کوردی
Kurdi
فارسی
English
سەرەتا
ڕاگەیاندن
ڕاپۆرت
وتووێژ
بەرنامە
بڕیارنامە
نەمران
گۆڤار
وێژەینەمران
ڤیدیۆ
ئەندامێتی
ئەرشیڤ
پێوەندی
سووتاندنی دارستانەکانی مەریوان لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە! مەریوان چاوەڕێی بەهاناوەهاتنی دەستبەجێی خەڵکی کوردستانە!
چەن ڕۆژێکە دیسانەوە دارستانەکانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ئاگریان تێبەردراوەتەوە و تا ئێستا پانتاییەکی بەرین بووەتە خەڵووز! کۆماری ئیسلامیی بە ئاگرتێبەردانەوەی دارستانەکانی کوردستان وەک هەمیشە گەرەکیەتی ژینگەی کوردستانیش جینۆساید بکات.
05-08-2023
بەرز و بەڕێز بێت یانزەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان
خەڵکی قارەمانی ڕۆژاوای کوردستان! بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ڕۆژاوای کوردستانەوە، لە مەڵبەندی شۆڕشی ژن ــ ژیان ــ ئازادییەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ژینا ئەمینییەکان و مەستوورە شاسوارییەکانەوە، لە ڕۆژهەڵاتی سکۆلار و یەکسانییخوازەوە، کە پایەکانی کۆماری سێدارەی داگیرکەر و فاشیزمی ئیسلامیی هێناوەتە لەرزە ، گەمرترین پیرۆزباییمان هەیە.
20-07-2023
کۆماری تیرۆریستیی ئیسلامیی ئێران ئەندامێکی تری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک هەولێر ترۆر کرد
ناوەندی ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، کە ئەندامێکیان بەناوی سیامەند شابۆیی خەڵکی ئاوایی شاوانی سەر بەشاری شنۆ بە دەستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارۆچکەی بەحرەکەی نزیک هەولێر تێرۆر کراوە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١ی پوشپەڕ (١٢ی جولایی ٢٠٢٣) تەرمەکەی لە دەورو بەری بەحرەکە دۆزراوەتەوە
12-07-2023
کوردستانی قارەمان، مەهابادی شۆڕش خرۆشاوە و نابێ تەنیا بمێنێتەوە! هاتنەوە شەقامی ئەمجارە، دەبێ هەموو کوردستان بگرێتەوە!
پێرێ کاکە مووسا ئیسماعلیی پیرانشار و دوێنێ کاکە پەیمانی گەڵوانی لەژێر شکنجەی کۆماری جەللادەکانی ڕژیمی فاشیستی ئیسلامییدا سەری سەربەرزیان نایەوە. بۆ درێژەدانی شۆڕشی ژینا و مووسا و پەیمانەکان، کەمێک پێش ئێستا مەهابادی چوارچرا لە پێشوازیی کاکە پەیماندا هەموو شەقامەکانی شاری کردووەتە چوارچرای کۆمار!
10-07-2023
ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی لاوێکی مەهابادی لەژێر شکجەدا کوشت، لە شنۆ و پیرانشاریش ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنیی ڕاپێچی شکنجەخانەکان کرد.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان! هەرچی لە ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن ــ ژیان ــ ئازادی نزیک دەبینەوە، ڕژیم گوشارەکانی خۆی بۆ سەر خەڵکی کوردستان زیاتر دەکات. دوژمن خەونی ترسناک بە ئێوە و بە خرۆشانەوەی شەقامی شۆڕشی ژیناوە دەبینێت.
10-07-2023
بە کوشتاری هەر ڕۆژەی ڕۆڵەکانمان دوژمن گەرەکیە پێش بە هاتنەوە شەقامی شۆڕشی ژینا بگرێت
کۆمەڵانی خەڵکی قارەمانی کوردستان! تێکۆشەرانی شۆڕشی ژینای نەمر! کۆماری سێدارە پاش دوو مانگ شکنجە، مووسا ئیسماعیلیی، زیندانی سیاسیی کوردی لەژێر شکنجەدا کوشت.
08-07-2023
زۆر بەداخین بۆ کوژرانی تراژیدیکیی زیلانی ١٨ ساڵە، پیاوسالاریی و شەرەف خونچەی ژیانی پەڕپەڕ کرد
ئەمڕۆ ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاویی، زیلان ئەیوازی ١٨ ساڵە، خەڵکی ئاوایی زێوەی ناوچەی پیرانشار بە پاساوی پاراستنی شەرەفی خانەوادە، بە شێوەیەکی هۆڤانە بە دەستی باوکی دەکوژرێت. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە زیلانی جوانەمەرگ سەرەتا لەلایەن باوکیەوە بە بەری بانەوە هەڵواسراوە و پاشان بە دەمانچە دەکوژرێت.
07-07-2023
کۆماری ئیسلامیی دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە باشووری کوردستان ترۆر کرد
کاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەکی شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاویی، ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک ھەڵشۆی سەر بە شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان کەوتنە بەر دەستڕێژی بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی.
07-07-2023
ئەوڕۆ ٣٥مین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی سەرکردەی نەمر مامۆستا عەبدوڵڵای ئیبڕاهیمیان ناسراو بە مامۆستا بێخەوە.
لەگەڵ ئەم یادەوەرییە دوایین نامەی نەمر مامۆستا بێخەو بە دەستخەتی خۆی بڵاو دەکەینەوە کە لە قەندیلەوە بۆ برا و هاوڕێی یەکسانییخوازی، هاوڕێ خالید ئیبڕاهیمیان ناردوویە.
26-06-2023
تێکهەڵچوونی چەکدارانەی ئەمڕۆی نێوان دوو باڵی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە توندی شەرمەزار دەکەین:
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی دووبارەی ئەم تاوانە گەورەی ڕوویداوە، هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادەی پێشمەرگە گیانبەختکردووەکان و خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنێت و خوازیارین بە دیالۆگ و بە دەستپێشخەریی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆخەکە ئارام بکرێتەوە
22-06-2023
دەستبەسەر کردن و کوشتاری ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا بە توندی شەرمەزار دەکەین
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە توندی ئەم تاوانکارییانەی کۆماری ئیسلامیی شەرمەزار دەکات و داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا و بە هەر شێوەیەکی تر کە بۆیان دەکرێت بەرپەرچی ڕژیمی کوشتوکوشتار بدەنەوە و خوازیاری سزادانی بکەرانی ئەو تاوانانە و خوازیاری ئازادیی دەستبەجێی گیراوەکان بن.
13-06-2023
چل و سێیەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ تەوار، کادری تێکۆشەری کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، بەرز ڕادەگرین!
٤٣ ساڵ لەمەوپێش، کاتێک ڕژیمی ئیسلامی هێرشی خوێناوی کردبووە سەر کوردستان و شاری سنەی سووری تەوارەکان ٢٤ ڕۆژ لە بەرانبەر هێرشی زەوینیی و هەوایی ڕژیمی داگیرکەری ئیسلامییدا قارەمانێتیی دەنواند، هاوڕێ تەوار، کادری نموونەی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، کە لە سەقزەوە بۆ خوێندن چووبووە شاری سنە، لە بەرەکانی جەنگدا هاوشانی خەڵک و هێزی پێشمەرگە قارەمانانە بەشداری ئەم شەڕە نابەرابەرە بوو.
25-05-2023
یادی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی بەرز ڕائەگرین و درێژە بە ڕێباز و ئامانجەکانیان ئەدەین!
نەمر فەرزاد کەمانگەر مامۆستای قوتابخانە، چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ، هۆزانڤان و ڕۆژنامەوانێکی یەکسانییخواز و هومانیست بوو کە هەم بە کردەوە و هەم بە نووسیین لە هیچ هەوڵێک بۆ هاتنەئارای جیهانێکی باشتر و مرۆڤانەتر، بەتایبەت بۆ مناڵان و هەژارانی کوردستان درێخی نەکرد. ئەو پێی وابوو کە دەسەڵات و سیاسەت و زانست کاتێک بەنرخن کە لە قورسایی ژیانی مرۆڤەکان کەم کەنەوە نەوەک ببن بە بارێک بە ملیانەوە و بیان چەوسێننەوە
09-05-2023
لەسێدارەدرانی چالاکڤانی سیاسیی عەرەب،حەبیب ئەسیود، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە شەرمەزار دەکەین!
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم جینایەتەی کۆماری ئیسلامی، خۆی بە هاوخەمی بنەماڵە و کەسوکاری نەمر حەبیب ئەسیود و هەموو ئازادیخوازانی عەرەبی ئەهواز دەزانێ و داواش لە ئازادیخوازان و هەموو لایەنگرانی مافی مرۆڤ دەکات تا لە ئاست جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت لەئاست لەسێدارەدانی ئازادییخوازان بێدەنگ نەبن.
06-05-2023
پەیامی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بەبۆنەی یەکی ئەیار ڕۆژی هاوپشتیی جیهانیی چینی کرێکارەوە
ڕۆژهەڵاتی کوردستانی شۆڕشگێڕ ئەمڕۆکە سەرەڕای برینە مێژووییەکەی خۆی، بووەتە مەرهەمی ساڕێژکەری برینی نایەکسانیی بۆ خۆی و دەوروبەریشی و زیاتر لە ٧ مانگە سەربەرزانە ئاڵای سووری ڕێنسانسی یەکسانیی و ئاڵای ئازادی گەلانی بندەست و ئاڵای دابینکردنی مافی چارەنووس بۆ گەلان و بەیداخی لەگۆڕنانی کۆماری ئاپارتایدی ڕەگەزیی بەرز و شەکاوە ڕاگرتووە
29-04-2023
پەیامی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە چەپ و سۆسیالیستەکان لە کۆڵنی ئاڵمان
لەم مەنشوورەدا ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان پەنجەیان خستۆتە سەر زۆرێک لە برینەکانی کۆمەڵگەی ئێران و ئێمە هیوادارین لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆڵندا هەوڵ بدرێت لە درێژەی مەنشووری ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکاندا مەنشوورێکی چەپ و یەکسانییخوازانەی ڕوونتر و وردتر و هەمەلایەنەتر ئامادە و پەسەند بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە داواکارین ئەم داخوازییانەی خوارەوە لە کۆبوونەوەی کۆڵندا بدرێنە بەر باس و لە مەنشوورەکەدا بگونجێندرێن:
21-04-2023
پشتگیریی ناڕەزایەتیی و مانگرتنی گشتیی دەکەین دژ بە هێرشە شیمیاییەکانی کۆماری فاشیستیی ئیسلامیی بۆ سەر قوتابخانهكانی کچان!
بۆ پشتگیریی لە خەڵکی شاری سەقزی پێشەنگ و بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە شیمیاییەکانی ڕژیمی عەلی شیمیایی و بۆ درێژەدان بە شۆڕشی ژینای کوردستان، پێویستە لە ئاستی هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و دەست لە ناو دەستی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران بە گژ ڕژیمی ئاپارتایدی ڕەگەزییدا بچینەوە.
11-04-2023
پەیامی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە بۆنەی دەی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی لەسێدارەدرانی سەرۆککۆماری کوردستان، پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێکانی!
ئێمە لە کاتێکدا یادی گیانبەختکردنی یەکەم سەرکۆماری کوردستان و هاوڕێکانی دەکەینەوە، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا شۆڕشی ژینا بە دروشمی ژن ــ ژیان ــ ئازادی، کە ڕەگێکی قووڵی لە شۆڕشی کوردستاندایە لە ئارادایە و ئەم شۆڕشە، کە ئازادی ژن و ئازادی نەتەوە بندەستەکان و یەکسانیی هەمەلایەنە ئامانجیەتی لە ئێران و لە ناو گەلانی بندەستی ئێراندا لەگەڵ پێشوازییەکی بەرین ڕووبەڕوو بووە و بنچینەکانی کۆماری سێدارەی خستۆتە لەرزە.
29-03-2023
پەیامی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە بۆنەی نەورۆزی ژیناوە
با هەموومان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات یەکدەنگ و یەکگرتوو و لە ئاستێکی هەرە بەریندا و مەشخەڵ بەدەست بە پیر نەورۆزی شۆڕشەوە بچین! با نەورۆزی ژینامان بکەینە نەورۆزی نەورۆزان، نەورۆزی سەرکەوتن، نەورۆزی لە گۆڕنانی کۆماری سێدارە و نەورۆزی چەسپاندنی دیاریکردنی مافی چارەنووس و ئازادی و یەکسانیی!
18-03-2023
لە ٣٥مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا هاوبەشی خەمی هەموو کوردستانین!
بۆ کۆتاییهێنان بە برینە زنجیرەییەکان، بۆ کۆتاییهێنان بە برینە بێکۆتاییەکان و بۆ کۆتاییهێنان بە چەوسانەوەی نەتەوایەتیی، گەورەترین هێز، هێزی خەڵکی کوردستان خۆیەتی. بێگومان ئەو هێزە کاتێک ئەو سەنگەی دەبێت، کە خەڵکی کوردستان وشیارانە و یەکگرتووانە و ڕێکخراو بەرگری لە سەروەریی و سەربەرزیی خۆیان بکەن.
15-03-2023
<<
1
2
3
4
5
6
7
8
>>
© 2022 - Yeksani
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە پێناو مافەکانی ئازادی، یەکسانی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خەبات دەکات