی دیکه، زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگه‌کانی ئاسایشی به‌عسه‌وه کۆکرانه‌وه و بێسه‌روشوێنکران. ئه‌وکات که‌س هه‌ستی به‌وه نه‌کرد که رژێمی سه‌ددام، چ نه‌خشه‌یه‌کی گڵاو و دڕندانه‌ی بۆ له‌نێوبردنی یه‌کجاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد داڕشتووه!
ده‌ستپێکردنی هێرشی هاوبه‌شی
''به‌ره‌ی کوردستانی'' و سوپای ئێران،
بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه!
نه‌خشه‌ی هێرشکردن بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ئێرانییه‌کان و لایه‌نه کوردییه‌کانی باشووره‌وه، له‌مێژبوو داڕ‌ێژرابوو، به‌ڵام فه‌رمانده و ههندازیارهکانی تۆپخانه‌ی ئێران پێویستیان به‌کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو هه‌بوو، سه‌باره‌ت به شوێنی له‌شکرگه و هێزه‌کانی عێراق له‌نێوچه‌که. له‌به‌ر ئه‌وه، له‌کاتی چوون و شناساییکردنی شوێنه سه‌ربازییه‌کان له‌لایه‌ن تیمه‌کانی ههندازیاری و فه‌رمانده‌کانی سوپای پاسدارانه‌وه، چه‌ندین فه‌رمانده و که‌رتی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی ده‌بوونه پاسه‌وان و چاوساخیان.
رۆژه‌کانی حەوت و هەشتی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1988، به‌سه‌تان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، به‌ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازیی، له دۆڵی خڕی نێوزه‌نگ و نێوچه‌ی ''سوێسنایه‌تی'' ی سه‌ر به شاری ''سه‌رده‌شت'' ی رۆژهه‌ڵاته‌وه گوێزرانه‌وه بۆ له‌شگرگه (پادگان) ی شاری سنه. پاش حه‌وانه‌وه و نانخواردن، له‌شه‌وی 8 له‌سه‌ر 9 دا، ده‌مژمێر(1) ی نیوه‌شه‌و به ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازیی گوێزرانه‌وه بۆ نێوچه‌ی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵات.
شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌تایبه‌تی له‌شکرگه و پێگهسهربازییهکانی رژێمی عێراق له ئێواره‌ی رۆژی 11ی ره‌شه‌ممه‌وه، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، له چیاکانه‌وه گولله‌بارانی خه‌ستی هێزه‌کانی تۆپخانه‌ی ئێرانی له‌سه‌ر بوو. ئه‌وجا هه‌موو پێگه سه‌ربازییه‌کانی عێراق که له‌سه‌ر گرد و ته‌پۆڵکه‌کاندا دامه‌زرابوون، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هێرش کرایه‌سه‌ریان و، یه‌ک له‌دواییه‌ک ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. سه‌ربازه‌کانی نێو پێگه‌کان که له به‌رامبه‌ر هێرشی خێرا و نه‌ترسانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا توانای به‌رگریکردنیان نه‌مابوو، جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ریان داده‌که‌ند و به‌ره‌و نێو مزگه‌وته‌کان هه‌ڵده‌هاتن. هێندێکی دیکه‌شیان به‌ره‌و نێو شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌کشانه‌وه و، فه‌رمانده‌کانیان لهنێوبنکه سه‌ربازییه‌کاندا، بۆبه‌رگریکردن رێکیاندهخستنهوه. به‌شێکی دیکه‌شیان رێی هه‌ڵاتنیان هه‌ڵبژارد و، له هه‌ڵه‌بجه دوورکه‌وتنه‌وه. پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دێمۆکراتی کوردستان و حیزبی سۆسیالیستی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان، هێزی سه‌ره‌کیی بوون له هێرشه‌که‌دا و، شانباشانی یه‌ک، کشانه خواره‌وه بۆ نێو شاری هه‌ڵه‌بجه. هێزێکی دیکه‌ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان له قۆڵی مه‌ریوان و ''ئه‌حمه‌د ئاوا'' شه‌وه پێشڕه‌وییان کرد.
ئێواره‌ی ڕۆژی چواردەی مانگ، سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌کی که‌م له پاسدارانی ئیرانی، بۆ چوونه نێو شار له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌شدارییانکرد، به‌ڵام له‌ڕۆژی پانزەی ره‌شه‌ممه‌وه که شار به‌ته‌واوه‌تیی کهوتهدهستی پێشمه‌رگه، ئه‌وجا پاسداره‌کانیش رژانه نێو شار. پاسداره‌کان سڵاویان له خه‌ڵک ده‌کرد و، په‌یتا په‌یتا درۆشمی ''الله اکبر – خومینی رهبر'' یان ده‌گوته‌وه. ده‌چوونه نێو ماڵانه‌وه و، داوایان دهکردلێیان خواردنیان بۆ ئاماده بکه‌ن. هێندێکیان به‌سواری مۆتورسیکل به‌ده‌وری هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌سووڕانه‌وه. زۆربه‌یان لاو و هه‌رزه‌کار بوون. هێندێکیان له باتی چه‌ک، دار و چه‌قۆیان هه‌ڵگرتبوو. به‌نێو شه‌قام و کۆڵانی شاردا ده‌گه‌ڕان و، لهدانیشتوانهکهیان ده‌پرسی: ''چه‌نده رێگه‌یان ماوه بگه‌نه شاره‌کانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لای پیرۆز؟!''. پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه کوردییه‌کانیش له‌چه‌ند جێگه‌یه‌کی شار ، شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێیان ده‌کرد!! به‌ڵام ترسوسام باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵکی شاردا کێشابوو. به‌تایبه‌ت کاتێ خه‌ڵکه‌که زانییان فه‌رمانبه‌ره‌کان له‌لایه‌ن رژێمی سه‌ددامه‌وه ئاگادارکراون شار جێبێڵن، ترس و په‌ژاره‌ی خه‌ڵک زێتری کردبوو.
زۆربه‌ی دانیشتوانی شار، دڵنیابوون له‌وه‌ی که رژێمی سه‌ددام بێده‌نگ نابێ و په‌لاماری شاره‌که ده‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵیاندا له‌شار بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام له چه‌ند رێگه‌یه‌کدا ئێرانییه‌کان و، له‌چه‌ند رێیه‌کی دیکه‌شه‌وه پێشمه‌رگه دامه‌زرابوون و، پێشیان له خه‌ڵکه‌که گرت و گێڕایاننه بۆ نێو شار. لێکدانه‌وه‌ی سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کان ئه‌وه بوو، شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری وه‌ک نێوچه و پێگه‌یه‌کی رزگارکراو لهژێردهستیان رابگرن، که خه‌ڵک و ئاوه‌دانیی تێدابێت، که دیاره ئه‌وه‌ش بۆچوونێکی نابابهتانه و له‌ڕووی زانستی جه‌نگه‌وه ساویلکانه و نه‌شاره‌زایانه بوو، چۆنکه شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی به‌پشتیوانی و ئامانجی سیاسیی داگیرکه‌ری به‌شێکی دیکه‌ی کوردستان رزگارکرابوو، نه‌ک له ئه‌نجامی راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری و، پلان و ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی، که خه‌ڵکه‌که به شه‌ڕی خاک و پارێزگاریی له‌نیشتمانی خۆیانی بزانن و، ئاماده‌ی هه‌ر جۆره له‌خۆبوردوویی و هێرشێکی دوژمنی داگیرکه‌ر بن. ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، سوپای عێراق له‌وسه‌رده‌مه‌دا، نه‌ته‌نێ لاواز نه‌بوو، به‌ڵکو له‌هه‌موو روویه‌که‌وه له‌وپه‌ڕی به‌هێزبوونیدا بوو. سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد، ده‌بوو بیانزانیبایه، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و، هه‌روه‌ها دنیای ئازاد، له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی بیری بنچینهگرانهی خومه‌ینیی له‌نێوچه‌که، پشتیوانی له رژێمی عێراق ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه، سوپای عێراق، هه‌روه‌ک چلۆن له ''به‌سره'' و له نێو قامیشه‌ڵانه‌کانی باشووری عێراق، ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ئێرانی به‌گازی کیمیایی خنکان و دنیا بێده‌نگ بوو، هه‌رواش له کوردستان و، به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌و تاوانه ئه‌نجامده‌دا، به‌و جیاوازییه‌وه که له باشووری عێراق – هێزی چه‌کداری ئێرانی تێداچوون، به‌ڵام له کوردستان ژن و منداڵ و خه‌ڵکی ره‌شوڕووت و بنده‌ستی کورد له‌نێوده‌چێ. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، هاوپه‌یمانێتیی کورد له‌گه‌ڵ رژێمی بنچینه‌گری خومه‌ینیی، تاوانه‌کانی رژێمی عێراق و کێشه‌ی ره‌وای کورد، ده‌کا به‌ژێر لێفه‌وه...
هێرشی دژه‌هێرشی عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 16ی ره‌شه‌ممه، سه‌ره‌تا، به هێرشی ئاسمانیی کلاسیکی له‌گه‌ڵ تۆپبارانکردن له سه‌ربازگه‌ی ''سه‌ید سادق'' ه‌وه ده‌ستیپێکرد. زۆربه‌ی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه، له حه‌وشه و به‌رده‌رکی خانووه‌کانیان، حه‌شارگه و کۆنهتهیارهیان دروستکردبوو. هێندێک له خه‌ڵکه‌که، له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگی فڕۆکه و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمباکان، چوونه نێو حه‌شارگه‌کانه‌وه. به‌شێکی دیکه‌ش چوونه نێو حه‌شارگه‌ی پێگه‌کانی سه‌ربازی و لهشکرگهی حکوومه‌ته‌وه که له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی کورد و پاسداری ئێرانی‌دا بوون. فڕۆکه‌کانی عێراق له‌یه‌که‌م هێرشیاندا بۆمبای ناپاڵم و فسفۆڕیان به‌سه‌ر شاره‌که‌دا باراند و، ده‌نگێکی زۆر گه‌وره و گڕێکی یه‌کجار زۆر و رووخێنه‌ری هه‌بوو. هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانکردنی زه‌وینیی، بێپسانهوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌عات به‌رده‌وام بوو. ده‌ره‌تانی هه‌ناسه‌دان و جموجۆڵی بڕیبوو. فڕۆکه به‌به‌رده‌وامی به ئاسماندا ده‌سووڕانه‌وه، شه‌ش فڕۆکه ده‌گه‌ڕانه‌وه شه‌شی دیکه دههاتنهجێیان.
ئه‌و که‌سانه‌ی که بهنێوشهقامهکاندا ده‌گه‌ڕان، توانیبوویان به‌ڕۆنی ببینن که فڕۆکه‌کان عێراقین، چۆنکه هێنده نه‌وی و نزم ده‌فڕین که ئاڵا و نووسراوه‌کانی سه‌ر فڕۆکه‌کان ده‌بینران و ده‌خوێندرانه‌وه. لهپاشنیوهڕۆدا، ده‌مژمێر سێ ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌نێو حه‌شارگه‌کان مابوونه‌وه، هه‌ستیان به بۆنێکی نامۆ و نائاسایی کرد. چڕیی هێرشه‌که زیاتر بۆ سه‌ر به‌شی باکووری شار بوو – بڕێک دوور بوو له بنکه سه‌ربازییه‌کانه‌وه، هه‌رچه‌ند بنکه سه‌ربازییه‌کانیش چۆڵکرابوون. خه‌ڵکه‌که له‌نێو حه‌شارگه‌کاندا هه‌ستیان به‌هێرشی کیمیایی کرد. له‌وه‌وه ترس و په‌ژاره دایگرتن. سه‌ره‌تا هه‌وڵیاندا، به‌مۆری و په‌ڕۆی ته‌ڕ، درزوکهلهبهری ده‌رکه و په‌نجه‌ره‌کان بگرن و، خاولی تهڕیاندا بهروومهتیاندا و، ئاگریان کرده‌وه، به‌ڵام کاتێ زانییان ئه‌وکارانه بێسوودن، هیچ چاره‌یه‌کیان نه‌ما، جگه له هه‌ڵاتن بۆ نێو کۆڵان و شه‌قامه‌کان نه‌بێ...
پاش ئاوابوونی خۆر، ورده ورده تاریکی داهات. به‌هۆی تۆپبارانی رۆژی پێشووه‌وه، کاره‌با پچڕابوو. ئه‌وانه‌ی واهێشتا مابوون، له‌نێو ته‌م و مژ و دووکه‌ڵ و رۆناکییهکی که‌مخایه‌ندا، دیمه‌نی سامناک و دڵته‌زێنیان به‌دیده‌کرد. لاشه‌ی مردوو – مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له‌نێو کۆڵان و شه‌قامه‌کان و له‌نێو ئۆتۆمۆبیل و حه‌وشه‌ی ماڵان که‌وتبوون. ئه‌وانه‌ی که مابوون، ئه‌و دیمه سامناکانه‌یان ده‌دیت، بهڕیگهدا ده‌رۆیشتن، ده‌که‌وتن و هه‌ڵده‌ستانه‌وه. هێندێکیان حه‌په‌سابوون و به‌ده‌نگی به‌رز پێده‌که‌نین، هێندێکی دیکه ده‌یانقیژاند و هاواریان ده‌کرد و، به‌ملاوئه‌ولادا هه‌ڵده‌هاتن. به‌شێک له‌و خه‌ڵکه‌ی توانیبوویان خۆیان دوور بخه‌نه‌وه، زۆر به‌زه‌حمه‌ت چاویان ده‌یدیت، چاویان ده‌تگوت ده‌رزیئاژن کراوه، میزیان تێکه‌ڵ به خوێن ببوو. پاسداره‌کان و سه‌ربازه‌کانی ئێران که جلوبه‌رگ و کڵاوی دژهگازیان له‌به‌ردابوو، به‌په‌له و راکردن، به‌نێو شه‌قامه‌کاندا تێپه‌ڕبوون و له‌شار دوورکه‌وتنه‌وه...
دوو رۆژ پاش ئه‌وه، که شار به‌ته‌واوه‌تیی له‌لایه‌ن رژێمی ره‌گه‌زپه‌رست و داگیرکه‌ری به‌عسه‌وه خنکێندرا، ئه‌وجا پاسداری ئیسلامی و پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌کانی باشوور، له‌ئێواره‌ی رۆژی 18 و رۆژی 19ی مانگدا گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو شار. پاش دیتنی لاشه‌ی هه‌زاران کوژراوی شاره‌که و، ئاواڵه‌بوونی ده‌رکه‌ی حه‌وشه‌ی ماڵان، له‌پێشدا، ''جیهادچییهکان''، که به‌پێی بیروباوه‌ڕ و رێنوێنییه‌کانی ئایه‌تۆڵلا خومه‌ینیی ''رهبر مستضعفان جهان''، (رێبه‌ری چه‌وساوه‌کانی جیهان)، په‌روه‌رده‌کرابوون، ده‌ستیانکرد به کۆکردنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیل و مافوور و خشڵ و زێڕوزێوی نێوماڵه‌کان. هێندێک له پارێزه‌رانی ئیسلام، بۆ ده‌رهێنانی بازنی زێڕوزێو له‌ده‌ستی کچان و ژنانی شه‌هیدکراوی هه‌ڵه‌بجه، ده‌ست و مه‌چه‌کیان بڕین. چه‌ند پاسدارێکی دیکه‌ش، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و دهستدرێژییانکرده سهرلاشهی کچهکوژراوهکان. سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه کوردییه‌کان، کاتێک زانییان سوپای دزوجهردهی ئێرانی هاوپه‌یمانیان، به‌و شێوه نامرۆڤانه‌یه به‌ربووه‌ته تاڵان‌کردنی سامانی دانیشتوانی بهکۆمهڵسووتاوی شاره‌که‌یان، نه‌یانتوانی له‌وه زیاتر بێده‌نگ و چاوه‌ڕوان راوه‌ستن، ئه‌مانیش که‌وتنه‌خۆ و چه‌ندین لۆری و کۆمه‌ڵێک جه‌رده و شڕه‌خۆری گوێڕایه‌ڵی به‌نێو پێشمه‌رگه‌یان ده‌ستنیشانکرد بۆ کۆکردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی ئه‌و ماڵانه‌ی که هێشتا له‌لایه‌ن پاسداره‌کانی ئیسلامه‌وه تاڵان نه‌کرابوون. ئه‌وجا که‌لوپه‌لی دزراوی ماڵه‌کانیان له‌ژێر به‌رپرسیاره‌تیی (د. ک. ش) که خۆشی هه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بوو، به‌سواری لۆری له هه‌ورامانه‌وه ده‌گواسته‌وه بۆ گونده‌کانی داوداوێ و مام کاوێ و مه‌زره له دۆڵی سوێسنایه‌تی و نێزیکی خڕی نێوزه‌نگ، که سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کێتیی لێ‌بوو. سه‌رکرده‌یه‌تیی له‌وه‌رامی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی به‌کاره‌که‌یان زانیبوو، ده‌یانگوت: ''ماڵی ئه‌و که‌سانه ده‌هێنرێت که سیخوڕ و به‌کرێگیراوی به‌عسن!!''. پاش ئه‌وه‌ی لۆرییه‌ک له‌رێگه‌ی چوون بۆ ماڵانی سه‌رکرده‌یه‌تیی، دیار نه‌ما و، لووش درا، به‌رپرسیاری ئه‌م چالاکییه پڕشانازی و مێژووییه بانگێشتکرا بۆ دۆڵی قاسمه ره‌ش و مه‌زره، که ئه‌ویش له‌ترسی تڕۆوتێرۆکردنی نه‌یوێرا بچێ و له‌شاری سنه خۆی شارده‌وه.... له‌و رۆژه تاریک و پڕنههامهتییانهی مێژووی کورددا، گه‌لێک پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و خاوه‌ن هه‌ڵوێست هه‌بوون که به‌تووڕه‌ی و بێزارییه‌وه، نێوی که‌سانێکی وه‌ک (ش. ح. م.) و (ق. ک.) و (ح. ح. غ.) ییان دێنا و دژایه‌تیی خۆیانیان به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه و سیاسه‌تی چه‌وتی سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانیان ده‌رده‌بڕی...
رژێمی ئێران له کردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێ له هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه، چه‌ندین مه‌به‌ستی هه‌بوو:
یه‌که‌میان – له‌وکاته‌دا شاری ''نه‌وسوود'' و چه‌ندین گوندی سه‌ر سنوور، له‌وانه ''ده‌ره‌تفێ'' و ''په‌روینی'' و ''شێخان''، نێوچه‌یه‌کی رزگارکراو بوون و، به‌ده‌ست ''هێزی شاهۆ''ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه بوون. هه‌روه‌ها هێزێکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به‌نێوی ''گوردانی شوان''، له‌و نێوچه‌یه بوون. بنکه‌ی سه‌ره‌کیی (گوردانی شوان) له گوندی ''بیاره'' بوو. پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوولایان (حیزب و کۆمه‌ڵه)، گه‌لێک جار ده‌ستیان له هێزه‌کانی ئێران - له مه‌ریوان و سنه و هه‌ورامان ده‌وه‌شاند و، ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م مەڵبەندە رزگارکراوه. له‌هه‌موو خاکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ته‌نیا ئه‌م نێوچه‌یه به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه مابوو، له‌به‌ر ئه‌وه داگیرکردنی شاری نه‌وسوود و ده‌وروبه‌ری، گرنگییه‌کی زۆری بۆ رژێمی ئیران هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سوپای ئێران بۆ سه‌ر مه‌ته‌رێزی پێشمه‌رگه، شه‌ڕ و لێکدانی توند ده‌ستیپێده‌کات. پێشمه‌رگه‌کان دوو هێرشی له‌سه‌ریه‌کی سوپای ئێران تێکده‌شکێنن و، به‌ده‌یان چه‌کدار له‌نێوده‌به‌ن و ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا، به‌ڵام به‌هۆی به‌ربڵاویی به‌ره‌ی شه‌ڕ و گیرانی هه‌ڵه‌بجه و دۆڵ و چیاکانی ده‌وروبه‌ریانه‌وه، ناچارده‌بن پاشه‌کشه بکه‌ن. به‌شێک له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکرات، که ناتوانن خۆیان ده‌رباز بکه‌ن، به ژن و منداڵیانه‌وه ده‌که‌ونه گه‌مارۆی هێزه‌کانی ئێران و، به‌دیل ده‌گیرێن. پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ش، پێشتر له‌کاتی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا چوارده پێشمه‌رگه‌یان به گازی کیمیایی به‌خه‌ستی بریندارببوون، که له بنکه‌ی بیاره. دایاننابوون. له‌درێژه‌ی هێرشه‌کانی سوپای ئێران‌دا، گوردانی شوانی کۆمه‌ڵه به‌ته‌واوه‌تیی گه‌مارۆ ده‌درێ و، شه‌ست پێشمه‌رگه‌یان له دوجه‌یله و ئۆردووگای سیروان شه‌هید ده‌کرێن. ئه‌وجا پێشمه‌رگه برینداره‌کانی نیو بنکه‌که‌شیان، به‌دیل ده‌گیرێن و، ده‌یانبه‌ن بۆ شاری سنه و، دوای ئه‌شکه‌نجه‌دانێکی زۆر، گولله‌بارانیان ده‌که‌ن. ته‌رمه‌کانیشیان ده‌به‌ن بۆ گۆڕستانێکی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه‌ی کوژراو و، تێکۆشه‌رانی کورد، که رژێم دروستیکردووه بۆیان و، نێوی ناوه ''گۆڕستانی له‌حنه‌ت ئاوا''، له‌وێ به جلوبه‌رگه‌کانیانه‌وه و، به‌کۆمه‌ڵ ده‌یانخه‌نه چاڵه‌وه.
ئه‌و به‌شه له پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان که له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌کانیان گیرابوون، له‌لایه‌ن دوو که‌س له فه‌رمانده‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌نێوی (ق. ک.) و (ح. ح. غ) ه‌وه، ئه‌م چه‌ند رێگه‌یه پێشنیاز ده‌که‌ن پێیان:
1- ده‌توان ببن به پێشمه‌رگه‌ی ی. ن. ک.
2- ده‌توانن ببن به چه‌کداری ''قه‌رارگای ره‌مه‌زان'' (کوردییه‌که‌ی ببن به جاشی ئێران! ن.)
3- سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌ر به‌رپرسیاره‌تیی خۆتان، ته‌سلیمی ئێران ببنه‌وه!
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو رژێمی ئێران و عێراق، له‌ماوه‌ی نێزیک به هەشت ساڵ جه‌نگ، به‌سه‌دان میلیارد دۆلار زیانی ماڵی و پتر له ملیۆن و نیوێک کوژراو و چه‌ندین ملیۆن بریندار و په‌ککه‌وته و کۆڵهوارو دیل و ئاواره‌یان به‌رکه‌وت و، نه‌یانتوانی یه‌کدی بڕووخێنن، ئه‌وجا بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد، گۆڕه‌پانی کێبهرکێکهیان گواسته‌وه بۆ نێو خاکی کوردستان. ئێران توانی به‌پێی ئه‌و نه‌خشه سه‌ربازییه‌ی دایڕشتبوو، زه‌برێکی کوشنده بدات له هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات و، سه‌رتاسه‌ری سنووری ده‌ستکردی نێوان رۆژهه‌ڵات – باشووری کوردستان داگیربکاته‌وه. جگه لهشههیدکرانی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات، خێزان و ئه‌ندامانی ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌ژن و منداڵه‌وه راپێچی شاری پاوه کرد و، پاش لێدان و سووکایه‌تیکردن پێیان، هه‌موویان بران بۆ زیندانی ''دیزڵ ئاباد''، که له‌شاری کرماشان‌دا هه‌ڵکه‌وتووه. جیهادچییه‌کانی کۆماری داگیرکه‌ری ئیسلامیی ئێران، ئه‌وپه‌ڕی بێڕه‌وشتی و درندهیهتییان به‌رامبه‌ر دیله‌کان نواند ....
پاداش و ئاکامی هاوکاری و یارمه‌تیدانی دڵسۆزانه‌ی سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانی باشوور، که به‌رامبه‌ر رژێمی ئیران نواندیان، ئه‌وه بوو، له‌کۆتایی جه‌نگ و راگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و، ئه‌وکات که ئایه‌تۆڵڵا خومه‌ینیی، ''جامه ژه‌هره به‌نێوبانگه‌که‌ی هه‌ڵدا!''، بژێوی و دابینکردنی پێداویستیی بنکه‌کانیانی بڕی و، رێی کارکردن و هاتوچۆکردنی پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌یانی به‌ربه‌ستکرد. له‌وه‌وه سه‌رلێشێواوی و ناهومێدی و برسێتی باڵی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دا کێشا. ئه‌م گوشارهێنانهش بۆ ئه‌وه بوو، پێشمه‌رگه ناچاربکرێن خاکی رۆژهه‌ڵات جێبێڵن و، بچنه‌وه ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمی عێراق. داسه‌پاندنی ئه‌و بارودۆخه، به‌تایبه‌تیی بۆسه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له بەشی مه‌ریوان و دۆڵی دزڵیی هه‌ورامان ده‌ژیان، پاش ساڵانێکی زۆری خه‌باتی سەخت و له‌خۆبردوویی لەپێناو گەلەکەیاندا، بەشێکیان بەناچاریی خۆیاندایە ده‌ست چارەنووس و قه‌زا و قهدهرەوە و، گەڕانەوە بۆ ئه‌ودیو و خۆیان ته‌سلیمی رژێمی به‌عس کردەوە. رژێمی عێراقیش که له رۆژێکی وادهگهڕا، هه‌موویانی تێکەڵ بەکاروانی ئه‌نفالکراوه‌کان کرد بێسه‌روشوێنیان کردن.
ژماره‌ی پێشمه‌رگه، له هه‌زارانه‌وه گه‌یشته چه‌ند سه‌ت پێشمه‌رگه. ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه وه‌ک به‌فری پار، له چه‌ند حه‌فته‌یه‌کدا توایه‌وه. له‌سه‌ره‌تای مانگی گه‌ڵاڕێزانی ساڵی 1988 و، پاش کۆتایی کاره‌ساتی سامناکی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله به‌دناوه‌کان، پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و، تێکۆشه‌ری رێبازی پیرۆزی کوردایه‌تیی – ناسراو به ''حه‌مه‌ڕه‌ش''، له‌گه‌ڵ که‌رتێک پێشمه‌رگه، به جه‌وله‌یه‌کی یه‌ک مانگی، گه‌ڕایه‌وه قوڵایی باشووری کوردستان. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دزڵیی هه‌ورامان و، گێڕانه‌وه‌ی بارودۆخی سامناکی دڵته‌زێنی باشوور، ئه‌وجا کادر و فه‌رمانده‌کان و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی هێشتا مابوون، به‌ته‌واوه‌تیی ئاگاداری ئه‌و کاره‌ساته مرۆڤییه بوون، که رژێمی به‌عسی داگیرکه‌ر به‌سه‌ر کوردی‌دا هێنابوو. سه‌رکرده‌یه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان، له‌سه‌ر دووڕێیانی چوون بۆ هه‌نده‌ران، یان مانه‌وه له ناهومێدی و ژیانی دژوار و چاره‌نووسی لێڵ و نادیاردا مابوونه‌وه. به‌کورتی، هه‌ره‌سێکی دیکه، باڵی به‌سه‌ر بزاڤی رزگاریخوازیی کورد له رۆژهه‌ڵات و باشووردا کێشایه‌وه...
له‌شکرکێشیی ئێران بۆ نێوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و ئامانج و ده‌ستکه‌وتانه‌ی بۆ رژێمی ئێران به‌دواوه بوو. له‌روانگه‌ی رژێمی به‌عسی عێراقیشه‌وه، شه‌هیدکرانی شاری هه‌ڵه‌بجه، زه‌وینه‌ی ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌تر و سامناکتر بوو بۆ سه‌ر کوردستان به‌نێوی ''ئه‌نفال''، که به‌هۆیه‌وه سه‌تان هه‌زار ژن و منداڵ و پیرولاوی کورد، له زنجیره هێرشێکی به‌ربلاودا، له‌شار و گوند و شارۆچکه‌کانه‌وه به‌ره‌و ده‌شته‌کانی باشووری عێراق راگوێزران و له‌نیو لموتۆز وزیخهڵانهکانی کاکی بهکاکیی وڵاتی عه‌ره‌بدا زینده بهگۆڕکران.
خوێنه‌ره‌وه‌ی هێژا!
له‌کۆبه‌ندی باسه‌که‌ماندا، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بابه‌تانه و له‌روانگه‌یه‌کی زانستی و بیری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ده‌ستنیشانی چه‌وتی و هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا بکه‌ین، ده‌زانین که هۆکاری سه‌ره‌کیی سه‌رلێشێواوی سیاسی و، گرێدانی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی کورد، به‌کێشه و ناکۆکیی نێوان داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و ونبوونی به‌رنامه و ستراتیژێکی رۆنی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌وڕۆکه‌ش هه‌ر نه‌بوون و پێڕه‌ونه‌کردنی ئه‌و ستراتیژ و بیروباوه‌ڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه، که پاش تێپه‌ڕبوونی 15ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ''هه‌رێمی ئاسایش'' و، نێزیکه‌ی پێنج ساڵ دوای رووخانی رژێمی سه‌ددام، جگه له‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی نیشتمانه‌که‌مان به ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌گه‌یوه، به‌ڵکو سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کان، سووک و هاسان، ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یان، قۆزته‌وه بۆ ده‌ستخستنی پله‌وپایه‌ی سیاسی و، ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خۆیان و بنه‌ماڵه و دهستهودایرهیان و، سه‌رله‌نوێ باشووری کوردستانیان لکانده‌وه به عێراقی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ره‌وه. ئه‌وڕۆکه‌ش، پاش تێپه‌ڕبوونی بیست ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و نێوچه ئه‌نفالکراوه‌کاندا، یادی ''هه‌ڵه‌بجه'' و ''ئه‌نفال''، له‌ژێرسێبه‌ری ئاڵای عێراقی داگیرکه‌ردا ده‌کرێنه‌وه. ئه‌مه‌ش پێشانده‌ری ئه‌و راستییه‌یه که، ئێمه‌ی کورد هیچ وانه و ئه‌زموونێکمان له ''هه‌ڵه‌بجه'' و ''ئه‌نفال'' وه‌رنه‌گرتووه. سه‌ره‌رای خه‌باتی دوورودرێژ و قوربانیدانی بێئهژمار، هێشتا به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانج وستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان ناناسین. پاش به‌رپاکردنی ده‌یان راپه‌ڕینی گه‌وره وبچووکی خوێناویی، ئاسۆی خه‌باته‌که‌مان هێشتا لێڵ و شڵوێ و ته‌ماوییه، پاش تێپه‌ڕبوونی ده‌یان ساڵ قوربانیدانی به‌رده‌وام، سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کان، له‌هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا، له‌ژێر په‌رده‌ی درۆشمی نانه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ''دێمۆکراسی و فیده‌راڵی و برایه‌تی و هتد''، له‌گه‌ڵ رژێمه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی بانده‌ستی کورد، خه‌ون به وه‌رگرتنی پله‌وپایه‌ی سیاسیی له‌نێو رژێمه‌کانی داگیرکه‌ری کوردستاندا ده‌بینن. هه‌ر ئه‌م بیرۆکه چه‌وت و ناکوردانه‌یه که وایلێکردوون، به‌به‌رچاوی گه‌لی کورد و دۆست و نه‌یاری کورده‌وه، بکه‌ونه دارکاری و چه‌قۆوه‌شاندن و، تێرۆری جه‌سته‌و که‌سایه‌تیی یه‌کدی و، له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا، شه‌ڕه قۆچه‌قانی و حیزبحێزبێنه و دهستهودهستهگهرێتیی ببێته چالاکی و فه‌رهه‌نگی باوی رۆژ.
جووله‌کەکان، کوژرانی چه‌ند ملیۆن جوو که به‌ده‌ستی نازییه‌کان له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا کوژران، قۆسته‌وه بۆ رزگارکردنی خۆیان و سازکردنی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی و، ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی ئیسرائیلیان پێدامهزراند. ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی سۆڤێتی کۆن، له‌و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌ڵکه‌وت بۆیان، کهڵکیانوهرگرت و ده‌وله‌تی ناسیۆناڵی خۆیانیان دامه‌زراند. له‌ماوه‌ی ده - دوانزه‌ساڵی رابردوودا، به‌چه‌ندین نه‌ته‌وه له یوگسلاڤیا جوێ بوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند. دوانهتهوهش که به‌سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشت، پارێزگه‌ی کۆسۆڤۆ بوو که رۆژی 18/2/2008، سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند. له‌کاتێکدا ئه‌مانه هیچیان به‌نیوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد خه‌بات و تێکۆشینی رزگاریخوازییان نه‌بووه و، به‌هه‌موویانه‌وه نیو هێنده‌ی کورد قوربانییان نه‌داوه. هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی بنده‌ستی داگیرکه‌رانیان بوون، له قه‌ڵاچۆ و ماڵوێرانییه‌ک به‌سه‌ریان هات، ئه‌زموونیان وه‌رگرت و، کاره‌ساته‌کان بوون به هه‌وێن و دینه‌مۆی سازکردنی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی ناسیۆناڵ بۆیان. شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش، کهوتنهههوڵ بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له بکوژانی گه‌له‌که‌یان. به‌ڵام سه‌رکرده‌ی کورد، جگه له‌وه که سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌نه قوربانیی ئامانجی شه‌خسیی خۆیان، به‌ڵکو له‌وه‌ش خراپتر، بکوژان و تاوانبارانی گه‌له‌که‌یان دهگرنهژێر باڵیان و، پاکانه بۆ تاوانه‌کانیان ده‌هێننه‌وه. گه‌لی کوردیش، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وه و سیاسه‌ته چه‌وتانه‌ی له‌دژی چاره‌نووسی خۆی و نیشتمانه‌که‌ی ئه‌نجامده‌درێ، مات و بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێسته. ئه‌م دیارده سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه، ته‌نێ له‌نێو کورددا ده‌بیندرێ و، له‌نیو هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیهاندا وێنه‌ی نییه.
پێویسته له‌م راستینەیە بگه‌ین، تا نه‌بینه خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی، ناتوانین لهرابردوومان ئه‌زموون وه‌ربگرین و، ناشتوانین داهاتوویه‌کی رۆشنی سیاسی بۆ خۆمان مسۆگه‌ر بکه‌ین. پێویسته له‌سه‌ر بناخه‌ی بیروباوه‌ڕ و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، له‌هۆکاره‌کانی شکست و نههامهتیییهکانی گه‌له‌که‌مان له‌کۆن و نوێ‌دا بکۆڵینه‌وه. سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد، هیچکاتێک هه‌وڵینه‌داوه و، بهپێویستینهزانیوه که سه‌باره‌ت به‌و هه‌مووه ماڵوێرانی و قوربانییه زۆر و زه‌وه‌ندانه‌ی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ی هاتوون و، له‌داهاتوودا بهسهریدێن، لێکۆڵینه‌وه بکات. هه‌ڵه له‌دوای هه‌ڵه و، شکست له‌دوای شکست دوباره بوونه‌ته‌وه.سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانیشمان، هه‌روه‌ک هیچ نه‌قه‌ومابێ، سه‌رله‌نوێ له‌پێناو راگرتنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا، به‌درۆشم و، به‌رگێکی نوێوه، سه‌رله‌نوێ خه‌باتی گه‌له‌که‌یان گرێداوه‌ته‌وه به چوارچێوه‌ی وڵاتانی داگیرکهرکهرهوه. واته خه‌بات و قوربانیدانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌رده‌وام له‌نێو بازنه‌یه‌کی خڕدا سووڕاوه‌ته‌وه و، نه‌یتوانیوه خۆی لێ رزگاربکات. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌روه‌ک کاره‌ساته‌کانی باکووری کوردستان له ساڵانی نێوان 1925- 1938، به‌ده‌ستی تورکان له‌بیرکران، قه‌ڵاچۆکردنی راپه‌ڕینه یه‌ک لهدواییهکهکانمان له‌بیرکران، رووخانی حکوومه‌ته‌کانی شای کوردستان شێخ مه‌حموود و سه‌رکۆماری کوردستان - قازی محه‌ممه‌د له‌بیرکران، هه‌ر به‌و هاسانییه‌ش هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و راپه‌ڕینی ساڵی 91ی باشووری کوردستان و، له‌ده‌ستدانی نیوچه سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی باشووری کوردستانیش له‌بیر ده‌کرێن.
به‌کورتی، گه‌لی کورد، کاتێک ده‌توانێ به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه یادی کاره‌ساته‌کانی بکاته‌وه، که ئاستی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتبێته ئاستێک که‌هه‌روه‌ک هه‌موو گه‌لانی دیکه‌ی جیهان، ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ناسیبێت و، له کوردستانیکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا، به‌ڵێن به شه‌هیدانی بدات، که نیشتمانێکی به‌هێز و پێشکه‌وتووی خاوه‌نده‌سه‌ڵاتی سوپای و ئابووریی ئه‌وتۆ داده‌مه‌زرێنێ، که چیدی هیچ دڕنده و خوێنخۆرێکی سه‌رگۆی زه‌وین، نه‌وێرێ خوێنی تاکه کوردێک بڕێژێ، یان چاو ببڕێته تاکهبستێکی خاکی پیرۆزی نیشتمان...
له‌ساڵڕۆژی شه‌هیدکرانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌زاران سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانی رێگه‌ی پیرۆزی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان!
تێبینیی:
ئه‌م وتاره، ساڵی 2006ی زاینیی، ئاماده‌کرا و، له‌لایه‌ن هاوبیران شیلان به‌رزنجی و شوان بەرزنجیەوە لەرادیۆ رۆژاڤای کوردستان بۆ ماوه‌ی مانگێک بڵاوکرایه‌وه. لەیادی 20 ساڵه‌ی شه‌هیدکرانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، جارێکی دی پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌رکراوه و هەر لەو ساڵەدا لە گۆڤاری کۆنگرە و ''رۆژهەڵات'' و ''ئەمڕۆ'' و چەندین ماڵپەڕی دیکەدا بڵاوکراوەتەوە.
سه‌رچاوه:
- 1گۆڤاری ''په‌یڤ'' ژماره (10) ساڵی چواره‌م، حوزه‌یرانی 1989
- 2ناڵه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک بۆ مێژوو (به‌شی یه‌که‌م) – نووسینی: سابیر کۆکه‌یی.
3 – وتاری ''کارەساتی هەڵەبجە و پەندەکانی''، نووسینی: سدیق بابایی، کاتی بڵاوکردنی رێکەوتی 25/2/2002.